وڵاتی زستان
وڵاتی زستان (بە ئینگلیزی: Vinterland) فیلمێکی درامی کوردییە، لە دەرھێنانی ھیشام زەمان؛ ساڵی ٢٠٠٧ بڵاو بووەتەوە.
وڵاتی زستان Vinterland | |
دەرھێنەر | ھیشام زەمان |
---|---|
نووسین | ھیشام زەمان کیەل ئۆلا داڵ |
چەشنی فیلم | دراما |
کاست | ڕەئووف سەراج شلێر ڕەھنوما کاوە گیلی عەلیبەگ سەلیمی |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠٠٧ |
ماوەی فیلم | ٥٢ خولەک |
وڵات | نەرویژ |
زمان | کوردیی ناوەندی نەرویژی |
چیرۆک
دەستکاریڕێناس پیاوێکی کوردی پەنابەرە لە نەرویژ کە لە خانوویەکی دوورکەوتوو لە باکووری ئەو وڵاتە دەژی. کەسوکاری لە کوردستان، کچێکی بەناوی فرمێسک بۆ نیشانە دەکەن و ھەر لەوێش شاییەکیان بۆ ساز دەکەن. تاوەکوو کاری نیشتەجێبوونی فرمێسک جوور دەبێت ئەو جووتە بە تەلەفۆن لەگەڵ یەکتر لە پەیوەندیدان و بە وێنەی یەکترەوە شەو ڕۆژ دەکەنەوە. بەڵام کاتێک یەکتر دەبینن و دوای ماوەیەک کە لەگەڵ یەک ژیان بەسەر دەبەن، بۆیان دەردەکەوێت کە لەگەڵ یەک ڕاست نەبوون و زۆریان درۆ بە یەکتر وتووە.
ڕۆڵەکان
دەستکاری- ڕەئووف سەراج: ڕێناس
- شلێر ڕەھنوما: فرمێسک
- کاوە گیلی:شێرکۆ
- عەلیبەگ سەلیمی:میرزا
تێبینییەکان
دەستکاری- ساڵی ٢٠٠٦ یەک و نیو ملیۆن کرۆن بەو فیلمە بەخشرا و وەکوو دەستپێکانەی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ترۆمسە دەستنیشان کرا.
خەڵاتەکان
دەستکاری- خەڵاتی ئاماندا بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکیی پیاو: ڕەئووف سەراج، نەرویژ ساڵی ٢٠٠٧
- خەڵاتی گەورەی خۆزێ جووانی، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلم لە فەڕانسە، ساڵی ٢٠٠٧
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Vinterland (film)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١.