ناحیەی پیرەمەگروون

ناحیەی پیرەمەگروون یەکێکە لە شەش ناحیەی قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی پیرەمەگرونە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی پیرەمەگروون لە ساڵی ٢٠٢٣ دا (٥٠٬٢٣١)کەسە.[٣]

ناحیەی پیرەمەگروون
ناحیەی پیرەمەگرون
پیری
بە عەرەبی: ناحیة بیرمکرون
بە ئینگلیزی: Piramagrun Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی تانجەرۆ
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی پیرەمەگروون لە قەزای دووکان
(قاوەیی)
Map
ناحیەی پیرەمەگروون
پۆتانەکان: 35°43′55″N 45°08′38″E / 35.73181°N 45.14381°E / 35.73181; 45.14381پۆتانەکان: 35°43′55″N 45°08′38″E / 35.73181°N 45.14381°E / 35.73181; 45.14381
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای دووکان
مەڵبەندپیرەمەگروون
ژمارەی گوندەکان٤٧
بوون بە ناحیە٢٠٠٥
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرعەبدولکەریم سەعید
ڕووبەر
 • ناحیە٣٧٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٧٩٧ مەتر (٢٬٦١٥ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢٦١١ مەتر (٨٬٥٦٦ پێ)
نزمترین بەرزایی
٥٧٤ مەتر (١٬٨٨٣ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٥٠٢٣١
 • چڕی١٥٣٫٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٩٨ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٤١٠٣١
 • لادێیی
٩٢٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناو دەستکاری

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی پیرەمەگرونە، ئەم شارەدێیەش مێژوویەکی کۆنی نییە لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو وەک ئۆردووگای زۆرەملێ دروستکراو بە ناوی چیای پیرەمەگروونەوە ناونرا.

  • پیر، لە کوردەواریدا بە کەسێک وتراوە کە وەکوو دەمڕاست یان سەرگەورە و رابەری ئایینی دەوری بینیووە، ئیتر لەسەر ھەر بیروباوەڕێک یان ئایینێک بووبێت. دەوترێت کە (پیر عومەر گورون) پیرێکی یارسانیی بووە و مەزارەکەی لەسەر چیاکەیە نزیک گوندی زێوێ. برای (پیر مەنسورە) کە مەزارەکەی لە گەڕەکی پیرمەسوری سلێمانییە (پیرمەسور لە پیر منصور وەرگیراوە).
  • کۆنترین ناوی چیای پیرەمەگرون، (کینپە/کینیا)یە، لە بنچینەدا لۆلۆبییەکان خەڵکی رەسەنی ناوچەکە ئەو ناوەیان لێ ناوە. لە (داستانی گلگامێش)دا ئاماژە بۆ چیاکە کراوە، کە لە کاتی لافاوە گەورەکەدا کەشتییەکەی نووح بە ھەموو سەرنشینەکانییەوە بەو چیایەوە گیرساوەتەوە. ھەرچەندە ھەندێک رایان وایە کە کەشتییەکەی نووح لەسەر چیای جودی گیرساوەتەوە نەک پیرەمەگرون. ئەوان بە چیای (نیمۆش) ناویان بردووە، نیمۆش ئەو ناوەیە کە لە بابلیدا بۆ ناوە رەسەنەکەی (کینپە) دانراوە.[٤]

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی پیرەمەگروون ھاوسنوورە لەگەڵ، لە باکوورەوە ناحیەی سورداش، لە باشوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای بازیان، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی بەکرەجۆ، لە ڕۆژاواوە ناحیەی سورداش و ناحیەی ئاغجەلەر.[٥]

مێژوو دەستکاری

ناحیەی پیرەمەگروون مێژوویەکی کۆنی نییە لە ١٥\١\٢٠٠٥دا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان درووستکرا، بە دابڕانی ٤٧ گوند و کەرت لە ھەردوو ناحیەی سورداش و ناحیەی بەکرەجۆ. ناوەندەکەشی شارەدێی پیرەمەگرونە.

کارگێڕی دەستکاری

ئەم ناحیەیە پێکھاتووە لە ٤٧ گوند پێکھاتووە:[٧]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ https://web.archive.org/web/20220926114402/https://books.google.iq/books?id=6b1mDwAAQBAJ&pg=PT368&dq=جبل+بیرة+مکرون&hl=ar&sa=X&ved=2ahUKEwiGwZTYqrL6AhX5_7sIHUSIBLoQ6AF6BAgIEAI#v=onepage&q=جبل%20بیرة%20مکرون&f=false
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/35.7136/45.1243
  6. ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
  7. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.