پێش بەفربارین
پێش بەفربارین (بە ئینگلیزی: Before Snowfall) فیلمێکی کوردییە، لە دەرھێنانی ھیشام زەمان؛ ساڵی ٢٠١٣ بەردەم ھاتووە.
پێش بەفربارین Before Snowfall | |
دەرھێنەر | ھیشام زەمان |
---|---|
نووسین | ھیشام زەمان کییەل ئۆلا داڵ |
چەشنی فیلم | دراما |
کاست | عەبدوڵڵا تاھیر سوزان ئیلر بەھار ئۆزەن ئاوا عەبدولسەتار |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠١٣ |
ماوەی فیلم | ٩٦ خولەک |
چیرۆک
دەستکاریسیاری تەمەن شازدە ساڵ، داوی بابی بووەتە پیاوی ماڵەکەیان و بەرپرسیارەتیی دایک و دوو خوشکەکانی کەوتووەتە سەر ئەستۆی. خوشکە گەورەکەی، نەرمین مل ناداتە ھاوسەرگیرییەکی زۆرەملی و کوڕی ئاغای دێی ناوێت و لەگەڵ خۆشەوێستەکەی ھەڵدێتە تورکیا. سیار گەرەکییەتی بیانبینێتەوە و ئەو بێئابڕووییە بە خوێن بشواتەوە و لەو بەینەشدا ئاغا و کوڕەکەی تینی دەدەن.[١][٢]
ڕۆڵەکان
دەستکاری- عەبدوڵڵا تاھیر: سیار
- سوزان ئیلر: ئەوین
- بەھار ئۆزەن: نەرمین
- ئاوا عەبدولسەتار: نەرگز
خەڵاتەکان
دەستکاری- خەڵاتی دراگۆن بۆ باشترین فیلمی نۆردیک، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی یۆتۆبۆری، ٢٠١٣[٣]
- خەڵاتی باشترین وێنەگری سینەمایی، فیستیڤاڵی فیلمی ترابیکا، ٢٠١٣[٤]
- خەڵاتی گەورە، فیستیڤاڵی فیلمی باتومی، ٢٠١٣
- خەڵاتی خواوەندی زێڕین، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی پرێشتێنا، ٢٠١٣
- خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بۆ سوزان ئیلر - ئاماژەی تایبەتیی دادەوران - خەڵاتی شاری دھۆک، فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک، ٢٠١٣
- خەڵاتی باشترین فیلمی جیھانی عەرەب، فێستیڤاڵی فیلمی ئەبووزەبی، ٢٠١٣
- خەڵاتی تایبەتیی دادوەران، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی مانھایم، ٢٠١٣
- خەڵاتی باشترین فیلمی یەکەم، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فێسترۆیا، ٢٠١٤
- خەڵاتی باشترین دەرھێنەر، Baltic Debuts، ٢٠١٤
- خەڵاتی بەشداریی تایبەت بۆ سینەمای باکوور - خەڵاتی بینەران بۆ باشترین فیلمی درێژ، فێستیڤاڵی فیلمی باکوور، ٢٠١٤
- خەڵاتی فێپرێشی - تانیتی زێوین بۆ فیلمی درێژ - باشترین ئەکتەری ژن (سوزان ئیلر)، فێستیڤاڵی فیلمی کارتاژ، ٢٠١٤
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Simon، Alissa. «Before Snowfall». Variety (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Renowned Kurdish Director "Hisham Zaman" returning to Duhok IFF with two new films in a special program». duhokiff.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Göteborg International Film Festival Dragon Awards Winners 2013». www.filmfestivals.com (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Tribeca Film Festival Winners Announced». Vulture (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)