شێرڤان یان شێروان دووەمین شاری گەورە و گرینگی پارێزگای خۆراسانی باکوورە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی ٢٠٢٠دا نزیکەی ٢٠٠،٠٠٠ کەس بووە.[١]

شیرڤان
شێرڤان
شێروان
بینای چوارتاقی شیرڤان
بینای چوارتاقی شیرڤان
وڵات ئێران
پارێزگاخۆراسانی باکوور
قەزاشیرڤان
دەسەڵات
 • شارەوانشاھرۆخ شاھرۆخی
بەرزایی
١٠٩٧ مەتر (٣٬٥٩٩ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٨٢،٦٨٩
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجیفارسی، تورکی (خۆراسانیتاتی
 • ئایینئیسلام (شیعە و سوننە)
کۆدی تەلەفۆن٠٠٩٨٤٤٤٣٣٥
وێبگەwww.shirvan.ir

لە سەردەمی سەفەوییەکان، چل هەزار بنەماڵەی کورد، بە زۆر بۆ شێرڤان کۆچێنران. لە دوای ئەم کۆچەوە کۆمەڵەیەکی گەورە لە کوردەکان لە ناوچەی شێرڤان و دەڤەری ئەو بوونیان هەیە.[٢][٣]

پێگەی جوگرافیایی

دەستکاری

شێروان بە پانتاییی ٣٧ پلە و ٤٠ خولەک و درێژی جوگرافیایی ٥٧ پلە و ٩٣ خولەک بە بەرزی ١٠٩٧ مەتر لە ئاستی دەریاوە و ڕووبەرەکەی ٣٧٨٩ مەتر چوارگۆشەیە. لە باکوورەوە بە عەشقئابادی پایتەختی تورکمانستان و لە باشوورەوە بە شاری ئەسفرەین و لە ڕۆژهەڵاتەوە بە شاری فارووج و لە ڕۆژئاواوە بە شاری بۆجنۆردەوە دەورە دراوە. شاری شێروان دراوسێی ڕووباری ئەتراکە. شێروان بە مەودای 22 کیلۆمەتر نزیکترین شارە بە عەشقئابادی پایتەختی تورکمانستان. (هەڵبەت هیچ ڕێگایەک نییە لە نێوان شێروان و تورکمانستان)

ناوی شێروان پەیوەندی بە وێنە یان نەخشی شێرێکەوە هەیە کە شکڵ و شێوەکەی لە بناری چیاکەدا دەبینرێت، کە چەند کیلۆمەترێک لە باشووری شارەکەوە دوورە. ئەم شاخە بە شیرکۆش ناسراوە. ئەو بەردانەی شێوەی شێر پێکدەهێنن، جیاوازن لە بەردەکانی دیکەی شاخەکانی باشووری شارەکە، لە ڕووی ڕەگەز و جۆر و ڕەنگەوە، ئەمەش وا دەکات هەموو بینەرێک ئەم جیاکارییە (شێوەی شێر) بە ڕوونی ببینێت. [٤]

ناوی شێروان

دەستکاری

ناوی شێروان پەیوەندیی بە وێنە یان نەخشی شێرێکەوە هەیە، لە بناری چیاکەدا دەبینرێت کە چەند کیلۆمەترێک لە باشووری شارەکەوە دوورە. ئەم شاخە بە شێرکۆش ناسراوە. ئەو بەردانەی شێوەی شێرەکە پێکدەهێنن جیاوازن لە بەردەکانی دیکەی شاخەکانی باشووری شارەکە؛ لە ڕووی ڕەگەز و جۆر و ڕەنگەوە، ئەمەش وا دەکات هەموو بینەرێک ئەم جیاکارییە (شێوەی شێر) بە ڕوونی ببینێت. [٤]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ناوەندی ئاماری ئێران
  2. ^ The Kurdish Political Struggles in Iran, Iraq, and Turkey: A Critical Analysis (illustrated ed.). University Press of America, 2005. p. 6. ISBN 0-7618-3003-0.
  3. ^ فەرھەنگستانی زمانی کوردی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا «شهرداری شیروان» ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..Page مۆدیوول:Citation/CS1/fa/styles.css has no content.