نامەیەک بۆ پاشا (بە ئینگلیزی: Letter to the King) فیلمێکی کوردییە، لە دەرھێنانی ھیشام زەمان؛ ساڵی ٢٠١٤ بەرھەم ھاتووە.

نامەیەک بۆ پاشا
Letter to the King
دەرھێنەرھیشام زەمان
نووسینھیشام زەمان
محەممەد ئاکتاش
کاستعەلیبەگ سەلیمی
زەھیر دوورھان
نەزمی کرێک
ڕەئووف سەراج
حەسەن دمیرچی
ئیڤان ئەندێرسۆن
ئەمین سێناتۆرزادە
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١٤
ماوەی فیلم٧٥ خولەک

چیرۆک دەستکاری

میرزای ھەشتا و سێ ساڵە لە نەرویژ پەنابەرە و نامەیەکی بۆ پاشای ئەو وڵاتە نووسیوە و گەرەکییەتی خۆی بیداتە دەستی؛ فیلمەکە چیرۆکی پێنج کەسە کە بەو نامەیە پەیوەند دراون و بڕیارە سەفەرێکی یەک ڕۆژەیان ھەبێت بۆ ئۆسلۆ؛ ھەر یەکەو ھەست و پیلانی تایبەت بەخۆیان بۆ سەفەرەکە ھەیە.[١][٢]

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • عەلیبەگ سەلیمی: میرزا
  • زەھیر دوورھان: زیرەک
  • نەزمی کرێک: میرۆ
  • ڕەئووف سەراج: ڕێبین
  • حەسەن دمیرچی: پاڵەوان
  • ئیڤان ئەندێرسۆن: بێریتان
  • ئەمین سێناتۆرزادە: ئەکبەر

خەڵاتەکان دەستکاری

  • خەڵاتی دراگۆن بۆ باشترین فیلمی نۆردیک، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی یۆتۆبۆری، ٢٠١٤[٣]
  • خەڵاتی فێپرێشی، فێستیڤاڵی سینەمای ئەورووپایی لێچێ، ٢٠١٤
  • ئاماژەی تایبەت - خەڵاتی شارەداری تەپڵس، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی باشترین فیلمی ھونەری، ٢٠١٤
  • خەڵاتی ئاماندا بۆ باشترین ئەکتەری ڕۆلی تەواوکەری ژن، ئیڤان ئەندێرسۆن، خەڵاتی فیلمی نەتەوەیی، ٢٠١٤
  • خەڵاتی ئاماندا بۆ باشترین سیناریۆ، خەڵاتی فیلمی نەتەوەیی، ٢٠١٤
  • خەڵاتی باشترین فیلم، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سان مارینۆ، ٢٠١٤[٤]
  • ڕێزگرتن، ڕۆژانی فیلمی نۆردیک لوبیک، ٢٠١٤
  • خەڵاتی بەشداری تایبەت بۆ سینەمای باکوور، فێستیڤاڵی فیلمی باکوور، ٢٠١٤
  • خەڵاتی باشترین سیناریۆ، فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک، ٢٠١٥
  • خەڵاتی باشترین فیلمی دیاسپۆرا، فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک، ٢٠١٥

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "نامە بۆ پاشا، فیلمێک دەربارەی ژیانی پەناھەندەکان» DidiMn". DidiMn.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Hoeij, Boyd van; Hoeij, Boyd van. "Letter to the King (Brev til Kongen): Goteborg Review". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ Shackleton2014-12-12T09:31:00+00:00, Liz. "Hisham Zaman, Letter To The King". Screen (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "Oslo Pictures | Letter to the King". Oslo Pictures (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

نامەیەک بۆ پاشا لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان