باوکە کورتەفیلمێکە بە زمانی کوردی - نەرویژی و کاری نووسین و دەرھێنانی لەلایەن دەرھێنەری کورد ھیشام زەمانەوە بۆ کراوە،[١] فیلمەکە لە ١٥ خولەک پێک دێت و ساڵی ٢٠٠٥ دەرھێنراوە؛ گرتەکانی فیلمەکە لە نەرویژ بەرھەم ھێنراون.[٢]

باوکە
Bawke
دەرھێنەرھیشام زەمان
نووسینھیشام زەمان
کاستسەردار ئەحمەد ساڵح
بڕوا ئاکۆ ڕەسووڵ
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠٠٥
ماوەی فیلم١٥ خولەک
زمانکوردی
نەرویژی

چیرۆک دەستکاری

کوڕ و بابێک لە باشووری کوردستانەوە، بە قاچاغی دەگەنە شوێن و وڵاتی مەبەست؛ پۆلیس ھەدووکیان دەستبەسەر دەکات و دەیاننێرێتە کەمپی پەنابەران. لەوێ بڕیار دەدرێت بابەکە بگەڕێننەوە و ئەویش بۆ ئەوەیکە کوڕەکەی ھەر لەو وڵاتە بمێنێتەوە و لەگەڵ وی نەینێرنەوە، خۆی لێ نەناس دەکات و لەو کاتەدا کە کوڕەکەی بانگی دەکات، پۆلیس لێی دەپرسێت: منداڵەکە دەناسێت؟ باوکەکەش وڵامی نەرێنییان پێ دەدات.[٣]

خەڵاتەکان دەستکاری

  • باشترین کورتەفیلم، خەڵاتەکانی ئاماندا، نەرویژ، ٢٠٠٥
  • خەڵاتی UIP Grimstad (کورتەفیلمی ئەورووپایی)، فێستیڤاڵی کورتەفیلمی نەرویژ، ٢٠٠٥
  • خەڵاتی نایابی بەفتا، کۆلۆرادۆ، ٢٠٠٥
  • خەڵاتی دادوەرانی لاو، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتەفیلمی کلێرماند فێرند، ٢٠٠٦
  • خەڵاتی لاوان، فێستیڤاڵی فیلمی مافەکانی مرۆڤی سەن سێباستیەن، ٢٠٠٦
  • باشترتن کورتەفیلمی ڕاستەوخۆ، فێستیڤاڵی جیھانی کورتەفیلم، تۆرۆنتۆ، ٢٠٠٦

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ An interview with Hisham Zaman on Bawke، ماڵپەڕی pov، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ BAWKE SHORT FILM (2006)، ماڵپەڕی traileraddict، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە،
  3. ^ "Bawke". pov.imv.au.dk.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری