پەڕەی سەرەکی بکەرەوە

دۆمەکان (ھەروەھا قەرەج یان قەرجیشیان پێدەوترێ کە ھەندێجار مەبەستی ناپەسەندی ھەیە) کۆمەڵێکی کۆچەری و گەڕۆکن. زمانێکی تایبەت بە خۆیان ھەیە، و ناسراون بە سەما و مۆزیکیان.

دۆمەکان لە عێراقدەستکاری

دۆمەکان (بە عەرەبی: كاولي) وەکو کەمینە لە عێراق دەژین ڕەگوڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ ھیندستان. بەپێی سەرچاوەیەک ژمارەیان لە دەوری ٥٠ ھەزار کەس بووە لە ساڵی ٢٠٠٥ دا لە عیڕاقدا. زۆربەی کات لە گوند و کۆمەڵگای نیشتەجێبونی دورەپەرێز لە دەوروبەری شارەکاندا دەژین. لە ھەریەک لە پارێزگاکانی بەغداد، بەسڕە، نەینەوا، موسەنا، دیوانیە و ھەندێ شاری ھەرێمی کوردستاندا بونیان ھەیە. یەکێ لە شارەکانی پارێزگای دیالەش بە ناوی کەنعانەوە یەکێکە لە نشینگە گرنگەکانی ئەم کەمینەیە.

دوای جەنگی ٢٠٠٣دەستکاری

یەکێ لە نیشتگەکانی تری ئەم کۆمەڵە بە ناوی شارۆچکەی کاولییەکە دەکەوێتە ١٠٠ میل لە باشوری شاری بەغداد. ئەوەندەی زانراوەئەو شارۆچکەیە وێرانکرا لە لایەن سوپای مەھدییەوە بە پاساوی ئەوەی کە دانیشتوانەکەی بنەمای ڕەوشتیی پەسەندیان نییە. ئەمانە بونە ھۆی ئەوەی کە زۆرینەی دۆمەکانی عیراق کۆچ بکەن بۆ دەرەوە.