ئاسیای ناوەندی یان ناوەڕاستی ئاسیا (بە ئینگلیزی:Central Asia)، ناوچەیەکی فراوانە لە ئاسیا، لەگەڵ ئەوەی ئەم ناوچەیە پێناسەکراوە، بەڵام پێناسەیەکی یەکگرتووی نیە کە لە ھەموو لایەکی جیھان ڕیکەوتبن لەسەری، سنورەکەی بە شێوەیەکی ورد دیاری نەکراوە، و ناوچەکە زۆر تایبەتمەندی گرنگی ھاوبەشی ھەیە، کە لە ڕووی مێژووییەوە بە شێوەیەکی شیاو بە یەکەوە بەستراون، لە ئەنجامی ئەوەدا ناوچەکە ڕێگەی یەکتربڕینی خەڵک و بیرۆکەکانی نێوان ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ناوەندی و باشووری ئاسیا و خۆرهەڵاتی ئاسیایە، ھەروەھا زۆر جار بە ئاسیای ناوخۆ یان تورکستان دەناسرێت.

ئاسیای ناوەندی
Map of Central Asia
ناوچە٤٬٠٠٣٬٤٥١ km2 (١٬٥٤٥٬٧٤١ sq mi)[a]
  • دانیشتوان
  •  • Density
  •  71,982,775
  •  ١٧٫٤٣/km2 (٤٥٫١/sq mi)
وڵاتەکان
Nominal GDP$۲٦۰ بیلیۆن (۲۰۱۷)[١]
Nominal GDP per capita$۳,۷۰۰ (۲۰۱۷)
███ پێناسەی فەڕمی یەکێتی سۆڤێت
███ پێناسەی گشتی ئێستا
███ پێناسەی یونسکۆ

پێناسە دەستکاری

 
کاریکاتێرێکی سیاسی لە ماوەی یاریە گەورەکەدا, ئەمیری ئەفغانی لە نێوانی ئیمپڕاتۆڕی روسی و بەریتانیدایە ١٨٧٨

لە تۆمارە چینیە کۆنەکاندا دەربڕینی ھەرێمە ڕۆژئاواییەکان بەکارھاتووە بۆ ئەو خاکانەی کە ئەکەونە ڕۆژئاوای چینەوە، و بیرۆکەی دەربڕینی ئەم ناوچەیە بە ئاسیای ناوەندی لە سەڵی ١٨٤٣ ھات لە ڕێگەی جوگرافیناس ئەلیکسندەر فۆن، و چەند پێناسەیەکی جیاوازی ھەیە و لە زۆربەی کتێبەکاندا بە ناوچەی تورکستان ئاماژەی بۆ کراوە.

دابەشبوونی دانیشتوان دەستکاری

بە زۆربەی پێناسەکان، زیاتر لە ٨٠ ملیۆن کەس لەو ناوچەیەدا ئەژین، کە نزیکەی %٢ دانیشتونی ئاسیایە، و چڕی دانیشتوان ٩ کەس بۆ ھەر کم²، ئەو ژمارەیەش زۆر کەمە بەرامبور ئەوەی بە گشتی لە قاڕەکەدا ٨٠.٥ کەس ئەژی لە ھەر کم².

یاریە گەورەکە دەستکاری

یاریە گەورەکە (بە ئینگلیزی: The Great Game)، دەربڕینێکی بەریتانی بوو کاتێک ڕکەبەری و ناکۆکی ستراتیژی نێوان ئیمپراتۆریەتی بەریتانی و ئیمپراتۆریەتی ڕووسییان بینی لە سەرکردایەتی کردنی ئاسیای ناوەندیدا بەکاریان ھێنا، بە گشتی ماوەکەی دەست پێدەکات لە ڕێکەوتننامەی ڕوسی فارسی ساڵی ١٨١٣ تا کۆبوونەوەی ئینگلیزی ڕوسی ساڵی ١٩٠٧، و لە دوای شۆڕشی بەلشەڤی، یاریەکە چووە پلەیەکی نەرمترەوە، و لە دوای جەنگی جیھانی دووەم، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جێگەی بەریتانیای گرتەوە لە میانەیەدا، و لە دوای داڕمانی یەکێتی سۆڤێت، جارێکی تر ڕکەبەریەکە دروست بوویەوە کە ناسراوە بە یاریە گەورە نوێکە لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕووسیادا. ھەروەک زۆر لە ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە ئەدەن کە ناکۆکی نێوان ھێزە نێودەوڵەتیەکان و ھێزەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان بریتیە لە یاریە گەورە تازەکە.

ناوچەکان دەستکاری

وڵات ڕووبەر (کم²) ژمارەی دانیشتوان پایتەخت زمان ئایین
  کازاخستان ٢،٧٢٤،٩٠٠ ١٦،٠٠٤،٨٠٠ ئاستانە ڕوسی، قەزخی %٥٦ ئیسلام
  قرغیزستان ١٩٩،٩٠٠ ٥،٤٨٢،٠٠٠ بیشکاک ڕوسی، قیرگیزی %٨٦ ئیسلام
  تاجیکستان ١٤٣،١٠٠ ٧،٣٤٩،١٤٥ دووشەنبە تاجیکی %٨٤ ئیسلام
  تورکمانستان ٤٨٨،١٠٠ ٥،١١٠،٠٠٠ عەشق ئاباد تورکمانی %٩٣ ئیسلام
  ئۆزبەکستان ٤٤٧،٤٠٠ ٢٧،٦٠٦،٠٠٠ تەشقەند ئۆزبەگی %٩٦ ئیسلام

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ The area figure is based on the combined areas of five countries in Central Asia.

سەرچاوەکان دەستکاری

سایتی المعرفة

  1. ^ International Monetary Fund: 5. Report for Selected Countries and Subjects