٩ فیلمێکی وێنەی جوڵاو، ئەکشن، زانستیی خەیاڵیی ترسناکی ساڵی ٢٠٠٩یە،[١] کە لەلایەن «شەین ئەکەر» دەرھێنراوە، «پامێلا پێتلەر» کاری نووسینی بۆ کردووە، ھەروەھا لەلایەن جیم لامێلی، تیم بۆرتۆن، تەیمور بێکمامبێتۆڤ، دانا گینز بۆرگ بەرھەمھێنراوە. ئەستێرەی دەنگی فیلمەکە «ئیلیجا وود» ڕۆڵی وەک کەسێکی نادیار دەگێڕا، شان بەشانی دەنگەکانی تر جۆن ڕەیلی، جێنیفەر کۆنێلی، کریستۆفەر پلومەر، کریسپین گلۆڤەر، مارتین لانداو، فرێد تاتاسکریۆ.[٢][٣]

٩
دەرھێنەرشەین ئەکەر
بەرھەمھێنەرجیم لامێلی، تەیمور بێکمامبێتۆڤ، جێنیفەر کۆنێلی
نووسینپامێلا پێتلەر
سەرچاوەی چیڕۆکشەین ئەکەر
مۆسیقادیبۆرا لوری
دەستکارینیک کێنوای
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەبایەخی تایبەتمەندییەکان
ڕێکەوتی دەرچوون٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٩
ماوەی فیلم٧٩ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٣٠ میلیۆن دۆلار
داھات٤٨٬٤ میلیۆن دۆلار
خەڵاتەکانخەڵاتی ئانی

کۆمپانیای «بایەخی تایبەتمەندییەکان» بەشێوەی شانۆیی لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ بڵاویکردەوە، لەبەر ڕەخنەگرتن بەشێوەیەکی تێکەڵ پێداچوونەوەیان بۆکرد، ٤٨٬٤ میلیۆن دۆلاری پەیداکرد، کە بودجەکەی ٣٠ میلیۆن دۆلار بوو. لەبەر تایبەتمەندی بەرھەمھێنانی بەشێوەیەکی کاریگەر «خەڵاتی ئانی» وەرگرت، لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لەسەر DVD, Blue-Ray بڵاوکرایەوە. تا ساڵی ٢٠١٩، ئەمە تاکە فیلمی گەورەیی کۆمپانیای «وێنەکانی گەردوون» کە لە ژێر ناوی بایەخی تایبەتمەندییەکان بڵاوی کردووەتەوە.

چیرۆک دەستکاری

فیلمەکە باسی ساڵی ١٩٣٠ جیھان دەکات، دیکتاتۆرێک بەناوی «تۆم کەین» فەرمانی دروستکردنی ڕۆبۆتێک دەکات، لەلایەن زانایەک بەناوی «ئالان ئۆپنھایمەر» بۆ ئەوەی ئەو ڕۆبۆتە لە جەنگدا بەکاری بھێنن. زاناکە توانی ڕۆبۆتەکە بە چەند تایبەتمەندییەکی سەیر دروست بکات، ڕۆبۆتێکی زیرەکە، توانای دروستکردنی ڕۆبۆتی تری ھەیە. لەگەڵ ئەوەشدا دیکتاتۆر بەخێرایی ئامێرەکە لە زاناکە وەردەگرێت، پێش ئەوەی زاناکە توانای گیان کێشانی مرۆڤی پێبدات، دیکتاتۆر ڕۆبۆتەکە بۆ جەنگ بەکاردەھێنن، بۆ خاپورکردنی دیکتاتۆری دوژمن، بەڵام ڕۆبۆتەکە جیھانی وێران دەکات، ڕووەک و گیانەوەر و مرۆڤ لەسەر زەوی نامێنێ، جیھان پڕ گاز و کیمیایی دەبێت. لەگەڵ ئەوەی ژیان لەقەراغی تێکدانە، زاناکە ھەوڵی درووستکردنی بووکە شوشەی پەرۆ دەدات، کە بە (ستیتشپونکس) ناسراون، زاناکە گیانی خۆی بە بووکە شوشەکان دەدات، بە ئامێرێکی بچووک کە خۆی دروستی کرد، بووکە شوشەکان بۆ ژیان دەھێنێت، بەڵام خۆی لەکۆتا بووکە شوشە دەمرێت. پاش ماوەیەک، کە کۆتا ستیتشپونک دروستکرا، ژمارەی ٩ی لەسەر بوو. ئامێری ڕوح کێشانەکە لەگەڵ خۆی دەبات، بۆ دەرەوەی ماڵەکە چوو، ژمارە ٢ کە ناوی (مارتن لانداو) دەبینێت، ژمارە ٢ قسەدەکات، بۆ ئەئەوەی ژمارە ٩ قسەبکات، چاکی دەکاتەوە. دواتر ڕۆبۆتێکی ترسناکی چوارپێ ھێرش بۆ ھەردووکیان دەکات، ڕۆبۆتەکە ژمارە ٢ لەگەڵ ئامێری ڕوح کێشانەکە دەبات. پاشان ژمارە ٩ بورجێک دەبنیێت، لەناو بورجەکە ژمارە ١، ژمارە ٥، ژمارە ٦، ژمارە ٨ دەدۆزێتەوە، ھەموویان بەیەکەوەن ژمارە ١ سەرکردەیە و ژمارە ٨ لەشێکی گەورەی ھەیە، پاسەوانی تایبەتی ژمارە ١، ژمارە ٥ ئەندازیاری وێنەیە، ژمارە ٦ کەسێکی جێگیر و ڕاوێژکارە. ژمارە ٩ باسی ژمارە ٢ی دەکرد، کە دەبێت ڕزگاری بکەین، ڕۆبۆتێکی چوار پێ ئەوی بۆ کارگەیەک برد، بەڵام ژمارە ١ ژمارە ٢ی بە مردوو دانا، بەڵام ژمارە ٩ بڕیاری ڕزگارکردنی ئەویدا، ژمارە ٥ و ژمارە ٩ شوێنی کارگەکە دەدۆزنەوە، بەڵام چوار پێکە ھێرشی بۆیان کرد، دواتر ژمارە ٧ کە جەنگاوەرێکی بەتوانایە دەرکەوت، توانی چوارپێکە بکوژێت. ژمارە ٩٬٥٬٧ بینیان، کە ڕۆبۆتە گەورەکە بە ئامێری ڕوح کێسان ژمارە ٢ی کوشت، دواتر ھەر سێکیان لە کارگەکە دوورکەوتنەوە.

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • ئێلیجا وود: وەک ٩
  • جۆن ڕەیلی: وەک ٥
  • جێنیفەر کۆنێلی: وەک ٧
  • کریستۆفەر پلومەر: وەک ١
  • کریسپین گلۆڤەر: وەک ٦
  • مارتین لانداو: وەک ٢
  • فرێد تاتاسکریۆ: وەک ٨
  • ئالان ئۆپنھێمەر: وەک زاناکە
  • تۆم کەین: وەک سەرۆک وەزیران

مۆسیقا دەستکاری

تراکی دەنگی فیلمەکە تەنھا لەسەر «ئایتونس» بڵاوکرایەوە،[٤] ھەروەھا ھەشت ڕۆژ پێش فیلمەکە لەسەر ئەمازۆن بڵاوکرا. «دیبورا لۆری» تۆماری فیلمەکەی لە گۆرانی «بەخێرھاتنی ماڵ» دانا، کە لەلایەن Coheed and Cambria وتراوە.[٥] دواترین گۆرانی بۆ دوو ترایلەری فیلمەکە بەرکارھێنرا. ھەموو مۆسیقاکان پێکھاتووی «دانی ئەلفمان» و «دیبورا لۆری»، جگە لە (بەخێرھاتنی ماڵ) کە ھۆنراوەکەی لەلایەن کلاودیۆ سانشێر، مۆسیقاکەش ھی Coheed and Cambria.

یاری ڤیدیۆی دەستکاری

بەکورتی پێش فیلمەکە بڵاوکرایەوە، یارییەکە مافی ڕێگە پێدراوبوو، بە ناونیشانی ٩، یارییەکە بۆ ئایفۆن، ئایپۆد تۆچ بوو.[٦]

پێشوازی دەستکاری

دوای بڵاوکردنەوەی درامای «من دەتوانم ھەمووشتێک بکەم لەخۆم» لە کۆتای ھەفتە بڵاوکرایەوە. بۆ پێنج ڕۆژی سەرەتا نزیکەی ١٠٬٧٤٠٬٤٤٦ میلیۆن دۆلار بۆ ١٥٬١٦٠٬٩٢٦ میلیۆن دۆلار.[٧] فیلمەکە لە ھەموو جیھان تێکرایی ٤٨٬٤٢٨٬٠٦٣ میلیۆن دۆلار بوو.[٨]

بڵاوکردنەوەی لە میدیاکانی ماڵەوە دەستکاری

فیلمەکە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لەسەر DVD و Blue-Ray بڵاوکرایەوە، دوای سێ مانگ و نیو فیلمەکە لە شانۆ بڵاوکرایەوە.[٩] لەسەر DVD و Blue-Ray تایبەتمەندی تێدابوو، وەک دەرھێنەر شەین ئەکەر کە کورتە فیلمێکی لە ساڵی ٢٠٠٥ بەھەمان ناو بڵاوکردبۆوە.[١٠]

بازاڕکردن دەستکاری

لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ترایلەرەکەی لە Apple. Com بڵاوکرایەوە، تایبەتمەندی مۆسیقای بەخێرھاتنی ماڵ لەلایەن Coheed and Cambria تێدابوو.[٥] فیلمی ٩ دووەم فیلمی وێنەی جوڵاوی سەرەکی «بایەخی تایبەتمەندییەکان»، یەکەمین فیلمی کۆرالاینە، کە نووسین و دەرھێنانی لەلایەن ھێنری سێلیک بوو، لەسەر بنەمای کتێبی نێڵ گەیمان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "9". AFI Catalog of Feature Films. Retrieved August 27, 2017.
  2. ^ "Shane Acker's 9". Cartoon Brew. Retrieved 2007-02-15. ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Strong cast lines up for animated 9". The Film Asylum. Archived from the original on September 27, 2007. Retrieved March 21, 2007.
  4. ^ iTunes - Music - 9 (Original Motion Picture Soundtrack) by Danny Elfman & Deborah Lurie iTunes Retrieved September 17, 2014
  5. ^ ئ ا "Apple - Trailers - 9". Apple. Archived from the original on December 27, 2008. Retrieved December 27, 2008.
  6. ^ Brandon, John (November 5, 2009). "9: The Mobile Game for iPhone". Macworld. Retrieved July 5, 2018.
  7. ^ "Weekend Box Office Results for September 11–13, 2009". Box Office Mojo. Retrieved 2010-08-23.
  8. ^ "9 (2009)". Box Office Mojo. Archived from the original on November 30, 2009. Retrieved November 29, 2009.
  9. ^ "Home Cinema @ The Digital Fix - 9 (R1/US BD) in December". Dvdtimes.co.uk. 2009-10-28. Retrieved 2010-08-23.
  10. ^ Spurlin, Thomas (December 17, 2009). "Shane Acker's 9 (Blu-ray)". DVD Talk. Retrieved July 5, 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری