عەشیرەتی میراودەلی یان میر ئاودەل (میر ئەبداڵ) یان پشدەری یانیش ئاغاکان ھۆزێکی کوردن پتر لە ٢٠،٠٠٠ خێزان دەبن بەزۆری لە باشووری کوردستان نیشتەجێن بەتایبەت لە ناوچەی پشدەر ھەروەھا ھەندێکیان لە کوردستانی خۆڕھەڵات نیشتەجێن بەتایبەت لەناوچەی سەردەشت. ھۆزێکی دەست ڕۆیشتون و بەھێزن ڕەگ و ڕیشەیان دەگەڕێتەوە سەردەمی زەردەشتیەکان بەڵام سەرەتای ناونانی عەشیرەتەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بابانەکان و بەشێک بوون لە میرنشینی بابان و سۆران و ئەردەڵان.

مێژوو دەستکاری

حەمەد ئاغا کە نەوەی میر ئاوەدەلە و میرئاودەلیش نەوەی فەقێ ئەحمەدی دارەشمانەیە ١٤ کوڕی دەبێت کە نەوەکانی بە هۆزی میراودەلی ناسراوە. بۆیە میراودەلیەکانی ئەمڕۆ ڕەگ و ڕیشەی ھۆزەکەیان بۆ حەمەد ئاغا دەگەڕێننەوە.

میراودەلیەکان چەندین شەڕی گەورەیان کردەوە لەوانە:

۱-شەڕی میراودەلیەکان دژی عوسمانیەکان.

۲-میراودەلیەکان دژی شای ئێران.

۳-میراودەلیەکان دژی ڕووسەکان.

٤-بەشێک لە میراودەلیەکان پشتگیری شێخ مەحمودیان کرد دژی بەڕیتانیەکان بەشێکیان بە پێچەوانەوە.

سەرجەم ئەو شەڕانە بۆ پاراستنی ناوچەی پشدەر بوو لە داگیرکاری دوژمن.

لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩٠ و سەرھەڵدانی بزوتنەوەی ئازادیخواز لە کوردستانی باشوور حکوومەتی عێراق بەرنامە ڕێژی دەکات بۆ خستنەوەی جەنگ لەنێوان ھۆزەکان ھۆزی میراودەلیش لەو جەنگە بێ بەش نەبوە کە بەھۆیەوە شەڕێکی برا کوژی ڕوویدا لەنێوان میراودەلی و ھۆزەکانی تر لەناوچەی پشدەر ئەمەش بووە ھۆی کوشتارگەیەکی زۆر و ئاوارەبوونێکی بەرفڕاوان، بەجۆرێک ھەریەک لەم ھۆزانە بە سەدان پیاو و جوامێریان لەدەستدا.

کەسایەتییەکان دەستکاری

  • بابکر ئاغای گەورە
  • کەمال میراودەلی، نووسەر و شاعیر
  • عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری
  • حاجی محمود ئاغای میراودەلی
  • هۆمەری بابکر ئاغا
  • عباس ممنداغا (عباسی مێرێ)
  • ڕسوڵی حسن ئاغای نێودەشت
  • فانی هۆنەر(شاعیر)
  • بینەر ھمزە ممند ( چالاکوان و نوسەر )

سەرچاوەکان دەستکاری