کازم ئۆز (لە دایکبووی ١٩٧٣، دەرسیم، باکووری کوردستان)[١][٢] دەرھێنەری کورد، بەرھەمھێنەر و سیناریۆنووسی فیلمە.[٣] لە ساڵی ١٩٩٢، بە نواندن لە شانۆی ژیانا نو دەستی بەکارەکانی کرد، لە ھەمان کاتیش کاری لە فیلمیش دەکرد. لە ساڵی ٢٠٠٣، بەشی سینەمای تەواوکرد.[٢] کازم دامەزرێنەری ئاژانسی فیلمی سینەمایی مێزۆپۆتۆمیایە.[٤]

کازم ئۆز

لەدایکبوون١٩٧٣
نەتەوەکورد
پیشەدەرھێنەری فیلم
چالاکبوون١٩٩٦ تاکوو ئێستا

فیلمەکانی کازم زۆربەی کات لە تورکیا قەدەغەکراون، فیلمی خاک (ئاخ) یەکەم فیلمی کازم بوو کە لەلایەن وەزارەتی کەلتور و گەشتوگوزاری تورکیا قەدەغەکرا. دواتر فیلمی فۆتۆگراف لە فیستیڤاڵی فیلمی پۆلەندا قەدەغەکرا، ئەمەش بەهۆی دەستێوەردانی هەمان وەزارەتی تورکیا بەوەی سپۆنسەری فیستیڤاڵەکە بوون. لە نیسانی ٢٠١٧، فیلمی زەر لە ٣٦ەمین فیستیفاڵی فیلمی ئیستەنبۆل نمایشکرا، بەڵام دوو دیمەن لە فیلمەکە سانسۆرکرا لەلایەن وەزارەتی کەلتوور و گەشتوگوزار.[٥]

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨، کازم لەلایەن دەسەڵاتی تورکیاوە دەستگیرکرا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی نایاسایی (پەکەکە[٦] بەڵام دوای دوو ڕۆژ ئازادکرا.[٧] دواتر کازم تورکیای جێهێشت. لە ئەیلوولی ٢٠١٩، دەسەڵاتی دادوەری تورکیا بڕیاری بەندکردنی بۆ کازم داوە لەنێوان حەوت ساڵ و نیو بۆ پانزدە ساڵ.[٨]

فیلمۆگرافی دەستکاری

فیلمنامەی کازم ئۆز[١]
ناوی فیلم (وەرگێڕدراو) ناوی فیلم ساڵ تێبینی/خەڵات
Destên Me Wê Bibin Bask Emê Bifirin Herin ١٩٩٦ فیلمی بەڵگەنامەیی
گەشتێک بەرەو خۆر Güneşe Yolculuk ١٩٩٨
خاک Ax ١٩٩٩ کورتە فیلم
وێنەکە Fotograf ٢٠٠١ باشترین فیلمی درێژ، فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی میلانۆ، ئیتالیا.
دوور Uzak ٢٠٠٥
باھۆز Fırtına ٢٠٠٨
کۆتا وەرز Son Mevsim: Şavaklar ٢٠١٠
ھەبوو نەبوو He bû tune bû ٢٠١٤
چناری سپی Beyaz Çınar ٢٠١٦
زەر Zer ٢٠١٧

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Kazım Öz - director | NEWA FILM" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-09-29.
  2. ^ ئ ا کازم ئۆز دەرھێنەری کورد لە دێرسم دەستبەسەرکرا، ماڵپەڕی ڕووداو، لە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، لەلایەن ھیوا سەلاح بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ "ZER / A Film by Kazım Öz". as.nyu.edu. Retrieved 2019-09-29.
  4. ^ پۆلیسی تورکیا دەرھێنەرێکی کوردی لە باکووری کوردستان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کردووە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ھەولێر، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ "Dealing with Art Censorship in Turkey: The Case of Kazım Öz's film Zer". www.seismopolite.com. Archived from the original on 17ی Mayی 2020. Retrieved 2019-09-29. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ پۆلیسی تورکیا دەرهێنەرێکی کوردی لە باکوری کوردستان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکردووە، ماڵپەڕی ئێن ئارتی ٢، ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  7. ^ "Director Kazım Öz released from custody". ANF News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-09-29.
  8. ^ "Director Kazim Öz faces 15 years imprisonment in Turkey". ANF News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-09-29.