بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان[١] جووڵانەوەیەکی سیاسیی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. لە ڕێکەوتی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لەلایەن کۆمەڵێک لە ئەندامانی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دامەزراوە. بە کۆی دەنگی ئەندامان لە یەکەم کۆنگرە دا جەمال پوورکەریم وەک سەرۆکی بزووتنەوەکە دیاری کراوە.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
سەرکردەجەمال پوورکەریم
دامەزران لە ٧ی کانوونی دووھەمی ٢٠١٩ دامەزراوە
پێگەی سەرەکی ھەرێمی کوردستان،ئەورووپا و ...
ھەواڵنامە پەڕاو، کوردناسیۆن، ڕۆژی کورد
لقی لاوان لاوانی خۆر
لقی ژنان ژنانی خۆر
ئامانج ڕووخاندنی ئێران، دامەزراندنی دەوڵەت و حکوومەتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ناوچەی چالاکییەکان ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ئایدۆلۆجیا ناسیۆنالیزمی کوردی، کوردیزم
دروشم سەروەریی خاک، ئاڵا، نەتەوە و سەربەخۆیی
ماڵپەڕ https://www.kurdnation.com/

لە پێناو دامەزراندنەوەی کۆماری کوردستان دا خەبات دەکا و باوەڕی بە سەربەخۆیی بۆ نەتەوەی کورد ھەیە. بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لەو باوەڕە دایە کە خاکی کوردستان لەلایەن چوار داگیرکەری ئێران، عێراق، سووریا، تورکیا داگیرکراوە. پەنجەکانی ھەڵۆی وەک ھێما بۆ گشت سەربەخۆییخوازانی کوردستان دیاری کردووە.

بەرنامە و دەستووری بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://bsk.kurdhsk.com/. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)CS1 maint: url-status (link) ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری