کۆسۆڤۆ

وڵاتێکی نیوە دانپێدانراو لە باڵکان (٢٠٠٨)

پۆتانەکان: 42°36′N 20°51′E / 42.6°N 20.85°E / 42.6; 20.85

کۆسۆڤۆ، یان کۆماری کۆسۆڤۆ بە زمانی ئەلبانی (Republika e Kosovës)، بە سڕبی (Република Косово ،قوسوة ناوی عەرەبی مێژووییەکەی ھەرێمی کۆسۆڤۆی پێشترە)، وێستگەی ناکۆکی سیاسی نێوان سربیا و ئالبانیا بوو بە ھۆی زۆری دانیشتوانە ئەلبانییەکەی و داواکردنی سەربەخۆیی بۆی، ھەتاکو پەرلەمانی کۆسۆڤی بە کۆی دەنگ سەربەخۆییان ڕاگەیاند لە ساڵی ٢٠٠٨ و پرشتینایان کردە پایتەخت[١] ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.[٢].

کۆماری کۆسۆڤۆ
ئاڵا دروشم
سروود: سروودی نیشتمانی کۆسۆڤی
شوێنی کۆسۆڤۆ لە ئەوروپادا
پایتەختپرشتینا
42°40′N 21°20′E / 42.667°N 21.333°E / 42.667; 21.333
زمانە فەرمییەکان ئەلبانی و سڕبی
گرووپە ڕەگەزییەکان  ٪٩٢ ئەلبانی
٪٤ سربی
٪٢ بۆسنی
٪٢ ئەوانی تر
دەوڵەت کۆماری پەرلەمانی
 -  سەرۆکی دەوڵەت ڤیۆسا عوسمانی
 -  جێگری سەرۆک
 -  سەرۆک وەزیران ئالبین کورتیس
سەربەخۆیی لە سربیا 
 -  وەرگرتنی سەربەخۆیی لە سربیا ١٧ی شوباتی ٢٠٠٨ز 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ١٬٨٨٣٬٠١٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 -  سەرژمێریی ١٩٩١ 1،956،196 کەس 
دراو یۆرۆ
ناوچەی کاتی UTC + ١ (UTCUTC + ٢ (لە هاویندا))
لای لێخوڕین ڕاست

ناونان دەستکاری

ناوی کۆسۆڤۆ لە وشەیەکی سربییەوە ھاتووە (کۆس кос) کە مانای باڵداری ڕەش ئەگەیەنێت.

مێژوو دەستکاری

 

بەشێک بوو لە ئەڵبانیا لە ژێر حوکمی دەوڵەتی عوسمانیدا بۆ ماوەی پێنج سەدە کاتێک سوڵتان موڕادی یەکەم فەتحی کرد ساڵی ١٣٨٩ ھەتا شکانی تورکیا لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا، پاشان درا بە سرب لە ئەنجامی شکانی خەلافەتی عوسمانیدا لە شەڕی جیھانی یەکەم لەگەڵ چەند بەشێکی تر لە ئەلبان جیاکرانەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە دامەزراندنی دەسەڵاتی ئیسلامی بگیرێت لە ئەورووپادا ساڵی ١٩١٢، و لە دوای زنجیرەیەک کۆنگرەی نێودەوڵەتی کە گرنگترینیان سان ستیڤانۆ، بەرلین، لەندن و پاریس بوون، ھەرێمەکە بە فەڕمی درا بە سربیا لە کۆتاییدا و بوو بە بەشێک لێی. لە شەڕی جیھانی دووەمدا کۆسۆڤۆ مل کەچبوو بۆ ئەڵبانیا کە ئەویش مل کەچبوو بۆ ئیتالیا لای خۆیەوە.

لە دوای شەڕی جیھانی دووەم و لە ساڵی ١٩٤٦ ھەرێمی کۆسۆڤۆ خرایە سەر یەکێتی یۆگسلافیا، لە سەردەمی سەرۆک جۆزێف بڕوز تیتۆ و بە پێی دەستووری ١٩٤٧ کۆسۆڤۆ حوکمی زاتی وەرگرت لە چوارچێوەی یەکێتی کۆمارەکانی یۆگسلافیادا ھەتا کۆتایی حەفتاکانی سەدەی یست، لە ساڵی ١٩٨٩ سەرۆکی سربی سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ حوکمە زاتییەکەی ھەڵوەشاندەوە و بە ئاگر و ئاسن کەوتە سەرکوت کردنیان و ڕەفتاری پۆلیسی و جڵەوگیری توند وتیژی لەگەڵ بەکارھێنان.

خەڵکی کۆسۆڤۆ خۆیان ئامادەکردبوو بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو چەوساندنەوەیە دوای ھەڵوەشاندنەوەی حوکمی زاتی، ڕێکخستنەکانیان زیاتر شێوازێکی نەتەوەیی وەرگرت تا ئایینی و ئەوکاتە پارتی یەکێتی دیموکراسی ئەلبانی سەرکردایەتی ئەکردن کە ئەدیب و مامۆستای زانکۆ ئیبراھیم رۆگوفا سەرۆکی بوو، بۆ تێکۆشانە سیاسییەکەی پەیڕەوێکی ئاشتیانە ھەڵبژارد.

لە تەمموزی ١٩٩٠ خەڵکی کۆسۆڤۆ ڕاپرسییەکی گشتیان ئەنجامدا و ئەنجامەکەی ویستی زۆربەیانی دەردەخست بۆ جیابوونەوە لە سربیا و پێکھێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ، و لە ئەیلوولی ھەمان ساڵدا ئەلبانەکان مانگرتنێکی فراوانیان ڕێکخست کە وەک یاخیبوونێکی گشتی بوو بۆ سربیا.

لە ٢٤ی ئایاری ١٩٩٢ ئەلبان ئیبراھیم ڕۆگوفایان ھەلبژارد بۆ سەرۆکی کۆمارەکەیان کە ناوی کۆماری کۆسۆڤۆی لێنرا و سربیا دانی پێدا نەنا.

ئیبراھیم ڕۆگوفا کە بە پەیڕەوە ئاشتییەکەی ناسرابوو ھەوڵیدا ھاوسۆزی کۆمەلگەی نێودەوڵەتی بە دەست بھێنێت، و داننان بە کۆماری کۆسۆڤۆ وەربگرێت بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، و لاوە ئەلبانییەکان خانەیەکی سەربازییان پێکەوەنا و ناویاننا سوپای ئازادکردنی کۆسۆڤۆ.

و سالی ١٩٩٨ ئەو ساڵە بوو کە سەرنجی جیھانی ڕاکیشا بۆ مەترسی بارودۆخ لە کۆسۆڤۆدا کە سوپای ئازادکردنی کۆسۆڤۆ کەوتنە شەڕەوە لەگەڵ سوپای سڕبیدا و سوپای سربی کوشتارگەی دڕندانەی لە دژی خەلکە ئاساییەکەی ئەلبان ئەنجامدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناچاری جوڵە کرد.

لە ئازاری ١٩٩٩، ھاوپەیمانی ناتۆ ھێرشی ئاسمانی کرد سەر سربیا و میلۆشۆڤیچی ناچاری کشانەوە کرد لە ھەرێمەکە و بەلەگراد دەسەڵاتی لە دەستدا بەسەر ھەرێمەکەدا کە خرایە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و ھاوپەیمانی ناتۆ کە نزیکەی ١٧ ھەزار سەربازی تیادا بڵاوکردەوە.

وتوێژ دەستی پێکرد لەسەر بارودۆخی کۆتایی کۆسۆڤۆ لە نیوان سرب و کۆسۆڤۆییەکانی ئەلبان، و لە کۆتاییدا مارتی ئەھتیساری کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایسپاردبوو بۆ ئامادەکردنی دۆخی کۆتایی ھەرێمەکە پلانی سەربەخۆیی ھەرێمەکەی پێشکەش کرد لە ژێر چاودیری سەرپەرشتی نێودەوڵەتیدا.

سەربەخۆیی دەستکاری

ھەرێمی کۆسۆڤۆ سەربەخۆیی زاتی ھەبوو لە سەردەمی کوشتارگەکانی لە دژی دانیشتوانەکەی ئەنجامدران کاتێک سەر بە سربیا بوو، بەڵام لە ١٧ی شوباتی ٢٠٠٨ سەرۆکی پەرلەمانی کۆسۆڤۆ لە رێگەی نامەیەکەوە بۆ ھەموو وڵاتانی جیھان جیابوونەوەی کۆسۆڤۆی لە سربیا ڕاگەیاند، ئەمەش لەلایەن حکومەتی ناوەندی سربییەوە ڕەتکرایەوە[١]، و سەربەخۆییەکەی پاڵپشتی کرا لەلایەن ناتۆ تورکیا و زۆربەی وڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتە یەکگرتووەکان و عەرەبستانی سەعوودی و بەحرەین و یەمەن و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، لە کاتێکدا ڕووسیا زۆر بە توندی ڕەتیکردەوە و داوای دانیشتنی خێرای ئەنجومەنی ئاسایشی کرد، بەڵام دواتر ئەویش دانی نا بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا و پاشان زیاتر لە ١٢٥ دەوڵەت دانیان بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا ناو و ھەندێک دەوڵەتی ئەوروپی ھەن وەک ئیسپانیا دانیان بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا نەناوە لەبەرئەوەی ئیسپانیا سەربەخۆیی ھەرێمی باسک ڕەتدەکاتەوە لە خاکەکانی خۆی لەبەرئەوەی پشتی ھیچ جیابوونەوەیەکی تر ناگرێت.

لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا، سەربەخۆیی کۆسۆڤۆ پاڵپشتی کراوە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامی و ھاوپەیمانی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی ھاریکاری و ئاسایش لە ئەوروپا و ڕێکخراوی نەتەوە بێ نوێنەرەکان.

سربیا لە وەڵامدا ھ ەستا بە بانگکردنەوەی باڵیۆزەکانی لەو وڵاتانەی دانیان بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا ناوە وەک (تورکیا و وڵاتە یەکگرتووەکان و ئوسترالیا و فەڕەنسا و ئوسترالیا) بۆ کۆبوونەوەیەکی گشتگیر وەک بەشێک لە وەڵامدانەوەی دبلۆماسی لەسەر داننانی ئەو وڵاتانە بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا.

 
ڕووباری سپی درین لە کۆسۆڤۆ

جوگرافیا دەستکاری

کۆسۆڤۆ دەورە دراوە بە کۆماری مەقدوونیا لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە و سربیا لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە سنجق و مۆنتینیگرۆ لە باکووری ڕۆژئاواوە و ئەڵبانیا لە باشوورەوە، پایتەختەکەی پریشتینا بە ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە دوو ملیۆن و سی سەد ھەزار کەس، و ڕووبەرەکەی ١٠،٥٧٧کم٢ و پانتاییەکی سەوز زۆربەی زەوییەکانی دادەپۆشێت کە بە شاخ و بەرزایی دەورە دراوە و چوار رووبار و ١٧ دەریاچەی تیایە، و پێش سەربەخۆیی و تا ئێستاش کۆسۆڤۆ بە زوییەکی داخراو ناسراوە لەبەرئەوەی ھیچ دەرچەیەکی دەریایی نیە.

ئابووری دەستکاری

بارودۆخی ئابووری کۆسۆڤۆ باش نیە بە ھۆی ناکۆکی ڕەگەزییەوە تیایدا، ڕێژەی بێ کاری ئەگاتە %٥٠ لە کاتێکدا پێش جیایوونەوە لە سربیادا ئەگەیشتە %١٨.٨[٣]، ئەمەش بە ژمارە ئاماژە بەو ستەمە ئەکات کە ھەرێمەکە ئەیچەشت بە دەستی سربەوە، نیوەی کۆسۆڤییەکان تەمەنییان لە خوار ٣٥ ساڵەوەیە، و ھەژارترین وڵاتە لە یۆگسلافیای پێشوو و یەکێتی ئەوروپادا، و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە کانزاکان وەک قوڕقوشم و زینگ و زیو و کرۆم و ئاسن و نیکڵ و خەڵوزی بەردین.

ئایین دەستکاری

ئایینەکان لە کۆسۆڤۆ [٢]
ئایینەکان ڕێژە
مسوڵمان
  
٩٨٫٠٪
ئۆرسۆدۆکس
  
١٫٠٪
کاتۆلیک
  
١٫٠٪

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://news.bbc.co.uk/hi/arabic/world_news/newsid_7249000/7249037.stm
  2. ^ بەختیاری, سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.