ناحیەی ناودەشت
ناحیەی ناودەشت یەکێکە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی سەنگەسەرە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناودەشت لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٢٧٬٥٨٧)کەسە.[٣]
ناحیەی ناودەشت | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة ناودشت بە ئینگلیزی: Nawdasht Sub-District | |
پۆتانەکان: 36°14′49″N 45°00′27″E / 36.24687°N 45.00748°Eپۆتانەکان: 36°14′49″N 45°00′27″E / 36.24687°N 45.00748°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
ئیدارە | ئیدارەی ڕاپەڕین |
قەزا | قەزای پشدەر |
مەڵبەند | سەنگەسەر |
ژمارەی گوندەکان | ٦٩ |
بوون بە ناحیە | ١٩٢٦ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | نەھرۆ عەبدوڵڵا |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٥٥٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢١٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٥٦١ مەتر (١٬٨٤١ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٣٢٥٣ مەتر (١٠٬٦٧٣ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٤٨٨ مەتر (١٬٦٠١ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ٢٧،٥٨٧ |
• چڕی | ٤٩٫٤٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٨٫٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ١١،٤٢٣ |
• لادێیی | ١٦،١٦٤ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی سەنگەسەر یان ناودەشت یەکێکە لە ناحیە ھەرەکۆنەکانی قەزای پشدەر و سەر بە پارێزگای سلێمانیە، لە ڕووی ھەڵکەوتەی جوگرافیەوە کەوتۆتە بەشی باکووری پارێزگای سلێمانیوە زنجیرە چیای قەندیل لەبەشی باکووری خۆرھەڵاتی وەکو سنورێکی سروشتی نێوان (عێراق و ئێران) لێک جیادەکاتەوە، لەبەشی باشوروی زێی بچووک دەوری داوە و لەبەشی خۆرئاواشیەوە زنجیرە چیای کێوەڕەشە کە سنوری قەزای پشدەر لە قەزای ڕانیە جیادەکاتەوە.
ناو
دەستکاریناوی ئەم ناحیەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گوندانەی کە لە دەشتاییەکانی بناری چیای قەندیلدان، ھەر لە کۆنەوە بەم ناوچەیەیان وتووە ناودەشت، کاتێکیش ئەم ناحیەیە درووست کرا کە زۆرینەی خاکی ئەم ناحیەیە ناوچەی ناودەشت پێکی دەھێنا، ناوەکەشیان ھەر لەوەوە وەرگرت.[٤]
جوگرافیا
دەستکاریناحیەی ناودەشت ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی قەسرێ.
- لە باشوورەوە ناحیەی بنگرد و ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ژاراوە و شارستانی پیرانشار لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە و قەزای سەرکەپکان.[٥]
ڕووبەر
دەستکاریڕووبەری ئەم ناحیەیە (٥٥٨کم٢)یە لە (٢٫٧٦٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٣٩٫٦٪) قەزای پشدەر پێکدەھێنێت.[٦]
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (یەکەم)ە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەردا.
دانیشتوان
دەستکاریتەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٢٧،٥٨٧)کەسە.[٧]
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (دووەم)ە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەر.
مێژوو
دەستکاریسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی (١٩١٨-١٩٥٨)
دەستکاری* لەنێوان ساڵی(١٩٢٢ - ١٩٣٦)دا
دەستکاریلە ساڵی ١٩٢٦دا ھێنانە کایەی ھەردوو ناحیەی ناودەشت و ناحیەی چناران لە قەزای ڕانیە، کە ئەوکات سەر بە پارێزگای ھەولێر بوو.[٨]
* لە نێوان ساڵی(١٩٣٦ - ١٩٤٧)دا
دەستکاریناحیەی ناودەشت ھەر سەر بە قەزای ڕانیە مایەوە لە پارێزگای ھەولێر.
* لە نێوان ساڵی(١٩٤٧ - ١٩٥٨)دا
دەستکاریبە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٦١٠) لە ١٢\٧\١٩٥٦دا قەزای ڕانیە بە ھەردوو ناحیەی چناران و ناحیەی ناودەشت خرانە سەر پارێزگای سلێمانی.[٩]
سەردەمی کۆماری (١٩٥٨ - ١٩٩٠)
دەستکاریئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان. ئەم سەردەمە دابەشی پێنج قۆناغ دەکرێت.[١٠]
لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧)
دەستکاریدابڕانی ناحیەی مەرگە لە قەزای پشدەر و لکاندنی بە قەزای ڕانیەوە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦٠) لە ٨\١١\١٩٧١دا و دابڕانی ناحیەی ناودەشت لە قەزای ڕانیە و لکاندنی بە قەزای پشدەرەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦١) لە ٨\١١\١٩٧١دا.[١١]
لە نێوان ساڵی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دا
دەستکاریدوای وەستاندنی شەڕی ئێران و عێراق لە (٨-٨-١٩٨٨) ڕژێمەکەی (سەددام) لە (٢٠-٦-١٩٨٩)وە دەستی کرد بە ڕاگواستنی شاری قەڵادزێ و تەواوی قەزای پشدەر بۆ ئۆردوگاکانی خۆرئاوای ھەولێر(ئۆردوگای خەبات) و خۆرئاوای سلێمانی(ئۆردوگای بازیان) کەوا دوای چۆڵکردنی شارەکە و ناوچەکە لە ھاوڵاتیان بە بەکارھێنانی ماددەی (TNT) سەرجەم خانووبەرە و قوتابخانەو مزگەوتەکانی شارو ناوچەکە تەقێنرانەوە و خاپورکران و ناوچەکەش بە (ارض الحرام ویا محرمە واتە: خاکی حەرام و قەدەغەکراو) دانرا.[١٢]
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
دەستکاری* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:
دەستکاریلەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
دەستکاری- لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٣]
- قەزای پشدەر دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر، ناحیەی ناودەشت و ناحیەی ھێرۆ.
- ھێنانە کایەی ھەر دوو ناحیەی ژاراوە و ناحیەی ھەڵشۆ لە ساڵی ٢٠٠٠دا بە دابڕانیان لە کەرتەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر و ناحیەی ناودەشت و ناحیەی ھێرۆ بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی).
* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٣ - ٢٠١٥)دا:
دەستکاری- ھێنانە کایەی ناحیەی ئیسێوە بەدابڕانی (٣٦) کەرت و گوند لە ناحیەی ھێرۆ، پشتبەستن بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەرزیران، ژمارە (١١٠)، لە بەرواری (٢-٣-٢٠٠٥).
- قەزای پشدەر بوو بە بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین.
- لە کابینەی شەشەم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٨٤) رۆژی (٢/٥/٢٠١١) بریاری دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ھەڵەبجە و سۆران و زاخۆ دەرچوو سەرۆکی ھەرێمی بە نوسراوی ژمارە (١٦٥٠) لە بەرواری( ٨/٢/٢٠١١) ڕەزامەندی لەسەر دەربری لە (١/٣/٢٠١٢) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٥٧)سەرپەرشتیاری بۆ ئیدارەی راپەرین دەستنیشان کردو لە (٥/٣/٢٠١٢) لە رۆژی ساڵیادی راپەرینی پر شکۆی خەڵکی کوردستان لەبەردەمی کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی ڕانیە و دەڤەرەکە لەلایەن بەرێز پارێزگاری سلێمانیەوە فەرمانی دەست بەکاربوونی درایە.[١٤]
ئابووری و کشتوکاڵ
دەستکاریبڕبڕەی پشتی داھات و بژێوی خەڵکی ناوچەکە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری یە کشتوکاڵەکەش بە ھۆی ئەو پڕۆژە ئاودێرییەی کە دووەم پڕۆژەیە لە عێراقدا و وە یەکەم پڕۆژەشە لە پارێزگای سلێمانی کە (١٠،٠٠٠) دەھەزاردۆنم زەوی بەراو دەکات لە سەردەمی ڕژێمدا گەورەترین سەرچاوەی داھاتی کشتوکاڵی بووە وە باشترین ناوچەی بەرھەم ھێنانی تووتن ھەژمار کراوە لە سەرتاسەری عێراقدا، بەلاَم بە داخەوە ئێستا بەھۆی کەم تەرخەمی و نەبونی پلانی گونجاو لەو بوارەدا بۆتە ھۆی ئەوەی کە زەوی یەکان ئاوڕیان لیَ نەدرێتەوە وەکوو پێویست سوودی لیَ نەبینرێت بۆ کشتوکاڵ.[١٥]
گەشت و گوزار
دەستکاریناحیەی ناودەشت ناوچەیەکی سروشت جوان و ڕازاوەیە و چەندین شوێنی وا بەدی دەکرێت کە بۆ بواری گەشت و گوزار دەبێتە جێگای تێڕامانی گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و دەبێتە داھاتێکی باش بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ نموونە (دەربەندی ڕانیە، سوورەدێ، گۆڕکیسوێ، کونەماسی، دۆڵی سێوەیس و بناری چیای گەلاَڵە، دۆڵی شەھیدان) و ھەروەھا لە ڕوانگەی شوێنەواریشەوە چەندین شوێنەواری زۆر دێرینی لێبەدی دەکرێت وەکوو (قەلاَتی شەھیدان، ماخوبزنان کە مالیکی ئەژدەری لیَ ژیاوە، سەنگەسەری کۆن، دەشتێوان) کە گەورەترین بەڵگە گورستانی دەشتێوانە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە زیاتر بۆ (٢٠٠٠) دوو ھەزار ساڵ لەمەوبەر.
سامانی سروشتی
دەستکاریسنووری ناحیەی ناودەشت دەوڵمەندە بە (نەوت، مس، بەردی خەڵوزی، بەردی گرانیت، ئاسن) لە بناری قەندیل وەکوو کەرەسەیەکی خاو ھەیە.
کارگێڕی
دەستکاریئەم ناحیەیە لە ٦٩ گوند پێکھاتووە:[١٦]
- سەنگەسەر(ناوەند)
- ئاشقوڵکە
- ئاشوران
- ئەبوبەکرە
- ئەستێرۆکان، سەنگەسەر
- ئێندزە
- باراوەی خواروو
- باراوەی سەروو
- باریکان
- بانوەقەل
- بایەوان
- بڕەدێ
- بەردکوڕان
- بۆکریسکان
- بۆڵێ
- بیانە، سەنگەسەر
- بیەڕەش
- بێ ئاوا
- بێ کوڕە
- بێپاڵان
- پردمەمکە
- پردەشاڵ
- پشتئاشانی خواروو
- پشتئاشانی سەروو
- پیرانان
- تووەسوران
- جەلکان
- چۆمەسوتاو
- حاجی وسو
- خڕەچەو
- خڕەیاس
- خواران
- خێوبیان
- دەروەکۆتر
- دەشتێوان
- دووپان
- دووگۆمان، سەنگەسەر
- دوێڵە
- ڕەسواجین
- ڕەژی کەرێ
- زارگەلی
- زەنگلان
- زورکانی حاجی موسا
- زورکانی خواروو
- زورکانی سەروو
- زینوێی ماخوبزنان
- سڵێ
- سەرگەی نێڵ
- سورەدێ
- سینەمۆکە
- سێوەیس
- شارۆش
- شەھیدان
- شیوە
- شێخان، سەنگەسەر
- قادرئاوا
- قڕناقاو
- قەڵاتوکان
- کاسکان
- کەنجاڕەی کوێخا قادر
- کۆبنکە
- کۆزینە، سەنگەسەر
- کۆمەڵە، سەنگەسەر
- گرتک، سەنگەسەر
- گۆمتان
- لێوژە
- ماخوبزنان
- مام عەلی
- مەمکان
- وەرتە
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://sangasar.site123.me/دەربارەی-ناحیەی-سەنگەسەر
- ^ https://www.openstreetmap.org/relation/10847955
- ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ UNAMI. «DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://mo42ksa.com/bwdbjK
- ^ https://www.sirwanlawyer.com/index.php/27/2323/2001/7811-3881
- ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/7968.html
- ^ https://www.slemanipc.org/edara.aspx?jimare=1 ١٨ی شوباتی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
- ^ http://raparin.gov.krd/ku/derbara
- ^ https://sangasar.site123.me/دەربارەی-ناحیەی-سەنگەسەر
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)