ناحیەی ناوەندی قەزای تەقتەق
ناحیەی ناوەندی قەزای تەقتەق (بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء طقطق، بە ئینگلیزی: Taqtaq subdistrict center district )، یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق، ڕووبەرەکەی ٤٧٤ کیلۆمەتر دووجایە و ژمارەی گوندەکانی سەر بەو گوندە ٢٦ گوندە، زەویەکانی دەشتەکانی ٣٥٪یان پێکدەھێنن، گردەکانی ٦٤٫٥٪ و شاخەکان ٠٫٥٪.[٢][٣]
ناحیەی ناوەندی قەزای تەقتەق | |
---|---|
پۆتانەکان: 35°53′00″N 44°35′00″E / 35.88333°N 44.58333°Eپۆتانەکان: 35°53′00″N 44°35′00″E / 35.88333°N 44.58333°E | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | ھەولێر |
قەزا | قەزای تەقتەق |
مەڵبەند | تەقتەق |
بوون بە قەزا | ٢٠٢٤ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٤٧٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٨٣ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٣٣٢ مەتر (١٬٠٨٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
• سەرجەم | ٢٥٬٠٠٠ |
سەرناوی دانیشتوو | تەقتەقی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناو
دەستکاریچەند بۆچوونێک ھەیە لە سەر ناوی تەقتەق:
- بۆچونێکی بەربڵاو ھەیە دەڵێ: تەق تەق لە (تاق تاق)ماڵەوە ھاتووە، یەک لێرە و لەوێ یان ھەر ماڵەی لە شوێنێکەوە ھاتووە.
- چیرۆکێکی کۆنی تەق تەق ھەیە، باس لە لافاوێکی زێی بچووک دەکات کە چۆن ئاوایی (کەڵەکچن)ی بردووە، خەڵکەکەی ئاوارە بوون بۆ (قەرەناو و جگیلە و کانی ڕەش و تەقتەقی ئەمڕۆ) دیارترین کەسایەتی نێو چیرۆکەکە (نەنە حەلۆمەیە)، پیرەژنێکی بەساڵاچوو ئازا بووە، ئاو ھێناویەتی لە نێوان بانکی تەق تەق و فەرمانگەی لقی کشتوکاڵی تەق تەق لە کەندڕێک گیرساوەتەوە، تا ئەمڕۆش کەندڕی (نەنە حەلۆمە) و بەسەرھاتەکەی جێگەی باسی گەورانە بۆ مناڵان ئینجا لێرەدا دەڵێن (نەنە حەلۆمە) وتویەتی " ئەوە چی بوو تەقە تەقی بەرد کاسی کردین " گوایە (تەق تەق) لەمەوە ھاتووە.
- (جەمال بابانیش) دەلێ (تەق تەق)، لە ئەنجامی بەریەک کەوتنی بەرد بەیەکتری و دەنگەکەی تەق تەقی دروستکردووە.[٤]
- ئەسپ سواری، بەناو بەستی زێی بچووک، گوزەری کردووە، ئەسپەکە ئەسپێکی ناڵکراوبووە، دەنگی تەقە تەقی نێوان بەرکەوتنی ناڵچکە و بەردەکان، ھەر لەگەل ئەمەش تەکە تەک و تەقەتەقی تەنەکەی کاروانچیان بە نێو بەستەکەدا.
- بەھۆی زێی بچووکەوە چەند ئاشێکی ئاو لە ھەردوو بەری زێی بچووک ھەبووە، ئەو دەنگەی لە کاتی کارکردنی ئاشەکان بەرگوێی خەڵک کەوتووە (چەقە چەق و چەقەنە و تەق و تۆق) بووە.
- تەق تەق، واتای زەوی بەردینە، زەویەکی بن بەرد و ڕەقە، ئەمەش دەچێتە ئەقڵەوە لەبەرئەوەی لە چەمی کوێخا ڕەشیدەوە تاوەکو گۆمی مام تەھا لە خوارووی تەق تەق، زەویەکان تێکڕا بەردینن، کە ئاوی زێی بچووک ھێناویەتی لە کاتی لافاوی بەھاردا، ئەوەی ئەم بۆچوونە پەسند تر دەکات ئەوەیە ناوە کۆنەکانی تەق تەق (کوچک نەخشینە و کەڵەکچن) ھەر پەیوەستن بە بەردەوە. کوچک واتا خڕکە بەرد، کوچک واتا بەردی بچووک، نەخشینەش بە واتای ڕەنگا و ڕەنگ دێت، لە کوردەواریشدا ووتراوە کوچک چن واتە دیواری ووشکە بەرد (کەڵەکچن)یش دیواری وشکە بەردە یا بە مانای (کۆمەڵە بەردی بەسەریەکادراو)دێت وتراویشە کوچکوکەڵەک واتە قەڵاقوچکە بوونی بەرد لەسەر یەک، ئەمەش لەگەڵ قسەکەی نەنە حەلۆمە (تەقە تەقی بەرد کاسی کردین) یەک دەگرێتەوە، لەگەڵ لێکدانەوەکەی ناوی (تەق تەق) لەلایەن (جەمال بابان)ەوە لەسەر یەک بۆچوونە، جگە لەمانەی خزمانی ( ئۆمەرگومبەت زاراوەی تەق تەقە شاخ و بناری کۆسرەت)یش (تەق تەقە خاک) بەکاردێنن. بە گوێرەی ئەم واتایانەی سەرەوە ھەموو بیرو بۆچونەکانی تر بەلاوە دەنێم کەناوی تەق تەق لە سروشتەوە وەرگیراوە و پەیوەستە بە خاک و بەردەکانی بەستی کەنار زێی بچووک.[٥]
جوگرافیا
دەستکاریقەزای تەقتەق لە باکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ قەزای کۆیە لە باشورەوە لەگەڵ ناحیەی ئاغجەلەر و ناحیەی شوان، لەڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ناحیەی ئاشتی، لەڕۆژاواوە لەگەڵ ناحیەی شۆڕش و ناحیەی سێگردکان.[٦]
گوندەکان
دەستکاریئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ https://www.hawlergov.org/app/node/393
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «ڤەژینلێکس» (بە کوردی). لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)