ناحیەی بەستۆڕە
ناحیەی بەستۆڕە (بە عەرەبی: ناحیة بستورة، بە ئینگلیزی: Bastora Subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای پیرمام لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی بەستۆڕەیە.[١][٢]
ناحیەی بەستۆڕە | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
قەزا | پیرمام |
ناوەند | بەستۆڕە |
بوون بە ناحیە | ٢٠٢٤ |
بەرزایی | ٦٠٦ مەتر (١٬٩٨٨ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناو
دەستکاریناوی ناحیەی بەستۆڕە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە، کە ئەویش شارەدێی بەستۆڕەیە.
- وشەی بەستۆڕە لە زمانی کوردیدا واتای شوێنی ڕووباڕ و چۆمێکی زستانان و بەھاران ئاوی پێدابێت و ھاوینان وشک بکات و خیز و چەوی تێدادەبێت.[٣]
- وشەی بەست لە زمانی کوردیدا ئەم واتانەی ھەیە:
- ڕووبارێکە کە لە «زێ» پچووکتربێت.
- شیوێکی وشک کە ئاوی لێ بڕابێت.
- قەراخ چەمی خیزەڵان.
- چەمی نیوە وشک، کەم ئاو.
- لافاو گێڕەوە، بەن.
- قەراخ چەمی بە بەردوچەو.
- بەستێن، کەند، شیو.[٤]
جوگرافیا
دەستکاریسنووری ناحیەی بەستۆڕە:
- لە باکوورەوە ناحیەی باسرمە و ناحیەی کۆڕێ.
- لە باشوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای بەحرکە و ناحیەی کەسنەزان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی بناری سەفین و ناحیەی شۆڕش.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی دارەشەکران.[٥]
مێژوو
دەستکاری- بەپێی بەیانی ژمارە(٤)ی ساڵی ٢٠٢٤ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ٠٣\٠٤\٢٠٢٤دا بڕیاریدا بە فراوانکردنی قەزای پیرمام، ئەویش بە ھێنانە کایەی ناحیەی کۆڕێ، ناحیەی بەستۆڕە، ناحیەی بناری سەفین و دابڕانی ناحیەی دارەشەکران لە قەزای خەبات و بەستنەوەی بە قەزای پیرمامەوە.[٦]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ وشەدان. «فەرھەنگی وشەدان» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ڤەژین. «فەرھەنگی ڤەژین» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ openstreetmap. «ناحیەی بەستۆڕە» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ. «بەیانی ژمارە(٤)ی ساڵی ٢٠٢٤» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)