پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان

پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، پارتێکی چەپی میانەڕەوە کە لە ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٠٥ی کوردی بەرامبەر بە ١٦ی شوباتی ٢٠٠٦ی زایینی دامەزراوە. پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازە کە ڕووی خەبات و تێکۆشانی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.

پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر دیاگڕامی سیاسی (چەپ / ڕاست)

دامەزراندنی ئەم پارتە بەرھەمی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕژیمەکانی پێشووتری زاڵ بە سەر ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.[ژێدەر پێویستە]

پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەوڵ دەدات کە بیر و ھزری نەتەوەیی لە کوردستان بڵاو بکاتەوە و گەشە بە ئەو بیرە لە ناو لاوان و تازە پێگەیشتوان بدات.

درووشمی ئیستراتیژیکی ئەم پارتە پێکھێنانی کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ھەروەھا ئامانجی دواڕۆژی پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان جێگیرکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە لەو بەشەی کوردستان.

بناغە و بنەمای خەبات و تێکۆشانی پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر پێوەرە مرۆڤایەتییەکانی مافی مرۆڤ و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ دامەزراوە، ھاوکات لەسەر ئەو پێوەرانە خەبات بۆ پیکھێنانی دەوڵەتی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەکات.

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری