سەدوبیست، تانجەرۆ
سەدوبیست گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی عەربەت، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]
سەدوبیست
Sadubist | |
---|---|
وڵات | کوردستان[١] عێراق |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای سلێمانی(ناوەند) |
ناحیە | عەربەت |
بەرزایی | ٧٥٠ مەتر (٢٬٤٦٠ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | سوننی شافعی |
سەدوبیست گوندێکی جوان ودڵڕفێنە لەڕووی بەڕێوبردنەوە سەر بە پارێزگای سلێمانی قەزای ناوەند، ناحیەی عەربەت بەرزیی لەئاستی ڕووی دەریا (750م) (2460پێ).
سنوور • لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سەماوات و لە باشوور لەگەڵ گوندی زڕگوێز و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی یەکماڵە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی شێخ عەوڵا. • چیای سەدوبیست بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی بەرانان، کە دەکەوێتە باکوری گوندەکەوە.
مێژوو
١-لەڕوی مێژویەوە لەم ناوچەدا ژیان هەبووە و بەڵگەش لەسەر ئەمە چەند شوێنەوارێکە لەم گوندە لەوانە گۆڕی جولەکەکان کەدەکەوێتە باشوری گوندەکە و نزیکە لە ماڵەکانەوە.
٢- «گردە ڕەش» کە ئەویش ئەویش قەڵایەکی دەست کردە و شوێنەوارێکی مێژووی گرنگە.
٣- ئەشکەوتی شێخ مەولانا ئەویش شوێنەوارێکی گرنگە نیشانەی ئەوەیە کە لە پێشتردا لە شاخی سەدووبیست ژیان هەبووە لەسەردەمی چاخی بەردین .
ناو
• لەسەرناوی گوندی سەدوبییست چەند گێڕانەوەیەک هەیە لەوانە کەوتۆتە زەویی کەرتی ژمارە 120ی ئەوکات و ناوەکە لەوەوە هاتبێت.
• هەندێکی تر دەڵێن لەم سنوورەدا لە کاتی فتوحاتی ئیسلامیدا جەنگێک ڕویداوە لەنیوان سوپای ئیسلام و زەردەشتیەکاندا، کە بە ئەگەی زۆرەوە (١٢٠) کەسی تێدا کوژراوە، و ئەگەری هەیە ناوەکە لەوەوە هاتبێت ئەمەش گێڕانەوەیەکی فۆلکلۆرییە و هیچ بەڵگەیەکی نیە.
ئاوەدانبوونەوە بۆ یەکەم جار ئەم گوندە ئاوەدانکراوەتەوە و بۆتە شوێنی نیشتەجێبوون و ماڵی تێدا دروست کراوە لەلایەن چەند بنەماڵەیەکی: (لەک عبدول قادر لەک و ئامۆزاکانی) لەساڵی 1800 ز بەدواوە لەگوندی بەردەکەڕە، خەڵک ڕووی تێ دەکات و جێگیردەبن لێ، وردە وردە بنەماڵەکانی تر هاتوون و لەم گوندە نیشتە جێ بوون لەوانە (مام قادر کە دەکاتە باوکی علی مام قادر).
ژمارەی دانیشتووان ئەم گوندە ئێستا فراوان بووە و نزیکەی (٥٠٠ ماڵ ) لەخۆدەگرێت، و هەربۆیە زیاتر لە (١٠٥٠) کەسی تێدا دەژیت.
سەرچاوەی ژیان سەرچاوەی ژیانی ئەم خەڵکە و دانیشتووانی گوندەکە بریتیە لە (کاری کشتوکاڵ) و ( پەلەوەر بەخێوکردن) و (مەڕداری) و (کێڵگە).
جوگرافیا
دەستکاریسەدوبیست لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سەماوات و لە باشوور لەگەڵ گوندی زڕگوێز و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی یەکماڵە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی شێخ عەوڵا.[٣][٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.