ھیشام زەمان (بە ئینگلیزی: Hisham Zaman) دەرھێنەر و سیناریۆنووسێکی کوردی نیشتەجێی نەرویژە.[١] ھیشام دەرچووی قوتابخانەی فیلمی نەرویژە لە لیڵێھامەر (ساڵی ٢٠٠٤). فیلمەکانی جەخت دەکەنە سەر چیرۆک و کۆسپی پەنابەران و باسگەلێک وەکوو ئەوین، لەخۆبردوویی، تۆڵە، شانازی و ئەمگناسی دەورووژێنن. ھیشام چەندین سیناریۆی خۆی لەگەڵ نووسەری نەرویژی، «کیەل ئۆلا داڵ» نووسیوە.[٢] فیلمی باوکەکەی زیاتر لە چل خەڵاتی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی بردووەتەوە؛[٣] ھەروەھا دوو کەڕەت براوی خەڵاتی دراگۆن (Dragon Award) بووە بۆ باشترین فیلمی نۆردیک (Nordic Film)؛ ھیشام تەنیا فیلمسازێکە کە دوو ساڵ پشت سەری یەک ئەو خەڵاتەی وەدەست ھێناوە.[٤]

ھیشام زەمان
لەدایکبوون (١٩٧٥-٠٢-٠١) ١ی شوباتی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٩ ساڵ)
نەتەوەکورد
پیشەدەرھێنەر
سیناریۆنووس

ژیان دەستکاری

ھیشام ساڵی ١٩٧٥ لە کەرکووک لەدایک بووە. تەمەنی دە ساڵ بووە کە لەگەڵ دایک و باوک و خوشک و براکەی، بە ناچاری کۆچیان کردووە.[٥] ئەوان چەند ساڵ لە ترسی دەستبەسەربوون، بە نھێنی لە ئێران و تورکیا ژیاون.[٦] حەڤدە ساڵی بووە کە گەیشتوونەتە نەرویژ و لەوێ وەک پەنابەری سیاسی وەرگیراون.[٧] زەمان سەرەڕای ئەوەیکە بابی پێی خۆش نەبووە، حەزی لە سینەما کردووە؛[٨] دایکی ئیزنی پێ داوە بەبێ ئیزنی بابی، لەگەڵ ئامۆزاکانی بچێتە سینەمایە.[٩] دوای گیرسانەوەیان لە نەرویژ بە پێشنیاری بابی وەک مکانیک لە تۆیۆتا دەستی بە کار کردووە، بەو حاڵەشەوە ئێواران چووەتە کڵابێکی فیلمسازی و لەوێ ھەستی بەوە کردووە چەندە تامەزرۆی فیلم سازکردنە.[١٠] ساڵی ٢٠٠١ لە قوتابخانەی فیلمی نەرویژ لە لیڵێھامەر وەرگیراوە، ساڵی ٢٠٠٤ دەرچووە و لە خوێندن تەواو بووە. فیلمی دیبلۆمەکەی «میچ» (The Roof) لە زۆر فێستیڤاڵی نێونەتەوەییدا بەشدار بووە.[١١] لەگەڵ ھاوپۆلەکانی کورتەفیلمێک بەناوی «پرد» یان (The Bridge) ساز کردووە کە ساڵی ٢٠٠٣ بووە بە براوی خەڵاتی ئەنجومەنی شانۆنووسیی نەرویژی بۆ باشترین سیناریۆ لە فێستیڤاڵی کورتەفیلمی نەرویژ.[١٢]

کارەکان دەستکاری

باوکە (٢٠٠٥) دەستکاری

باوکە زۆریەک لە ڕەخنەگران ستایشی ئەو کورتەفیلمەی زەمانیان کردووە. ئەم کورتەفیلمە ١٥ خولەکە باس لە بابێک دەکات، کوردێکی پەبابەر کە ناعیلاج، لەبەر کوڕەمنداڵەکەی لە نێوان دوو شەڕاژۆیی یەکیان ھەڵدەبژێرێت.[١٣] باوکە لە فێستیڤاڵی فیلمی ساندیس (Sundance Film Festival) پیشان درا[١٤] و لە خەڵاتی فیلمی ئەورووپا بوو بە بەربژێری باشترین کورتەفیلمی ئەورووپایی؛[١٥] ھەروەھا خەڵاتی زیاتر لە چل فێستیڤاڵی تری جیھانی وەدەست ھێنا؛ یەک لەوان فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتەفیلمی کلێرماند فێرند (Clermont-Ferrand) لە ساڵی ٢٠٠٥.[١٦] لە ھەمان ساڵدا خەڵاتی ئاماندا بۆ باشترین کورتەفیلمیشی وەرگرت، کە بە ئۆسکاری نەرویژ دادەنرێت.[١٧] ساڵی ٢٠١٠ لە ڕاپرسیی گۆڤاری فیلمی نەرویژی (Rushprint) وەکوو باشترین کورتەفیلمی دەیەی ڕابردوو ھەڵبژێردرا.[١٨] فیلمەکە پێشکەشی ھەموو ئەو کەسانە کراوە کە وڵاتەکەیان جێ ھێشتووە و بۆ ژیانێکی باشتر دەستیان لە ڕەگ و زمانی خۆیان ھەڵگرتووە.[١٩]

وڵاتی زستان (٢٠٠٧) دەستکاری

وڵاتی زستان فیلمی دواتری ھیشامە. کۆمیدیای درامایەک لەبارەی پیاوێکی کورد کە لە باکووری نەرویژ، لە جێیەکی دوور ژیان بەسەر دەبات و لەگەڵ کچێکی وڵاتی خۆی کە تا ئێستا نەیدیتووە، ھاوسەرگیری دەکات.[٢٠]

پێش بەفربارین (٢٠١٣) دەستکاری

پێش بەفربارین یەکەم فیلمی درێژی ھیشامە و لە ماوەی دوو ساڵدا، لە چوار وڵاتان، کاری وێنەھەڵگرتنەوەی بۆ کراوە.[٢١][٢٢] فیلمەکە چیرۆکی کوڕیکی جەوانە کە خوشکەکەی نایھەوێت لەگەڵ ئەو کوڕەی لەمێژە بۆیان نیشان کردووە، زەماوەند بکات و ھەڵدەێت و ئەویش ھەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەکات.[٢٣] پێش بەفربارین درامایەکی سەرسووڕھێنەرە کە باس لە لێکدانەوەی خراپی چەمکگەلێک وەکوو: بنەماڵە، ئەوین و شەرەف دەکات.[٢٤] ئەم فیلمە دەستپێکانەی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ترۆمسە بوو لە ساڵی ٢٠١٣؛[٢٥] ھەر ئەو ساڵیش لەناو فیلمە نەرویژییەکاندا زۆرترین خەڵاتی بردەوە.[٢٦] پێش بەفربارین بوو بە براوی خەڵاتی دراگۆن (Dragon Award) بۆ باشترین فیلمی نۆردیک (Nordic Film) لە فێستیڤاڵی فیلمی یۆتۆبۆری.[٢٧] ھەروەھا لە فێستیڤاڵی فیلمی ترابیکا براوی خەڵاتی باشترین وێنەگرتن بوو.[٢٨]

نامەیەک بۆ پاشا (٢٠١٤) دەستکاری

نامەیەک بۆ پاشا دووھەمین فیلمی درێژی ھیشام زەمانە و بریتییە لە چیرۆکی پێنج کەسایەتی، لە سەفەرێکی یەک ڕۆژەیان لە کەمپی نیشتەجێبوونیان بۆ ئۆسلۆ؛ کە ھەرکامیان پیلانی تایبەت بە خۆیان بۆ سەفەرەکە داڕشتووە. ئەو پێنج چیرۆکە لە ڕێگەی دەنگی پیرەپیاوێکەوە پێک گرێ دراون، کە لە چوونەوە بۆ کوردستان بێھیوا بووە و بڕیاری داوە نامەیەک بۆ پاشانی نەرویژ بنووسێت و باسی حاڵ و وەزعی خۆی بۆ بکات.[٢٩] سیناریۆی فیلمەکە لەگەڵ محەممەد ئاکتاش، بەرھەمھێنەر و نووسەری باکووری کوردستان، نووسراوە؛[٣٠] نووسینی سیناریۆکە سێ ھەفتەی پێ چووە و کەڵکیان لە چیرۆکی ئەو پەنابەرانە وەرگرتووە کە ڕاستەخۆ ناسیویانە.[٣١] فیلمەکە بەبێ ھیچ پشگرییەکی ماڵی، لە ٣٥ ڕۆژدا فیلمبەرداری کراوە.[٣٢] ئەم فیلمەش بوو بە براوی خەڵاتی دراگۆن (Dragon Award) بۆ باشترین فیلمی نۆردیک (Nordic Film) لە فێستیڤاڵی فیلمی یۆتۆبۆری بۆ ساڵی ٢٠١٤.[٣٣] ھەروەھا لە فێستیڤاڵی سینەمای ئەورووپایی لێچێ، خەڵاتی فێپرێشی (Fipresci) بردەوە.[٣٤] نامەیەک بۆ پاشا یەک لەو سێ فیلمانە بوو، کە لەلایەن کۆمیتەی ئۆسکاری نەرویژ، بۆ بەربژێری خەڵاتی ئۆسکار ھەڵبژێردرا.[٣٥]

مژار و شێوازی دەرھێنەری دەستکاری

لەکاتێکدا پەنابەران کەسایەتیی سەرەکیی ھەموو فیلمەکانی زەمانن، خۆی جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە «مژاری فیلمەکانم مرۆڤەکانن، نە سیاسەت».[٣٦] ھەموو فیلمەکانی ھیشام خەیاڵین بەڵام لە ڕووداو و کەسایەتی و چیرۆکە ڕاستەقینەکان وەرگیراون؛ بۆ نموونە ئەزموونەکانی خۆی وەک مناڵێکی پەنابەر لەسەر باوکە کاریگەر بووە؛[٣٧] ھیشام وتوویەتی: «بۆم گرینگ بوو خۆم لەو ھەموو چیرۆکانەی تەمەنێکە ئازارم دەدەن، ڕزگار کەم».[٣٨] بۆ بەرەوپێشبردنی چیرۆکی پێش بەفربارین لەگەڵ قاچاقچییەکانی مرۆڤ دانیشتووە و وردەکارییەکانی ئیشەکەیانی کۆڵیوەتەوە؛[٣٩] زوو زوو گەڕاوەتەوە کوردستان و سەردانی کەمپی پەنابەرانی ئۆسڵۆی کردووە؛[٤٠] ھەر بۆیەش فیلمەکانی مابەینی بەڵگەفیلم و داستانن.[٤١] زەمان بۆ فیلمەکانی کەڵک لە ئەکتەری پرۆفیشناڵ وەرناگرێت و ڕۆڵە سەرەکییەکانی دەدات بە پەنابەران و ئەوان لە شوێنە گشتییەکان دەبینێتەوە و دایاندەمەزرێنێت.[٤٢] ئەو دەڵێت: «ئەکتەر بەشی ھەرە گرینگی پڕۆسەکەیە، شایەت پەنجا لە سەتی فیلمەکە، بۆیەش ھەڵبژاردنی ئەکتەری باش، نیوەی کارەکەیە».[٤٣] لەکاتێکدا سیناریۆکانی وی بە زمانی نەرویژی دەنووسرێن بەڵام وتووێژی فیلمەکانی زۆربەیان یان کوردین یان بەو زمانانەن کە پەنابەران پێی دەئاخڤێن.[٤٤] سەرەڕای تەجرەبە تاڵەکانی ژیانی پەنابەری کە لە فیلمەکانی زەماندا ڕەنگیان داوەتەوە، کۆمێدی بەشی دانەبڕاوی کارەکانییەتی.[٤٥]

پەراوێزەکان دەستکاری

ھیشام زەمان ساڵی ٢٠١٥، کۆمپانیای سازکردنی فیلمی سنۆفاڵ کامێرای (Snowfall Cinema) داناوە.[٤٦] زانستیاری قوتانخانەی فیلمی نەرویژ بووە.[٤٧] بەسەر شەش زمانی کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی، فارسی و نەرویژیدا زاڵە.[٤٨]

فیلمەکان دەستکاری

 
  • Piraten (٢٠٠٢) - کورتەفیلم
  • The Bridge (٢٠٠٣) - کورتەفیلم
  • The Roof (٢٠٠٤) - کورتەفیلم
  • باوکە (٢٠٠٥) - کورتەفیلم
  • وڵاتی زستان (٢٠٠٧)
  • Europa (٢٠٠٩) - کورتەفیلم
  • The Other Ones (٢٠٠٩) - کورتەفیلم
  • پێش بەفربارین (٢٠١٣)
  • نامەیەک بۆ پاشا (٢٠١٤)
  • Hedda (٢٠١٦)- کورتەفیلم
  • The Boy in the Picture (٢٠١٦) - کورتەفیلم

خەڵاتەکان دەستکاری

ساڵ لەلایەن خەڵات فیلم
٢٠١٥ فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک باشترین فیلمی دیاسپۆرا نامەیەک بۆ پاشا
٢٠١٥ فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک باشترین نووسینی سینەمایی نامەیەک بۆ پاشا
٢٠١٤ فێستیڤاڵی فیلمی باکوور خەڵاتی بەشداریی تایبەت بۆ سینەمای باکوور نامەیەک بۆ پاشا
٢٠١٤ ڕۆژانی فیلمی نۆردیک لوبیک ڕێزگرتن نامەیەک بۆ پاشا
٢٠١٤ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سان مارینۆ باشترین فیلم نامەیەک بۆ پاشا
٢٠١٤ خەڵاتی فیلمی نەتەوەیی ئاماندا بۆ باشترین سیناریۆ نامەیەک بۆ پاشا
٢٠١٤ خەڵاتی فیلمی نەتەوەیی ئاماندا بۆ باشترین ئەکتەری ڕۆلی تەواوکەری ژن، ئیڤان ئاندێرسۆن نامەیەک بۆ پاشا
٢٠١٤ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی باشترین فیلمی ھونەری ئاماژەی تایبەت

خەڵاتی شارەداری تەپڵس

نامەیەک بۆ پاشا
٢٠١٤ فێستیڤاڵی سینەمای ئەورووپایی لێچێ خەڵاتی فێپرێشی (Fipresci) نامەیەک بۆ پاشا
٢٠١٤ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی یۆتۆبۆری خەڵاتی دراگۆن بۆ باشترین فیلمی نۆردیک (Nordic Film) نامەیەک بۆ پاشا
٢٠١٤ فێستیڤاڵی فیلمی کارتاژ خەڵاتی فێپرێشی، تانیتی زێوین بۆ فیلمی درێژ، باشترین ئەکتەری ژن (سوزان ئیلر) پێش بەفربارین
٢٠١٤ فێستیڤاڵی فیلمی باکوور خەڵاتی بەشداریی تایبەت بۆ سینەمای باکوور، خەڵاتی بینەران بۆ باشترین فیلمی درێژ پێش بەفربارین
٢٠١٤ Baltic Debuts باشترین دەرھێنەر پێش بەفربارین
٢٠١٤ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فێسترۆیا (Festroia) باشترین فیلمی یەکەم پێش بەفربارین
٢٠١٣ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی مانھایم خەڵاتی تایبەتیی دادوەران پێش بەفربارین
٢٠١٣ فێستیڤاڵێ فیلمی ئەبووزەبی باشترین فیلمی جیھانی عەرەب پێش بەفربارین
٢٠١٣ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک باشترین ئەکتەری ژن (سوزان ئیلر)، ئاماژەی تایبەتیی دادەوران، خەڵاتی شاری دھۆک پێش بەفربارین
٢٠١٣ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی پرێشتێنا (Prishtina) خواوەندی زێڕین، باشترین پێشبڕکێی سەرەکیی فیلم پێش بەفربارین
٢٠١٣ فیستیڤاڵی فیلمی باتومی (Batumi) خەڵاتی گەورە پێش بەفربارین
٢٠١٣ فیستیڤاڵی فیلمی ترابیکا (Tribeca) باشترین وێنەگری سینەمایی پێش بەفربارین
٢٠١٣ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی یۆتۆبۆری خەڵاتی دراگۆن بۆ باشترین فیلمی نۆردیک (Nordic Film) پێش بەفربارین
٢٠٠٧ چیای نێونەتەوەیی ئاترانس و فێستیڤاڵی فیلمی سەرکێشی خەڵاتی گەورەی خۆزێ جووانی وڵاتی زستان
٢٠٠٧ خەڵاتی نەتەوەیی فیلم خەڵاتی ئاماندا بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکیی پیاو، ڕەئووف سەراج وڵاتی زستان
٢٠٠٨ فێستیڤاڵێ فیلمی کوردی مەنچستر باشترین دەرھێنەر، باشترین فیلم باوکە
٢٠٠٧ فیلی زێڕین، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی منداڵانی ھیند فیلی زێوین بۆ باشترین کورتەفیلم باوکە
٢٠٠٧ فێستیڤاڵێ فیلمی ئەبووزەبی خەڵاتی مرواری ڕەش بۆ باشترین کورتەفیلم باوکە
٢٠٠٧ فێستیڤاڵی کورتەفیلم و ئاسیا خەڵاتی تەلەڤیزیۆنیی جوپیتر (Jupiter)، باشترین کورتەفیلم باوکە
٢٠٠٧ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سێدۆنا (Sedona) باشترین کورتەفیلمی زمانی بیانی باوکە
٢٠٠٦ وەزارەتی فەرھەنگی نەرویژ خەڵاتی مافەکانی مرۆڤ باوکە
٢٠٠٦ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتەفیلمی سییەنا (Siena) خەڵاتی بینەران باوکە
٢٠٠٦ فێستیڤاڵی MedFilm، ڕۆما Premio Methexis باوکە
٢٠٠٦ فێستیڤاڵێ du Film Court de Villeurbanne باشترین کورتەفیلمی ئەورووپایی باوکە
٢٠٠٦ فێستیڤاڵی du Cinéma International de Abitibi-Témiscamingue خەڵاتی Télebéc باوکە
٢٠٠٦ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئێکستێرمەدۆرا (Extremadura) باشترین کورتەفیلم باوکە
٢٠٠٦ Palm Springs International ShortsFest باشترین خەڵاتی فێستیڤاڵەکە باوکە
٢٠٠٦ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتەفیلمی سینەمای کاپاڵبیۆ (Capalbio Cinema) باشترین دەرھێنەر باوکە
٢٠٠٦ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی والێنسیا زێوی لونا دێ والێنسیا باوکە
٢٠٠٦ فێستیڤاڵی جیھانیی کورتەفیلم، تۆرۆنتۆ باشترتن کورتەفیلمی ڕاستەوخۆ باوکە
٢٠٠٦ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ھووسکا ئاماژەی تایبەت باوکە
٢٠٠٦ فێستیڤاڵی فیلمی Shadowline Salerno خەڵاتی دادوەرانی لاو بۆ باشترین کورتەفیلم باوکە
٢٠٠٦ Aspen Shortsfest خەڵاتی نایابی بەفتا (BAFTA)، ستایشی ئەنجومەنی داوەران بۆ ڕۆڵگێڕانی ئەکتەری مێرمنداڵ: بڕوا ئاکۆ ڕەسووڵ باوکە
٢٠٠٦ فێستیڤاڵێ فیلمی مافەکانی مرۆڤ خەڵاتی دادوەرانی لاو بۆ باشترین کورتەفیلم باوکە
٢٠٠٦ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتەفیلمی کلێرماند فێرند خەڵاتی de la Jeunesse باوکە
٢٠٠٥ فێستیڤاڵی باشترین کورتەفیلمی ئەورووپا ئاماژەی دادوەران، ئاماژەی تایبەتیی دادوەران باوکە
٢٠٠٥ نۆردیسک پانۆراما، فێستیڤاڵی پێنج شار، بارگن ئاماژەی تایبەت، Canal+ Award باوکە
٢٠٠٥ فێستیڤاڵی کورتەفیلمی نەرویژ خەڵاتی تەکنیکی ئەنجومەنی کارکەرانی فیلمی نەرویژ بۆ باشترین سیناریۆ باوکە
٢٠٠٥ فێستیڤاڵی کورتەفیلمی نەرویژ خەڵاتی تەکنیکی ئەنجومەنی کارکەرانی فیلمی نەرویژ بۆ وێنەگری سینەمایی باوکە
٢٠٠٥ فێستیڤاڵی کورتەفیلمی نەرویژ بەربژێری باشترین کورتەفیلمی ئەورووپایی باوکە
٢٠٠٥ فێستیڤاڵی کورتەفیلمی نەرویژ خەڵاتی کورسی زێڕین بۆ باشترین کورتە فیلم باوکە
٢٠٠٥ فێستیڤاڵی کورتەفیلمی نەرویژ خەڵاتی بینەران باوکە
٢٠٠٣ فێستیڤاڵی کورتەفیلمی نەرویژ خەڵاتی ئەنجومەنی شانۆنووسی نەرویژی بۆ باشترین سیناریۆ بروئێن

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Hisham Zaman shares his Happy Day with Zentropa, Cinenic Film". Nordisk Film & TV Fond (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "KVIFF | Before Snowfall". www.kviff.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "WAAR Media". waarmedia.com. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)CS1 maint: url-status (link) ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "WAAR Media". waarmedia.com. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)CS1 maint: url-status (link) ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Kurdish Film Festival: Love stories 'standing in the queue' for conflict-born directors says Hisham Zaman". International Business Times UK (بە ئینگلیزی). 2015-11-19.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "Outside the frame: Arab diaspora filmmakers show the pain of exile at Abu Dhabi Film Festival". The National.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "Outside the frame: Arab diaspora filmmakers show the pain of exile at Abu Dhabi Film Festival". The National.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ "Cinema as a tool to humanise the refugee question: A talk with filmmaker Hisham Zaman - Film - Arts & Culture". Ahram Online (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Cinema, Le Mag. "Travelling Oslo: Rencontre avec Hisham Zaman - Le Mag Cinéma". lemagcinema.fr (بە فەڕەنسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ "Cinema as a tool to humanise the refugee question: A talk with filmmaker Hisham Zaman - Film - Arts & Culture". Ahram Online (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "Hisham Time - Festival on Wheels" (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  12. ^ ""Letter to the King" – Intensely Inspired by Real Life" (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  13. ^ Bawke (Short 2005) - IMDb (بە ئینگلیزی)
  14. ^ "Broadcast | Production | NAB | Broadband | Satellite | Mobile | www.tvtechnology.com". TVTechnology.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  15. ^ "Hisham Zaman". IMDb.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  16. ^ "Cinema as a tool to humanise the refugee question: A talk with filmmaker Hisham Zaman - Film - Arts & Culture". Ahram Online (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ "2 x Hisham Zaman: The Boy in the Picture + Hedda". NFK (بە نەرویژیی بۆکمال).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  18. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 6ی Augustی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٧ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ "KVIFF | Bawke". www.kviff.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  20. ^ "Winterland (Vinterland)". web.archive.org. 2007-11-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  21. ^ "Cinema as a tool to humanise the refugee question: A talk with filmmaker Hisham Zaman - Film - Arts & Culture". Ahram Online (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ "Before Snowfall (Før snøen faller)". The List (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  23. ^ "Before Snowfall". NW Film Center (بە ئینگلیزی). 2017-06-12.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١١ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ "The road to SIFF-Renton | It's a wrap". Renton Reporter (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  25. ^ "HISHAM ZAMAN / BEFORE SNOWFALL". ANA Contemporary Arab Cinema (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ "Renowned Kurdish Director "Hisham Zaman" returning to Duhok IFF with two new films in a special program". duhokiff.com (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٤ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  27. ^ "Göteborg International Film Festival Dragon Awards Winners 2013". www.filmfestivals.com (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  28. ^ "Tribeca Film Festival Winners Announced". Vulture (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  29. ^ Letter to the King (2014) - IMDb
  30. ^ Simon, Alissa; Simon, Alissa. "Film Review: 'Letter to the King'". Variety (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  31. ^ Astoul, Julie. "Quand le cinéma témoigne de l'errance des migrants - Panorama du film européen au Caire". Orient XXI (بە فەڕەنسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  32. ^ ""Letter to the King" – Intensely Inspired by Real Life" (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  33. ^ "Hisham Zaman's 'Letter To The King' Tops Goteborg". yahoo.com (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  34. ^ ""Letter to the King" – Intensely Inspired by Real Life" (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  35. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 6ی Augustی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  36. ^ "Chilling Love Stories at the 2008 Scandinavian Film Festival Los Angeles". CineEqual (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ "An interview with Hisham Zaman on Bawke". pov.imv.au.dk.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  38. ^ "Outside the frame: Arab diaspora filmmakers show the pain of exile at Abu Dhabi Film Festival". The National.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  39. ^ "Cinema as a tool to humanise the refugee question: A talk with filmmaker Hisham Zaman - Film - Arts & Culture". Ahram Online (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  40. ^ "Outside the frame: Arab diaspora filmmakers show the pain of exile at Abu Dhabi Film Festival". The National.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  41. ^ "An interview with Hisham Zaman on Bawke". pov.imv.au.dk.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  42. ^ "Outside the frame: Arab diaspora filmmakers show the pain of exile at Abu Dhabi Film Festival". The National.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  43. ^ "An interview with Hisham Zaman on Bawke". pov.imv.au.dk.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  44. ^ Astoul, Julie. "Quand le cinéma témoigne de l'errance des migrants - Panorama du film européen au Caire". Orient XXI (بە فەڕەنسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  45. ^ ""Letter to the King" – Intensely Inspired by Real Life" (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  46. ^ "Snowfall Cinema, Torggate 33, Oslo (2021)". www.cineplo.com (بە نەرویجی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  47. ^ "n". eng.inn.no.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  48. ^ "Mørkets mann". www.aftenposten.no (بە نەرویژیی بۆکمال).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری