ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان
ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان یەکێکە لە شەش ناحیەی قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی دووکانە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان لە ساڵی ٢٠١٩دا (١٦٬٤٧٤)کەسە.[٣]
ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء دوکان بە ئینگلیزی: Central Dokan County Sub-District | |
پۆتانەکان: 35°55′45″N 44°57′46″E / 35.92922°N 44.96282°Eپۆتانەکان: 35°55′45″N 44°57′46″E / 35.92922°N 44.96282°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای دووکان |
مەڵبەند | دووکان |
ژمارەی گوندەکان | ٤٥ |
بوون بە ناحیە | ١٩٧١ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | سیروان سەرحەد |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ١٣٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٣ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٤٢٣ مەتر (١٬٣٨٨ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ١٦٠٦ مەتر (٥٬٢٦٩ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٤٠٣ مەتر (١٬٣٢٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ١٦٤٧٤ |
• چڕی | ١٢٠٫٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣١١ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ١١٨٨٠ |
• لادێیی | ٤٥٩٤ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
لەگەڵ دروستبوونی قەزای دووکان لە ساڵی ١٩٧١دا، بە پێی یەکە کارگێڕییەکان ناوەندی قەزا دەبێتە ناحیەی ناوەند و ناوی قەزاکە ھەڵدەگرێت و لێرەدا ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان دێتە کایەوە.
ناو
دەستکاریناوی ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە، کە ئەویش شارۆچکەی دووکانە.
چەند بۆچونێک ھەیە لەسەر ناوی دووکان کە لە چییەوە ھاتووە:
جوگرافیا
دەستکاریناحیەی ناوەندی قەزای دووکان ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە ناحیەی بنگرد و ناحیەی خەلەکان، لە باشوورەوە لەگەڵ ناحیەی سورداش، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی بنگرد و ناحیەی سورداش، لە ڕۆژاواوە ناحیەی ئاغجەلەر و ناحیەی ئاشتی لە قەزای کۆیە.[٥]
- ڕووبەری ئەم ناحیەیە (١٣٧کم٢)ە لە (٧٫٦٨٪) قەزای دووکان پێکدەھێنێت، وە لە (٠٫٦٧٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (پێنجەمە) لە شەش ناحیەی قەزای دووکاندا.
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (یەکەمە) لە شەش ناحیەی قەزای دووکان.[٦]
مێژوو
دەستکاریسەرەتا دووکان گوندێکی بچووک بوو سەر بە ناحیەی سورداش و ھەندێک جار سەر بە چناران بووە، لەگەڵ دەستپێکردنی بەنداوی دووکان لە ساڵی ١٩٥٦دا ئیتر وردە وردە ئەم گوندە گەورەبوو، تاوەکو بووە ناوچەیەکی گەشتیاری لە پارێزگای سلێمانی و عێراقدا، لەگەڵ فراوانبوونی بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٤٧) لە ١٦/٦/١٩٧١دا کە لە فەرمانەکەدا ھاتووە کە جێکەوتی ناوەندی ئەم قەزایە لە گوندی دووکانە و ھەردوو ناحیەی سورداش و ناحیەی چناران خراوەتە سەری کە لە قەزای سلێمانی دابڕێنران. حکوومەت بە ھۆی بەنداوەکانەوە گرنگی زیاتری دا بە ھەردوو قەزای دووکان و قەزای دەربەندیخان.
سەردەمی کۆماری
دەستکاری- لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧):
ھێنانە کایەی قەزای دووکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ناوەندەکەشی لە جێکەوتی بەنداوی دووکان، لە کەرتی (٤٧/تۆپزاوا) و ھەردوو ناحیەی سورداش و ناحیەی چناران بەستران بەم قەزایەوە بەپێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٤٧) لە ١٦\٦\١٩٧١دا.
- لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا:
- دابڕاندنی ناحیەی مەرگە لە قەزای ڕانیە و لکاندنی بە قەزای دووکانەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٦) لە ٢٨\١\١٩٧٨دا.
- دابڕاندنی (٤) کەرت لە ناحیەی سورداش و (٧) کەرت لە ناحیەی چناران و لکاندنیان بە ناحیەی ناوەندی قەزای دووکانەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٢٣٣) لە ساڵی ١٩٧٨دا.
- گواستەوەی ناوەندی ناحیەی سورداش لە گوندی سورداشەوە بۆ گوندی سوسێی سەیدان بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(٤١٠٦)ی ساڵی ١٩٨١.
- لە نێوان ساڵانی(١٩٨٦ - ١٩٨٨)دا:
لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان دەستی کرد بە ھەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەکی زۆری ناحیەکان، ناحیەی مەرگە بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١/٦/١٩٨٧دا و ھەردوو ناحیەی سورداش و ناحیەی چناران بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٩١١) لە ١٦/١١/١٩٨٧دا ھەڵوەشێنرانەوە و ھەموو کەرتەکانیان بەسترانەوە بە ناوەندی قەزای دووکانەوە.[٧]
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
دەستکاری- لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
- لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
- لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[٨]
- قەزای دووکان دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٤) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان، ناحیەی سورداش، ناحیەی بنگرد و ناحیەی خەلەکان.
- لەساڵی ١٩٩٩ یەکێک لە دەسکەوتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ناحیەی خدران کراوە بە ناحیە بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران بەبریاری ٢٥٦ لە بەرواری ١٩٩٩/١٠/٢ ناحیەی خدران بریاری لەسەر درا کە سنوری گوندەکانی جیاکرایەوە بە ٢٣گوند بەڵام ناحیەکە لە ٢٠٠٢ دەست بەکاربوو.[٩]
کارگێڕی
دەستکاریئەم ناحیەیە لە ١٤ گوندپێکھاتووە:[١٠]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/35.9208/44.9938
- ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
- ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
- ^ http://www.mdraparin.org/index.php/sharawanyakan/m3/xdran ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)