دۆڵمازەڵە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی دووکان(ناوەند)، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

دۆڵمازەڵە
Dollmazala
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای دووکان
ناحیەناحیەی دووکان(ناوەند)
بەرزایی
١١٦٩ مەتر (٣٬٨٣٥ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

دۆڵمازەڵە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سێدەرە و لە باشوور لەگەڵ گوندی مەیدان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی دۆڵەبی و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی جۆبڵاخ.گوندی دۆڵمازەڵە

مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆهەزارەی پێش زایین

پێگەی جوگرافیای دەکەوێتە باکووری  ڕۆژهەڵاتی دوکان پێشتر سەر بە ناحیەی سورداش بووە بەڵام لەئێستادا سەر بە قەزای دوکانە و هاوسنورە لەگەڵ

گوندە کانی

(پە ڵکۆ -کویرەکانی-سێدەر-دوڵەبی -قۆمەرغان -قەرانگوێ -قەڵم پاشا -

جوبڵاخ )

ڕوبەری نزیکی ٤٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

دوو سەرچاوەی ئاوی هەیە، پێشتر هەر سەرچاوە یەک دێیەکی لێ بووە بۆ نموونە:

1-باسکەنجان دەکەوێتە باشوری خۆرهەڵاتی وناوی باسکی گە نجان بووە . دانیشتوانی لێ بووە ئێستاش ئاسەواریان ماوە بە هەرهۆکارێک بێت چوڵیانکردووە.

2- دێی دۆڵەبەگ بووە کە دەکاتە کانی دۆڵمازەڵەی ئێستا تازەترە لە باسکەنجان و ئاوەدانی لێ بووە.

ئەم بەرە بابە ئێستا لە دوڵمازەڵەن کوڕانی (کوێخامصطفی )ن، کەباپیرەی گەورەی هەموو دۆڵمازەڵەن بەناوەکانی (احمد و قادر) لە بنەڕتدا لەگەرمیانەوە هاتوون، لە گوندکانی  تیمار و ترشاوای نزیک سەنگاو بوون، (مصطفی بگ )لە تیرەی علی بەگی جافە کە ئێستا ئاڵی بە گی جافیان پێدەڵێن لە بەگزادەکانی جافی جوانرۆ و شاهۆن کە خزمایەتییان لەگەڵ سادات و شیخە کان هەبووە پە یوەندییەکی باشیان لە تەواوی سنورەکەدا هەبووە.

گوندی دۆڵمازەڵە لە ساڵی 1957 ز 217 کەس لێی نیشتەجێبووە بەڵام بەهۆی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 1988 کە بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە و خەڵکەکەی ڕاگوێستراوە بۆ ئەو گوندانە:(کورداوا،خەلەکان،کانی شێران،سەکران،سوسێ،رکاوا،هەنجیرە،گەڵنیری،باڵەکایەتی،پێسپیان،بالیسان).

جوگرافیا دەستکاری

دۆڵمازەڵە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سێدەرە و لە باشوور لەگەڵ گوندی مەیدان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی دۆڵەبی و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی جۆبڵاخ.[٣][٤][٥]


ئەمانەش ببینە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
  2. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. پێڕستی گوندەکانی باشوور(کوردی).
  3. ^ http://wikimapia.org/
  4. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).