بوژنۆرد یان نەینکخانە ناوی شارێکی کوردنشینی پارێزگای خۆراسانی باکوور و ھەروەھا ناوەندی ئەم پارێزگایەیە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٦ بەرامبەر لەگەڵ ٢٢٨،٩٣١ کەس بووە کە زۆربەیان کوردن و بە زمانی کوردیی کورمانجی قسە دەکەن.

بوژنۆرد
بۆجنوورد
بجنورد
[[File:||250px]]
چەند دیمەنێکی شاری بوژنۆرد
وڵات ئێران
پارێزگاخۆراسانی باکوور
شارستانبوژنۆرد
بەرزایی
١٠٧٠ مەتر (٣٬٥١٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٢٨،٩٣١
زمان و ئایین
 • زمانزۆرینە: کوردی (کورمانجی)
کەمینە: فارسی (تاتیتورکمانی، تورکی
 • ئایینئیسلام (شیعە، سوننە)
کۆدی تەلەفۆن٠٥٨
وێبگەwww.bojnurd.ir

ھەرێم دەستکاری

کەشوھەوای بوژنۆرد کەشوھەوایەکی چیاییە، لەبەروەی ھاوینەکانی بوژنۆرد ئاووھەوایێکی تەقریبەن نەرمە و زستانەکانی سەرمای زستانیە.[١]

دانیشتووان دەستکاری

لە سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦ـدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ٢٢٨،٩٣١ کەس بووە.

زمانەکان دەستکاری

زۆربەی دانیشتووانی بوژنۆرد لە کوردەکان پێکھاتووە کە بە زمانی کوردی و شێوازەی کورمانجی قسە دەکەن.[٢] خەڵکە فارسەکان یان تاتەکان، تورکمانەکان و تورکەکانی خۆراسانی لە دانیشتووانەکەی تری ئەم شارەن. زمانی تاتی لە خۆراسانی باکوور، ئەمڕۆکانە بە زۆری لەگەڵ فارسی تێکەڵ بووە و لە بارودۆخی لەبیر چوونەوەیە و جێگەی خۆی بە زمانی فارسی داوەت.[٣]

پێشانگا دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری