ھاوسۆزی دەبێتە ھۆی ھاندانی خەڵکی بۆ یارمەتیدانی ئاسان کردن و کەم کردنەوەی ئازارەکانی خەڵکانی دی و خۆیان.

ھاوسۆزی ھەستێکە بۆت دروست دەبێت بەھۆی مرۆڤایەتی بوونی ڕاستەقینە یان ویستی یارمەتی دانەوە. ئەم ھاوسۆزیەوە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی دی دەگۆردرێت بەپێێ ئاستی «قوڵی»، «کاریگەری» یان «ھەست» ی کەسەکەوە. دەستەواژەی «ھاوسۆزی» لە زمانی لاتینی دا بە واتای «ھاودەمی ئازارچەشتن» دێت. ھاوسۆزی «ھەست کردن بە کەسانی دی» لەخۆ دەگرێت و بە بنەچەی بەزەی دادەنرێت.

خەسڵەتەکانی ھاوسۆزی بریتیین لە (خۆڕاگری و ژیری، میھرەبانی و کۆڵنەدان، گەرموگوڕی و چارەسەر). زۆرجار یەکێک لە سەرەکیترین لایەنەکان کە ناوەڕۆک و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەھێز و بنیاد دەنێت گرنگی دانە بە کەسانی دی.

جیاوازن نێوان بەزەیی و ھاوسۆزی، بەزەیی وەڵام دانەوەیە لە بەرامبەر ئازاد چەشتن و خەمخۆری. بەڵام ھاوسۆزی وەڵام دانەوەیە بە شێوازێکی گەرم و گوڕ و بایەخدان بە کەسەکان.[١]

بیردۆزەکان

دەستکاری

بە درێژای ساڵان تێڕوانینی بیردۆزی لەسەر ھاوسۆزی ھاتونەتە کایەوە، ئەم سێ تێڕوانینە بیردۆزەی خوارەوە پیشاندەری ناوەڕۆک و پەرسەندنی بابەتی ھاوسۆزیەوە.

  • ھاوسۆزی بە تەنیا بە ھەستێکی جیاواز و سەربەخۆ دانانرێت بەڵکو بریتییە لە لادان یان گۆرانێکی سادە لە ھەستی خۆشەویستی یان دڵگرانیی.[٢]
  • لە ڕوانگەی دەروونناسی پەرەسەندوودا، ھاوسۆزی وەک ھەستێکی جیاواز و سەربەخۆ تەماشا دەکرێت، کە دەکرێت جیا بکرێتەوە لە خەم، دڵتەنگی و خۆشەویستی.[٣][٤][٥]
  • ھاوسۆزی بەشێکە لە دڵتەنگی ھەستی، کە تایبەتمەندە بە ھەست کردن بە خەم و دڵتەنگی کاتێک یەکێکی دی ئازاردەچێژێت.[٦][٧][٨] ئەم بیردۆزە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە ھەندێک جار کەسەکان درک دەکەن بە ھەستی کەسەکانی چواردەوریان.[٩]

دەروونناسی

دەستکاری

ھاوسۆزی بووە بە بەشێک لە دەروونناسی ئەرێنی و دەروونناسی کۆمەڵایەتی و چەندەھا لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە.[١٠] دالای لاما دەلێت "بوونی ھاوسۆزی پێویستییە" وە ئەمە بە "پرسیار لەسەر بەردەوامی مرۆڤ" دادەنرێت. ھاوسۆزی بریتییە لە پەیوەست بوون بە یەکێکی ترەوە لەرێی ناسینی ئەو کەسەوە، ناسینی کەسەکە بەھۆی ھاوسۆزیەوە دەکرێت ببێتە ھۆی زیادکردنی ھاندان بۆ ئەنجام دانی کارێک بەمەبەستی رزگارکردن و یارمەتی دانی کەسانی دی لە ئازارچەشتن و دڵتەنگی.

ھاوسۆزی بەندە لەسەر سێ داواکاری بنچینەیی:

  • خەڵکی دەبێت ھەست بکەن و دڵنیا بن ئەوەی کە ھەستەکانیان دەجووڵێنێت ڕاست و بایەخدارە.
  • تێگەیشتن لەوەی کە کێشە و ئازارەکانی کەسانی ئازارچێژ خۆویست نییە.
  • توانای وێنە کردنی خود بە ھەمان کێشە و نەھامەتی بەبێ شەرم و لۆمە کردن.

پزیشکی

دەستکاری

ھاسۆزی یەکێکە لە گرنگترین خەسڵەتەکانی پزیشکان کە لە کەرتی خزمەتگوزاری تەندروستی دا کاردەکەن.[١١] پێشنیاری ئەوە کراوە کە بوونی ھاوسۆزی دەبێتە ھۆی دروست بوونی ویستی یارمەتی دانی کەسی ئازارچەشتوو.[١٢] ئەو ویستی ھاوکارییە بە ھاوسۆزی دانانرێت، بەڵکو ھاوسۆزی بە ھاوشێوەی ئەو ھاستانە دادەنرێت کە دەبنە ھۆی کەم کردنەوە ڕادەی ئازارەکە.[١٤] پزیشکان زۆرجار ئەرکە سەرەکییەکانیان پێناسەدەکان بە: بوونی بەرپرسیارێتی بۆ دانانی بەرژەوەندییەکانی نەخۆشەکە لە سەرەتاوە، وە بەرپرسیارێتی لە ئازارنەدان، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گونجاو و پاراستنی نێھێنێتی و تایبەتێتی کەسی نەخۆش.[١٢]

ھاوسۆزی بە بەشێک لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە دادەنرێت بەھۆی بوونی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ناساندن و چارەسەری ئازار و خەمەکان.[١٢] ئەو پزیشکانەی خاوەنی ھاوسۆزیین تێگەیشتوون لە کاریگەرییەکانی نەخۆشی و ئازارچەشتن لەسەر ھەڵوێست و مامەڵەی مرۆڤەکان.[١٣] لە ناوەندە تەندروستییەکان دا ئەمە سەلمێندراو و پیشاندراوە لە پەیوەندی نێوان نەخۆش و پزیشکان دا. پەیوەندی نێوان نەخۆش و پزیشکان بەڵگەیە کە ھاوسۆزی ھەستێکی کۆمەڵایەتییە و بەندە لەسەر ڕادەی نزیکی تاکەکان لە یەکدییەوە.

لە یۆنانی کۆن و فەیلەسوفەکانی رۆمادا متمانەیان بە ھەستی ھاوسۆزی نەبوو، بە پێی بۆچوون و بیرکردنەوی چەندەھایان ژیربێژی تەنھا ڕابەری درووست بووە بۆ مامەڵەکردن و لەلای ھەندێکیان ھاوسۆزی نە ویستراو بوو نە خوازراو بووە.

لە ڕاستی دا، لە کۆمەڵگەی رۆمادا پیشان دانی ھاوسۆزی بەرامبەر یەکێک کە شایستە بووبێت وەک ڕەوشت بەرزی و بەھێزی و بەرامبەر بە یەکێک کە شایستە نەبووبێت بە ناڕەوشتانە و لاوازی تەماشاکراوە.[١٤]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Sherlyn Jimenez, see article on Compassion, The Encyclopedia of Positive Psychology, Volume I, Editor: Shane Lopez, Wiley-Blackwell, ISBN 978-1-4051-6125-1
  2. ^ Shaver، P (June 1987). «Emotion knowledge: further exploration of a prototype approach». Journal of Personality and Social Psychology. ٥٢ (٦): ١٠٦١–١٠٨٦. doi:10.1037/0022-3514.52.6.1061. PMID 3598857.
  3. ^ Bowlby، John (١٩٨٣). Attachment: Attachment and Loss Volume One. New York, NY: Basic Books.
  4. ^ Haidt، Jonathan (٢٠٠٣). The Moral Emotions. Oxford: Oxford University Press. pp. ٨٥٢–٨٧٠.
  5. ^ Keltner، Dacher (٢٠٠٦). Social Functionalism and the Evolution of Emotions. New York: Psychology Press. pp. ١١٥–١٤٢.
  6. ^ Goetz، Jennifer (٢٠١٠). «Compassion: An Evolutionary Analysis and Empirical Review». Psychological Bulletin. ١٣٦ (٣): ٣٥١–٣٧٤. doi:10.1037/a0018807. PMC 2864937. PMID 20438142.
  7. ^ Ekman، Paul (٢٠٠٣). Emotions Revealed: Recognizing Faces and Feelings to improve communication and emotional life. New York, NY: Henry Holt & Company.
  8. ^ Hoffman، Martin (١٩٨١). «Is altruism part of human nature?». Journal of Personality and Social Psychology. ٤٠ (١): ١٢١–١٣٧. doi:10.1037/0022-3514.40.1.121.
  9. ^ Hatfield، Elaine (١٩٩٣). «Emotional Contagion». Current Directions in Psychological Science. ٢ (٣): ٩٦–٩٩. doi:10.1111/1467-8721.ep10770953.
  10. ^ Cassell، Eric (٢٠٠٩). Oxford Handbook of Positive Psychology (٢ ed.). New York, New York: Oxford University Press. pp. ٣٩٣–٤٠٣. ISBN 978-0-19-518724-3.
  11. ^ Jazaieri، Hooria (٢٠١٢-٠٧-٢٥). «Enhancing Compassion: A Randomized Controlled Trial of a Compassion Cultivation Training Program». Journal of Happiness Studies (بە ئینگلیزی). ١٤ (٤): ١١١٣–١١٢٦. CiteSeerX 10.1.1.362.5161. doi:10.1007/s10902-012-9373-z. ISSN 1389-4978. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  12. ^ ئ ا ب Ethics, Integrity and Aptitude. McGraw-Hill Education. p. ١٤٦. ISBN 978-93-5134-236-6.
  13. ^ Paul Gilbert (2010). The Compassionate Mind: A New Approach to Life's Challenges. New Harbinger Publications. ISBN 978-1-57224-840-3.
  14. ^ Vedantam، Shankar (May 2007). «If It Feels Good to Be Good, It Might Be Only Natural». Washington Post. لە 23 April 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)