ھەزارئەسپ

(لە ھەزارئەسپیانەوە ڕەوانە کراوە)

ھەزارئەسپ، ھەزارئەسپی یان ھەزارئەسپان (١٤٢٤–١١٥٥ز) خانەدانێکی کورد بوون[١][٢] کە حوکمی بەشێک لە ناوچەکانی زنجیرە چیاکانی زاگرۆسی لە باشووری ڕۆژاوای وڵاتی ئێرانی بەدەستەوە بوو، بەتایبەت لوڕستان و بەشگەلی ئاقاری فارس کە پاش سەلجووقیان، ئیلخانیان، موزەفەریان و سەردەمانی تەیمووریان گەشایەوە، بەدەستەوە بوو.[٣]

وشەناسی دەستکاری

ئەگەر چی بنیاتنەری حکوومەتی ھەزارئەسپی ئەبی تاھیر کوڕی محەممەد بوو، ئەم ماڵەمیرە دواتر بە ناوی کوڕی دووھەم و جێنشینی، مەلیک ھەزار ئەسپ ناسرا. ناوی ئەم ماڵەمیرە ڕیشەی کوردیی ھەیە و بە واتای خاوەنی ھەزار ئەسپانە.[٤]

مێژوو دەستکاری

بنیاتنەری ماڵەمیرەکە ئەبی تاھیر کوڕی محەممەد بوو، لە تۆرەمەی شوانکارە سەرخێڵی فەزلەوییەی کورد، ئەو سەرەتا فەرماندەری سەلغورییەکانی فارس بوو و لە لایەن ئەوانەوە وەک پارێزگاری کوھگیلوویە دیاری کرابوو،[٥] بەڵام لە ئەنجامدا توانی لە لوڕستان سەربەخۆیی بەدەست بھێنێ و پەرە بە دەسەڵاتی خۆی تا نزیکی ئەسفەھان بدا و نازناوی شکۆمەندی ئەتابەگ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.[٦] کوڕەکەی، مەلیک ھەزارئەسپ لە ھێرشێکی سەرکەوتووانە دژ بە سەلغوورییەکانی فارس شەڕی کرد و یارمەتی جەلالەدین خارەزمشای لە شەڕی دژ بە مەغۆل دا. تەکلە حاکم و میرێکی تری ھەزارئەسپی، لە گەڵ ھۆلاکۆ لە سپاکەی چوو بۆ بەغداد، بەڵام بە ھۆی کوشتنی دوایین خەلیفەی عەبباسی بەجێیان ھێشت. لە ئەنجامدا ئەو بە ئەمری ھۆلاکۆ گیرا و لە سێدارە درا.

یووسف شای یەکەم لە لایەن ئیلخان ئەباقا وەرگیرا و حکومەتی ئەو پەژرێندرا و چەسپا و خووزستان، کوھگیلوویە، فیرووزان (نزیک ئەسفەھان) و گوڵپایەیەگان بە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یووسف شای یەکەم زیاد کرا. ئەفراسیاوی یەکەم ھەوڵی دەدا دەسەڵاتی خۆی بۆ ڕۆخ و کەنارەکانی کەنداوی عەرەبی درێژ بکاتەوە بەڵام ڕووبەڕووی دژایەتی توندی مەغۆلەکان بووەوە و سپاکەی لە کوھرودی نزیک کاشان تێک شکێنرا. حکومەتی ئەو لە لایەن ئیلخان گەیخاتوو دامەزراوە بەڵام لە لایەن غازانەوە لە تشرینی یەکەمی١٢٩٦ لە سێدارە درا.[٧]

پایتەختی ھەزارئەسپیان ئیزەج بوو کە ئەمڕۆکە لە باکووری خووزستان ھەڵکەوتووە. یووسف شای دووھەم شارگەلی شووشتەر، ھۆوەیزە و بەسرەی لە نیوەی یەکەمی سەدەی چواردە پەیوەستی خاکی خۆی کرد.[٨] لە ماوەی دەسەڵاتی شەمسەدین پەشەنگ، ھەزارئەسپیان ڕووبەڕووی ھێرش و تاڵانی موزەفەرییان بوونەوە و ئیزەجی پایتەخت بۆ ماوەیەک کەوتە دەستی ئەوان، تا ئەوەی کە داگیرکەران بە ھۆی شەڕی ناوخۆی خۆیان ناچار بە پاشەکشێ بوون.

ساڵی١٤٢٤. ز، حاکمی تەیمووری شاھروخ میرزا دوایین حاکمی ھەزارئەسپی غیاسەدین دەبەزێنێت و لە ئەنجامدا کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەم ماڵەمیرە کوردە دەھێنێ.

حاکمانی ھەزارئەسپی دەستکاری

  1. ئەبی تاھیر کوڕی محەممەد (ماوەی حکومەت. ١٢٠٣–١١٥٥. ز)
  2. مەلیک ھەزارئەسپ (م.ح. ١٢٤٨–١٢٠٤. ز)
  3. عیمادەدین کوڕی ھەزارئەسپ (م.ح. ١٢٥١–١٢٤٨. ز)
  4. نوسرەتەدین (م.ح. ١٢٥٧–١٢٥٢. ز)
  5. تەکلە (م.ح. ١٢٥٩–١٢٥٧. ز)
  6. شەمسەدین ئەلپ ئەرغوون (م.ح. ١٢٧٤–١٢٥٩. ز)
  7. یووسف شای یەکەم (م.ح. ١٢٨٨–١٢٧٤. ز)
  8. ئەفراسیاوی یەکەم (م.ح. ١٢٩٦–١٢٨٨. ز)
  9. نوسرەتەدین ئەحمەد (م.ح. ١٣٣٠–١٢٩٦. ز)
  10. ڕوکنەدین یووسف شای دووھەم (م.ح. ١٣٤٠–١٣٣٠. ز)
  11. موزەفەرەدین ئەفراسیاوی دووھەم (م.ح. ١٣٥٥–١٣٤٠. ز)
  12. شەمسەدین پەشەنگ (م.ح. ١٣٧٨–١٣٥٥. ز)
  13. مەلیک پیر ئەحمەد (م.ح. ١٤٠٨–١٣٧٨. ز)
  14. ئەبی سەعید (م.ح. ١٤١٧–١٤٠٨. ز)
  15. شا حوسەین (م.ح. ١٤٢٤–١٤١٧. ز)
  16. غیاسەدین (م.ح. ١٤٢٤ز)

ھەروەھا بنواڕە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ C. E. Bosworth, The New Islamic Dynasties: A Chronological and Genealogical Manual, (Columbia University Press, 1996), p. 205, ISBN 0-231-10714-5.
  2. ^ Bosworth, C. Edmund (2003). "HAZĀRASPIDS". Encyclopedia Iranica. XII.
  3. ^ C. E. Bosworth,[١], Encyclopaedia Iranica
  4. ^ Luzac & Co 1986, p. ٣٣٦–٣٣٧.
  5. ^ B. Spuller,Atabakan-e Lorestan[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی], Encyclopaedia Iranica.
  6. ^ C. E. Bosworth, The New Islamic Dynasties: A Chronological and Genealogical Manual, 205.
  7. ^ ATĀBAKĀN‵E LORESTĀN, rulers of Lorestān, part of the Zagros highlands of southwestern Iran in the later middle ages[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  8. ^ S. Lane-Poole, The Mohammedan Dynasties: Chronological and Genealogical Tables with Historical Introductions, 412 pp. , Kessinger Publishing, 2004 (originally 1894), ISBN 1-4179-4570-2, p.174