قەزای پیرمام
قەزای پیرمام (بە عەرەبی: قضاء بیرمام، بە ئینگلیزی: Pirmam District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێر، ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی پیرمامە.[٢] [٣]
قەزای پیرمام | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
مەڵبەند | پیرمام |
بوون بە قەزا | ٢٠٢٤ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | حامید ئیسماعیل محەمەد کاکەیی |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٬٢٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٩٢ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١١٠٠ مەتر (٣٬٦٠٠ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناو
دەستکاریقەزای پیرمام لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی پیرمامە.
- سەربەن: کوَنترین ناوی پیرمامە لە بنەڕەتدا بە مانای سەربانی دێت، کە دەکاتە سەربانی چیای پیرمام، کە زاراوەی سەربانی قورس بووە و گۆڕان لە بەکارھێنانیدا ڕووی داوە تا بووە بە سەربەن، ئێستاش لەلایەن خەڵکانی ڕەسەنی پیرمامەوە ئەم ناوە تام و چێژی تایبەتی خوَی ھەیە.
- پیرمام: وشەی پیر بوَ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چەند مەزارگەیەک ناونراوە پیر، کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئەم ناوچەیە لەلایەن ئێزیدییەکانەوە ڕۆژانێک ناوچەیەکی پڕ بایەخ بووە لەبەرئەوەی وشەی پیر نازناوی چینێکی ئاینی ئێزیدیەکانە وەک (چینی شێخ و پیر و مرید) کە (پیرمام) یەکێکیانە و (پیرموان و پیر ئەبوبەکر)یش نمونەی ترن، ئەمانە ھەموویان مەزارگەن لە پیرمام و دەوروبەری.
- سەلاحەدین: ئەم ناوە لە سەرەتاوە بە فەرمی بەسەریدا سەپێنراوە، دەکرێ بلێین پادشای عێراق خوَی ئەم ناوەی ھەڵبژاردووە، ھەندێک ئەو ناوە بوَ سەلاحەدینی ئەیوبی دەگەڕێننەوە بەڵام ئەم بوَچونەیان زوَر ڕوون نییە.
- مەصیف: دوای ئەوەی سەربەن بە فەرمی بە سەڵاحەدین دەناسرێ و وەکو شارێکی گەشتوگوزار دێتە ناسین دەبێتە ھاوینە ھەواری سەلاحەدین بە عەرەبیەکەش دەکاتە (مەصیف صلاح الدین). دیارە ووشەی مەسیف کورتکراوەی مصیف صلاح الدینە و دەبێتە پلەیەکی ناوەکانی.[٤]
جوگرافیا
دەستکاریقەزای پیرمام ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:
- لە باکوورەوە قەزای شەقڵاوە.
- لە باشوورەوە قەزای دەشتی ھەولێر و قەزای ھەولێر.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای شەقڵاوە.
- لە ڕۆژاواوە قەزای بەردەڕەش.[٥]
بەھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافیەکەیەوە زستانی ساردە و بەفرێکی زۆری لێدەبارێت و ھاوینیشی فێنکە.
مێژوو
دەستکاری- لە ساڵی ١٩٥٢دا، ناحیەی پیرمام ھاتە کایەوە لە سنووری قەزای شەقڵاوە.
- بەپێی بەیانی ژمارە(٤)ی ساڵی ٢٠٢٢ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ٠٢\٠٢\٢٠٢٢دا بڕیاریدا بە ھێنانەکایەی قەزای پیرمام لە پارێزگای ھەولێر. بە دابڕانی ناحیەی پیرمام لە قەزای شەقڵاوە.[٦]
- بەپێی بەیانی ژمارە(٤)ی ساڵی ٢٠٢٤ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ٠٣\٠٤\٢٠٢٤دا بڕیاریدا بە فراوانکردنی قەزای پیرمام، ئەویش بە ھێنانە کایەی ناحیەی کۆڕێ، ناحیەی بەستۆڕە، ناحیەی بناری سەفین و دابڕانی ناحیەی دارەشەکران لە قەزای خەبات و بەستنەوەی بە قەزای پیرمامەوە.[٧]
کارگێڕی
دەستکاریلە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم قەزایە پێکھاتووە لە (٤) ناحیە:
دانیشتووان
دەستکاریتەواوی دانیشتوانی ئەم قەزایە لە نەتەوەی کوردن.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «پیرمام» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/relation/18339311
- ^ بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ. «بەیانی ژمارە(٤)ی ساڵی ٢٠٢٢» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ. «بەیانی ژمارە(٤)ی ساڵی ٢٠٢٤» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)[بەستەری مردوو]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەزای پیرمام تێدایە. |