ناحیەی ئیسێوە یەکێکە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ئیسێوەیە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ئیسێوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٢٬٩٥٥)کەسە.[٣]

ناحیەی ئیسێوە
بە عەرەبی: ناحیة إسیوة
بە ئینگلیزی: Isewe Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی ئیسێوە
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی ئیسێوە لە قەزای پشدەر
(پەمەیی)
Map
ناحیەی ئیسێوە
پۆتانەکان: 36°03′55″N 45°17′04″E / 36.06514°N 45.2844°E / 36.06514; 45.2844پۆتانەکان: 36°03′55″N 45°17′04″E / 36.06514°N 45.2844°E / 36.06514; 45.2844
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی ڕاپەڕین
قەزاقەزای پشدەر
مەڵبەندئیسێوە
ژمارەی گوندەکان٣٦
بوون بە ناحیە٢٠٠٥
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرئەبوبەکر ئەحمەد
ڕووبەر
 • ناحیە١١٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٨٥١ مەتر (٢٬٧٩٢ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢٢٠٨ مەتر (٧٬٢٤٤ پێ)
نزمترین بەرزایی
٥٦٤ مەتر (١٬٨٥٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٢،٩٥٥
 • چڕی٢٥٫٦٩ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٦٫٥ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٦٣٨
 • لادێیی
٢٣٢٧
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناو دەستکاری

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی ئیسێوەیە.

  • گوایە (مام خەپیت) کە پاشای (قەڵای گۆڕێ) بووە کچەکەی ناوی (سێوە) بووە و لە خۆشەویستی کچەکەی ناوی ناوە ئیسێوێ.
  • گوایە باخی سێوی لێبووە بۆیە ناو نراوە ئیسێوێ.
  • بۆچوونێکی تریشی ھەیە کە گوایە مەسیحی لێ نیشتەجێ بوون لەبەرئەوە پێیان وتوون عیسایی وە بەپێی کات گۆڕاوە و بووەتە عیساوێ و ئیساوێ و ئیسێوە.
  • ئەو کەسەی ئیسێوەی ئاوەدانکردۆتەوە ناوی عیسا بووە بەتێپەڕ بوونی کاتیش ئەم ناوە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووەو پێشگری (وێ) بۆ دانراوە و دواتر بزوێنە درێژەکە لابراوەوپاشگری (و.ێ) بۆ دانراوەو بۆتە ئیسێوێ ئیستاش زۆرێک لەبەڵگە کۆنەکان بەناوی عیسێوە لە دام و دەزگاکانی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بەو ناوە ماونەتەوە.
  • ئیسێوێ لە سێ گەڕەک پێک ھاتبوو ھەر یەکێکیش لە گەڕەکەکانی سنورێکی سرووشتی خۆی ھەبووە وەکو سێ گوندی ھاوسێ دەرکەوتووە گەڕەکەکانیش بریتی بوون لە (کۆرجە، بەرگەڕەک، جیدۆڵە) کۆچەریەکان یاخود (قەرەج و خەڕات)ەکان کە ھاتوون بۆ ئیسێوێ لە گردی قالبان بەرامبەری گەڕەکی کۆڕجەی بەدوو شەو و سی شەو ماونەتەوە کەھاتوون بۆ ناو گوندی لە کۆڕجەی پرسیویانە ئێرە کوێیە گوتویانە کۆڕجەیە بەھەمان شێوە لەبەرگەڕەک و جیدۆڵەش ناوی گەڕەکەکەیان پێ گوتون لەبەر ئەوەی ناوی گوندەکە لەسەرەتاداگشتگیر نەبووە. کاتێکیش ئەم کۆچەریانە ڕۆیشتوون بۆ گوندێکی تر پێیان گوتون شەوی ڕابردوو لەکوێ بوون نەیانزانیووە گوتویانە لە سێوێ بووین واتا سێ لەوێ واتا سێ گوند لەوێ بەڕۆیشتی کات و زەمانەش پێشگر و پاشگری(ئ.ی) بۆ ئیسێوێ دانراوە و بۆتە ئیسێوەی ئێستا.

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر دەستکاری

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (١١٥کم٢)یە لە (٠٫٥٧٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٨٫١٦٪) قەزای پشدەر پێکدەھێنێت.[٥]

دانیشتوان دەستکاری

تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٢،٩٥٥)کەسە.[٦]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (پێنجەم)ە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەر.

مێژوو دەستکاری

ناحیەی ئیسێوە مێژوویەکی کۆنی نییە لە ٢\٣\٢٠٠٥دا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان درووستکرا، بە دابڕانی ٣٦ گوند و کەرت لە ناحیەی ھێرۆ. ناوەندەکەشی شارەدێی ئیسێوەیە.

کارگێڕی دەستکاری

ئەم ناحیەیە لە ٣٦ گوند پێکھاتووە:[٧]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/10848087
  5. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  6. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  7. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.