ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر

ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر یەکێکە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەر لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی قەڵادزێیە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٨٩٬٠٠٢)کەسە.[٣]

ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء بشدر
بە ئینگلیزی: Central Pshdar County Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر لە قەزای پشدەر
(شەرابی)
Map
ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر
پۆتانەکان: 36°10′57″N 45°07′49″E / 36.18254°N 45.13017°E / 36.18254; 45.13017پۆتانەکان: 36°10′57″N 45°07′49″E / 36.18254°N 45.13017°E / 36.18254; 45.13017
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای پشدەر
مەڵبەندقەڵادزێ
ژمارەی گوندەکان٤٥
بوون بە ناحیە١٨٧٣
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەربەکر بایز
ڕووبەر
 • ناحیە١٥٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٩ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٦٣٠ مەتر (٢٬٠٧٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٨١٧ مەتر (٢٬٦٨٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
٤٩٨ مەتر (١٬٦٣٤ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٨٩،٠٠٢
 • چڕی٥٨١٫٧١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٥٠٦٫٦ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٨٤،٤٩١
 • لادێیی
١،٤٩٤
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

لەگەڵ دروستبوونی قەزای پشدەر لە ساڵی ١٨٥١دا لە کارگێڕی دەوڵەتی عوسمانیدا یەکەی ناحیە بوونی نەبوو، پاش چاکسازییەکانی (مەدحەت پاشا) یەکەی ناحیە بۆ یەکە کارگێڕییەکان زیاد بوو، بە پێی یەکە کارگێڕییەکان ناوەندی قەزا دەبێتە ناحیەی ناوەند و ناوی قەزاکە ھەڵدەگرێت و لێرەدا ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر دێتە کایەوە.

قەزای پشدەر سەرەتا سەر بە سنجاقی سلێمانی بوو دواتر خرایە سەر سنجاقی ڕەواندز، لە ساڵی ١٨٧٣دا قەزای پشدەر بچووک کرایەوە و خرایە سەر قەزای مەرگە لە لیوای سلێمانی، دواتر لە ساڵی ١٩٠٧دا قەزای مەرگە ناوی گۆردراو بوو بە (المعمورة الحمیدیة) و ناوەندەکەی لە گوندی مەرگەوە گواسترایەوە بۆ شارۆچکەی قەڵادزێ. لە ساڵی ١٩١٨دا بووە بە ناحیە و خرایە سەر قەزای شارباژێڕ، وە لە ساڵی ١٩٣٦دا بووەوە بە قەزا و ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر درووستبووەوە.

ناو دەستکاری

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوی قەزاکەوە وەرگیراوە، ھەر لە کۆنەوە بەم ناوچەیان وتووە (پشدەر).

چەند بۆچوونێک ھەیە لەسەر ناوی پشدەر:

  • بە پشدەر وتراوە (شیدەر) (پشتدەر)، (شیدەر) لە زمانی پەھلەویدا بە واتای نوورو ڕۆشنای ھاتووە.
  • ناوی پشدەر پێ دەچێت لە (پشت دەر)ەوە ھاتبێت، بەواتە پشت (دەر) یا ئەو دەربەندەی کە زێی بچووکی بە ناودا ڕەت دەبێت و (چیای کێوە ڕەش) و (ئاسۆس) لێک جیا دەکاتەوە، ھەر ئەو دەربەندەش ناوچەی پشدەر بە ناوچەی (بیتوێن) بە یەکەوە گرێ دەدات. وشەی (دەر) لە وشەی (دەرە)ی زمانی تورکییەوە وەرگیراوە کە واتای دەربەندە.
  • ھەروەھا گوتراویشە کە ناوی پشدەر بە (بشتیر) ھاتووە، ئەمەش گوندێکە و ناوی گوندەکەش (پشت دەربەندە).[٤]

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر دەستکاری

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (١٥٣کم٢)یە لە (٠٫٧٥٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (١٠٫٨٦٪) قەزای پشدەر پێکدەھێنێت.[٦]

دانیشتوان دەستکاری

تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٨٩،٠٠٢)کەسە.[٧]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (یەکەم)ە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەر.

مێژوو دەستکاری

مێژووی ناحیەی ناوەند لەگەڵ مێژووی قەزاکەیەتی بەھۆی ئەوەی ھەمان ناوەندیان ھەیە.

سەردەمی عوسمانی دەستکاری

لە ساڵی ١٨٥١دا کە عوسمانییەکان میرنشینی بابانیان ڕووخاند دەسەڵاتیان گرت بەسەر تەواوی باشووری کوردستاندا سەرەتا لە ڕووی کارگێڕییەوە لە ویلایەت و سنجاق و قەزا و گوند پێکھاتبوو، دواتر لە دابەشی کارگێڕییەکاندا یەکەی ناحیە ھاتە کایەوە.

* لەنێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دا دەستکاری

لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ.

لەم ماوەیەدا قەزای پشدەر کرا بە ناحیەی پشدەر، ناحیەی پشدەر خرایە سەر لیوای سلێمانی و شوێنی ھۆزەکانی(مەنگوڕ و مامش و ڕەمەک) لە پشدەر جیاکرایەوە و خرایە سەر قەزای ڕانیە و ناحیەی شوانیش گەڕایەوە سەر سنجاغی شارەزوور. ناحیەی پشدەر سەر بە قەزای مەرگە بوو، لیوای سلێمانی لەم کاتەدا لە حەوت قەزا پێکھاتبوو.[٨]

 
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٨٧٥دا
 
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٨٩٤دا

لە ساڵی ١٩٠٧دا قەزای مەرگە ناوی گۆڕا بە (قەزای معمورة الحمیدیة) بە ناوی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم و ناوەندەکەی لە گوندی مەرگەوە گواسترایەوە بۆ شارۆچکەی قەڵادزێ، پاش لابردنی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم لە ساڵی ١٩٠٨دا لە دەسەڵات ناوی قەزاکە بووە قەزای مەعمورة. لەم مێژووەوە ئیتر ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر ھاتە کایەوە.

 
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٩١٢دا

لە سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨) دەستکاری

لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، بۆ چەند ساڵێک ئیدارەی لیوای سلێمانی ڕاستەوخۆ لە ژێر ھەژموونی ئینگلیزدا بوو، بە پێچەوانەی لیواکانی تر کە سەر بە بەغدا بوون، بەڵام دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[٩] ئەم سەردەمەش دابەشی سێ قۆناغ دەکرێت.

* لە نێوان ساڵانی(١٩١٨ - ١٩٣٦)دا دەستکاری

ھەڵوەشانەوەی قەزای مەعمورە و لکاندنی ھەردوو ناحیەی (پشدەری ١) و (پشدەری ٢) بە قەزای شارباژێڕەوە.

بەم شێوەیە لیوای سلێمانی لە سییەکاندا لە(٣)قەزا و (١١) ناحیە پێکھاتبوو.

 
نەخشەی کارگێڕی لیوای سلێمانی لە ساڵی ١٩٣٦دا

* لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦ - ١٩٤٧)دا دەستکاری

حکومەت لەم قۆناغەدا سەرلەنوێ (قەزای پشدەر)ی ھێنایە کایەوە بە دابڕانی لە قەزای شارباژێڕ، لەم بەروارەوە جارێکیتر ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر دروست بووەوە. بەم شێوەیە لیوای سلێمانی لە (٤)قەزا و (١٠) ناحیە پێکھاتبوو.[١٠]

 
نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٤٧دا

* لە نێوان ساڵان(١٩٤٧ - ١٩٥٨) دەستکاری

لەم ماوەیەدا قەزای پشدەر وەک خۆی مایەوە و ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھات. لە ھەردوو (ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر و ناحیەی بنگرد) پێکھاتبوو.[١١]

 
نەخشەی قەزای پشدەر لە ساڵی ۱۹٤۷دا

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا دەستکاری

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان. ئەم سەردەمە دابەشی پێنج قۆناغ دەکرێت.[١٢]

* لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥) دەستکاری

لەم ماوەیەدا قەزای پشدەر وەک خۆی مایەوە و ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھات. لە ھەردوو ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر و ناحیەی مەرگە پێکھاتبوو.

* لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧) دەستکاری

  1. دابڕانی ناحیەی مەرگە لە قەزای پشدەر و لکاندنی بە قەزای ڕانیەوە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦٠) لە ٨\١١\١٩٧١دا و دابڕانی ناحیەی ناودەشت لە قەزای ڕانیە و لکاندنی بە قەزای پشدەرەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦١) لە ٨\١١\١٩٧١دا.
  2. ھێنانە کایەی ناحیەی ھێرۆ بە دابڕانی (٢٣) کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦) لە ٢٣\١\١٩٧٢دا.[١٣]

لەم ماوەیەدا قەزای پشدەر پێکھاتبوو لە سێ ناحیە(ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر، ناحیەی ناودەشت و ناحیەی ھێرۆ).

 
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر لە ساڵی ۱۹۷۲دا
 
نەخشەی قەزای پشدەر لە ساڵی ۱۹۷۲دا

* لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا دەستکاری

ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی ھێرۆ و لکاندنی ھەموو کەرتەکانی بە ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەرەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٠٣) لە ٣\١٠\١٩٧٩دا.

 
نەخشەی قەزای پشدەر لە ساڵی ۱۹۷۹دا

* لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دا دەستکاری

دوای وەستاندنی شەڕی ئێران و عێراق لە (٨-٨-١٩٨٨) ڕژێمەکەی (سەددام) لە (٢٠-٦-١٩٨٩)وە دەستی کرد بە ڕاگواستنی شاری قەڵادزێ و تەواوی قەزای پشدەر بۆ ئۆردوگاکانی خۆرئاوای ھەولێر(ئۆردوگای خەبات) و خۆرئاوای سلێمانی(ئۆردوگای بازیان) کەوا دوای چۆڵکردنی شارەکە و ناوچەکە لە ھاوڵاتیان بە بەکارھێنانی ماددەی (TNT) سەرجەم خانووبەرە و قوتابخانەو مزگەوتەکانی شارو ناوچەکە تەقێنرانەوە و خاپورکران و ناوچەکەش بە (ارض الحرام ویا محرمة واتە: خاکی حەرام و قەدەغەکراو) دانرا.[١٤]

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم دەستکاری

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا: دەستکاری

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا: دەستکاری

  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٥]
  2. قەزای پشدەر دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر، ناحیەی ناودەشت و ناحیەی ھێرۆ.
  3. ھێنانە کایەی ھەر دوو ناحیەی ژاراوە و ناحیەی ھەڵشۆ لە ساڵی ٢٠٠٠دا بە دابڕانیان لە کەرتەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر و ناحیەی ناودەشت و ناحیەی ھێرۆ بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی).

* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٣ - ٢٠١٥)دا: دەستکاری

  1. ھێنانە کایەی ناحیەی ئیسێوە بەدابڕانی (٣٦) کەرت و گوند لە ناحیەی ھێرۆ، پشتبەستن بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەرزیران، ژمارە (١١٠)، لە بەرواری (٢-٣-٢٠٠٥).
  2. قەزای پشدەر بوو بە بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین.
  3. لە کابینەی شەشەم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٨٤) رۆژی (٢/٥/٢٠١١) بریاری دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ھەڵەبجە و سۆران و زاخۆ دەرچوو سەرۆکی ھەرێمی بە نوسراوی ژمارە (١٦٥٠) لە بەرواری( ٨/٢/٢٠١١) ڕەزامەندی لەسەر دەربری لە (١/٣/٢٠١٢) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٥٧)سەرپەرشتیاری بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین دەستنیشان کردو لە (٥/٣/٢٠١٢) لە رۆژی ساڵیادی راپەرینی پر شکۆی خەڵکی کوردستان لەبەردەمی کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی ڕانیە و دەڤەرەکە لەلایەن بەرێز پارێزگاری سلێمانیەوە فەرمانی دەست بەکاربوونی درایە.[١٦]

کارگێڕی دەستکاری

ئەم ناحیەی لە ٤٦ گوند پێکھاتووە:[١٧]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/10861077
  6. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  7. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  8. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  9. ^ محمود فھمی درویش. الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  11. ^ http://buratha.com/librory/books.php?books=11229
  12. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  13. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/7968.html
  14. ^ https://www.slemanipc.org/edara.aspx?jimare=1 ١٨ی شوباتی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  16. ^ http://raparin.gov.krd/ku/derbara
  17. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.