گەورەدێ گوندێکە، کەوتووەتەناحیەی گاپیڵۆن، قەزای ماوەت، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

گەورەدێ
Gawrade
دیمەنی گوندی گەورەدێ
دیمەنی گوندی گەورەدێ
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
بەرزایی
١١٧٠ مەتر (٣٬٨٤٠ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

گوندی گەورەدێ کەوتۆتە باکوری پارێزگای سلێمانیەوە سەر بە ناحیەی گاپێڵۆنە لە قەزای ماوەت و وە خەڵکی ئەم گوندە لە عەشیرەتی جافن، و یەکێکە لە دوانزە گوندی دۆڵی کە بریتین لە گوندەانی (گاپێڵۆن، چۆخماخ، سنگر، مێووڵاکە، کانی مێوو، کۆڵەرد، باڵخ، (بەرزەدێ)گەڕەدێ، وڵاغلوو، مالوومە) ئەم گوندانە لەسەردەمی ئاغایەتی ھەباس ئاغای سەلیم ئاغای بابەبکر میراودەلی دەسەڵاتی بەسەر ناوچەکە ھەبووە بۆیە پێیان وتراوە دوانزە گوندی دۆڵێ بەڵام لەبەرئەوەی یەکێکن لە گوندەکانی دۆڵی جافایەتی بۆیە بەشێکیان ھەربە دۆڵی جافایەتی ناویان دەرکردووە.

جوگرافیا دەستکاری

گەورەدێ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی گەڵاڵە و لە باشوور لەگەڵ گوندی کانی مێو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی قامیش و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی گوێزیلە.[٣][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری