ناحیەی ژاراوە یەکێکە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ژاراوەیە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ژاراوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا (١٧٬٠٢١)کەسە.[٣]

ناحیەی ژاراوە
بە عەرەبی: ناحیة زاراوة
بە ئینگلیزی: Zharawe Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی ژاراوە
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی ژاراوە لە قەزای پشدەر
(شین)
Map
ناحیەی ژاراوە
پۆتانەکان: 36°13′22″N 45°04′07″E / 36.22279°N 45.06853°E / 36.22279; 45.06853پۆتانەکان: 36°13′22″N 45°04′07″E / 36.22279°N 45.06853°E / 36.22279; 45.06853
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی ڕاپەڕین
قەزاقەزای پشدەر
مەڵبەندژاراوە
ژمارەی گوندەکان٤٠
بوون بە ناحیە٢٠٠٠
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرعەبدوڵڵا عەباس
ڕووبەر
 • ناحیە٣٠٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٧ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥٥٠ مەتر (١٬٨٠٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢٣٦٧ مەتر (٧٬٧٦٦ پێ)
نزمترین بەرزایی
٤٩١ مەتر (١٬٦١١ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە١٧،٠٢١
 • چڕی٥٦٫١٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤٥٫٥ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
١٠،٣٢٧
 • لادێیی
١،٤٩٤
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناو دەستکاری

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی ژاراوەیە.

  • ژەھراوا: واتە ئاوی ژەھراوی، لەبەرئەوەی خەڵک بە میوەی ژەھراوی لە درەختەکانەوە ماسییان ڕاودەکرد.
  • ژوراوا: ھەڵکەوتەی ئەم شارەدێیە لە سەر زێی بچووکە، ژوراوا بە واتای ئەوە دێت کە لە سەروو زێکەوەیە.
  • ھەژاراوا: بەواتای ئەوەی کە دانیشتوانی ھەژار و کەم دەرامەت بوون.
  • ئەم شارەدێیە زۆر کۆنە کە لە زوودا خانمێک بە ناوی (زارا خاتوون) سەرداری ناوچەکە بووە لە قەڵایەک لە نزیک ژاراوە، گوایە ناوەکەی لەوەوە ھاتووە و زاراوا بووە و بەپێی کات بووەتە ژاراوە.[٤]

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی ژاراوە ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر دەستکاری

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٣٠٣کم٢)یە لە (١٫٥٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٢١٫٥١٪) قەزای پشدەر پێکدەھێنێت.[٦]

دانیشتوان دەستکاری

تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١٧،٠٢١)کەسە.[٧]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (سێیەم)ە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەر.

مێژوو دەستکاری

ناحیەی ژاراوە مێژوویەکی کۆنی نییە لە ساڵی ٢٠٠٠دا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان درووستکرا، بە دابڕانی ٤٠ گوند و کەرت لە ناحیەی ناودەشت. ناوەندەکەشی شارەدێی ژاراوەیە.

کارگێڕی دەستکاری

ئەم ناحیەیە لە ٤٠ گوند پێکھاتووە:[٨]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/10847989
  6. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  7. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  8. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.