ناحیەی ناوەندی قەزای خەلیفان
ناحیەی ناوەندی قەزای خەلیفان (بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء خلیفان، بە ئینگلیزی: Khalifan Subdistrict center district ) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای خەلیفان لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی خەلیفانە.[١][٢]
ناحیەی ناوەندی قەزای خەلیفان | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
قەزا | خەلیفان |
ناوەند | خەلیفان |
بوون بە ناحیە | ١٩٦٧ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
لە زۆربەی یەکەی کارگێڕی قەزادا لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا، کاتێک یەکەی قەزا دێتە کایەوە، ئەوا ناحیەی ناوەندی قەزاکەش دێتە کایەوە بە ھەمان ناو.
ناو
دەستکاریناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی خەلیفانە. ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی نووسراو لەبەردەستدا نییە تاکوو شیکاری ئەم چەمکە بکات.
جوگرافیا
دەستکاریسنووری ناحیەی ناوەندی قەزای خەلیفان:
- لە باکوورەوە ناحیەی سرێشمە.
- لە باشوورەوە ناحیەی بالیسان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای ھەریر و ناحیەی باسرمە.[٤]
مێژوو
دەستکاری- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٧٤٢) لە (٢٦-٧-١٩٦٧)دا، بە دابڕانی (٣٢) گوندی ناحیەی دیانا و (٢٢) گوندی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز، ناحیەی خەلیفان لە سنووری قەزای ڕەواندز ھاتە کایەوە.
- بەپێی بەیانی ژمارە(١٦)ی ساڵی ٢٠٢٣ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ١٥\٠٨\٢٠٢٤دا بڕیاریدا بە ھێنانەکایەی قەزای خەلیفان و ناحیەی سرێشمە لە سنووری ئیدارەی سۆران لە پارێزگای ھەولێر.[٥]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ پارێزگای ھەولێر. «قەزای خەلیفان» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ openstreetmap. «ناحیەی ناوەندی قەزای خەلیفان» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ. «بەیانی ژمارە(١٦)ی ساڵی ٢٠٢٣» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)