ڤۆدکا لیمۆ

فیلمێکی کوردی

ڤۆدکا لیمۆ یان ڤۆدکا لیمۆن بە (بە ئینگلیزی: Vodka Lemon) فیلمێکی کوردییە، لە دەرھێنانی ھونەر سەلیم؛ ساڵی ٢٠٠٤ بڵاو بووەتەوە.

ڤۆدکا لیمۆ
Vodka Lemon
دەرھێنەرھونەر سەلیم
ڕێکەوتی دەرچوون١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤
ماوەی فیلم٨٤ خولەک
وڵاتفەڕەنسا
ئیتالیا
سویس
ئەرمەنستان
زمانکوردی
ئەرمەنی
ڕووسی
فەڕەنسی

چیرۆک دەستکاری

فیلمەکە باس لە پیرەپیاوێکی ژنمردوو، بە ناوی ھامۆ دەکات کە سێ کوڕی ھەیە و خەڵکی ئاواییەکی ئێزدییە لە ئەرمەنستان. (ئەرمەنستان ھێستاکوونێش لەژێر فشاری ئابووری داوی ڕووخانی یەکیەتیی سۆڤیەتدا بووە). ھامۆ ھەموو ڕۆژێک دەچێتە سەر قەبری ژنەکەی و لەوێ لەگەڵ بێوەژنێک بە ناوی نینا ئاشنا دەبێت کە لە دووکانێکی سەر شەقام بە ناوی ڤۆدکا لیمۆن کار دەکات؛ ھامۆ و نینا ھەردووک بێپووڵن و ڤۆدکا لیمۆن خەریکە قەپات دەکرێت بەڵام پەیوەندیی نێوانیان ژیانێکی دووبارەیە.

ئەکتەرەکان دەستکاری

  • ڕۆمێن ئەوینییەن
  • لالا سارکیزییەن
  • گاگێک سارگیزیان
  • ڕووزان مەسرۆپیان

خەڵاتەکان دەستکاری

  • خەڵاتی سان مارکۆ، خەڵاتی باشترین فیلم لە شەستەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڤێنیز، ساڵی ٢٠٠٣
  • خەڵاتی دادوەران، باشترین ئەکتەری سەرەکیی پیاو لە فێستیڤاڵی فیلمی نیوپۆرت بێچ، ساڵی ٢٠٠٤
  • خەڵاتی گەورە، خەڵاتی دادوەران و خەڵاتی باشترین وێنەگری لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەویندارانە، ٢٠٠٤
  • بەربژێری باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی فیلمی بانکۆک، ٢٠٠٤

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری