ناحیەی ھێرۆ یەکێکە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ھێرۆیە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ھێرۆ لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٢٬٢٥٩)کەسە.[٣]

ناحیەی ھێرۆ
بە عەرەبی: ناحیة ھیرو
بە ئینگلیزی: Hero Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی ھێرۆ
نەخشەی ناحیەی ھێرۆ لە قەزای پشدەر
(پیرۆزەیی)
Map
ناحیەی ھێرۆ
پۆتانەکان: 36°07′36″N 45°16′59″E / 36.12659°N 45.28292°E / 36.12659; 45.28292پۆتانەکان: 36°07′36″N 45°16′59″E / 36.12659°N 45.28292°E / 36.12659; 45.28292
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی ڕاپەڕین
قەزاقەزای پشدەر
مەڵبەند ھێرۆ
ژمارەی گوندەکان١٩
بوون بە ناحیە١٩٧٢
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرموحسین حسێن عەلی
ڕووبەر
 • ناحیە١١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٢٨٧ مەتر (٤٬٢٢٢ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢٣٠٤ مەتر (٧٬٥٥٩ پێ)
نزمترین بەرزایی
٨٢٨ مەتر (٢٬٧١٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٢،٢٥٩
 • چڕی٢٠٫٥٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٣٫٢ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٧٦٥
 • لادێیی
١،٤٩٤
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناو دەستکاری

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی ھێرۆیە.

  • لە دەوروبەری گوندەکە و ناوچەکە گوڵی ھێرۆی زۆر لێیە، بە ھۆی ناوی ئەم گوڵەوە ناویان ناوە ھێرۆ.
  • گوایە لەسەردەمی ھاتنی ئیسلامدا بۆ ناوچەکە کە ئەوکات کوردان لە سەر ئایینی زەردەشتی بوون، سەرکردەکەیان کوژراوە و ڕۆڕۆ و ھۆرەھۆرەی زۆریان بۆ کردووە گوایە لەو ھۆرەھۆرەیەوە ھاتووە و بەپێی کات گۆڕدراوە و بووەتە ھێرۆ.

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی ھێرۆ ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر دەستکاری

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (١١٠کم٢)یە لە (٠٫٥٤٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٧٫٨١٪) قەزای پشدەر پێکدەھێنێت.[٥]

دانیشتوان دەستکاری

تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٢،٢٥٩)کەسە.[٦]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (شەشەم)ە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەر.

مێژوو دەستکاری

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا دەستکاری

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان. ئەم سەردەمە دابەشی پێنج قۆناغ دەکرێت.[٧]

* لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥) دەستکاری

لەم ماوەیەدا قەزای پشدەر وەک خۆی مایەوە و ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھات. لە ھەردوو ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر و ناحیەی مەرگە پێکھاتبوو.

* لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧) دەستکاری

  1. دابڕانی ناحیەی مەرگە لە قەزای پشدەر و لکاندنی بە قەزای ڕانیەوە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦٠) لە ٨\١١\١٩٧١دا و دابڕانی ناحیەی ناودەشت لە قەزای ڕانیە و لکاندنی بە قەزای پشدەرەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦١) لە ٨\١١\١٩٧١دا.
  2. ھێنانە کایەی ناحیەی ھێرۆ بە دابڕانی (٢٣) کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦) لە ٢٣\١\١٩٧٢دا.[٨]

لەم ماوەیەدا قەزای پشدەر پێکھاتبوو لە سێ ناحیە(ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر، ناحیەی ناودەشت و ناحیەی ھێرۆ).

 
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی ھێرۆ لە ساڵی ۱۹۷۲دا
 
نەخشەی قەزای پشدەر لە ساڵی ۱۹۷۲دا

* لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا دەستکاری

ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی ھێرۆ و لکاندنی ھەموو کەرتەکانی بە ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەرەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٠٣) لە ٣\١٠\١٩٧٩دا.

 
نەخشەی قەزای پشدەر لە ساڵی ۱۹۷۹دا

* لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دا دەستکاری

دوای وەستاندنی شەڕی ئێران و عێراق لە (٨-٨-١٩٨٨) ڕژێمەکەی (سەددام) لە (٢٠-٦-١٩٨٩)وە دەستی کرد بە ڕاگواستنی شاری قەڵادزێ و تەواوی قەزای پشدەر بۆ ئۆردوگاکانی خۆرئاوای ھەولێر(ئۆردوگای خەبات) و خۆرئاوای سلێمانی(ئۆردوگای بازیان) کەوا دوای چۆڵکردنی شارەکە و ناوچەکە لە ھاوڵاتیان بە بەکارھێنانی ماددەی (TNT) سەرجەم خانووبەرە و قوتابخانەو مزگەوتەکانی شارو ناوچەکە تەقێنرانەوە و خاپورکران و ناوچەکەش بە (ارض الحرام ویا محرمە واتە: خاکی حەرام و قەدەغەکراو) دانرا.[٩]

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم دەستکاری

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا: دەستکاری

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا: دەستکاری

  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٠]
  2. قەزای پشدەر دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر، ناحیەی ناودەشت و ناحیەی ھێرۆ.
  3. ھێنانە کایەی ھەر دوو ناحیەی ژاراوە و ناحیەی ھەڵشۆ لە ساڵی ٢٠٠٠دا بە دابڕانیان لە کەرتەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر و ناحیەی ناودەشت و ناحیەی ھێرۆ بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی).

* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٣ - ٢٠١٥)دا: دەستکاری

  1. ھێنانە کایەی ناحیەی ئیسێوە بەدابڕانی (٣٦) کەرت و گوند لە ناحیەی ھێرۆ، پشتبەستن بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەرزیران، ژمارە (١١٠)، لە بەرواری (٢-٣-٢٠٠٥).
  2. قەزای پشدەر بوو بە بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین.
  3. لە کابینەی شەشەم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٨٤) رۆژی (٢/٥/٢٠١١) بریاری دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ھەڵەبجە و سۆران و زاخۆ دەرچوو سەرۆکی ھەرێمی بە نوسراوی ژمارە (١٦٥٠) لە بەرواری( ٨/٢/٢٠١١) ڕەزامەندی لەسەر دەربری لە (١/٣/٢٠١٢) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٥٧)سەرپەرشتیاری بۆ ئیدارەی راپەرین دەستنیشان کردو لە (٥/٣/٢٠١٢) لە رۆژی ساڵیادی راپەرینی پر شکۆی خەڵکی کوردستان لەبەردەمی کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی ڕانیە و دەڤەرەکە لەلایەن بەرێز پارێزگاری سلێمانیەوە فەرمانی دەست بەکاربوونی درایە.[١١]

کارگێڕی دەستکاری

ئەم ناحیەیە لە ١٩ گوند پێکھاتووە:[١٢]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/10860659
  5. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  6. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  7. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  8. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/7968.html
  9. ^ https://www.slemanipc.org/edara.aspx?jimare=1 ١٨ی شوباتی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  11. ^ http://raparin.gov.krd/ku/derbara
  12. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.