ئەتابەگ، وشەیەکی تورکییە لە دوو بڕگە پێکهاتووە: (ئەتا-باوک)، (بەگ-میر)، بە واتای باوکی میر دێت؛ لە بنەڕەتدا بەو کەسە دەگوترا کە پەروەردەکردنی منداڵی سوڵتانەکانیدەکەوێتە ئەستۆی، پاشان میری دەوڵەتەکان و فەرمانڕەوایانی کوردستان ئەم نازناوەیان هەڵگرتووە کە بریتی بوون لە پێنج چین: میرەکانی فەرمانڕەوای ئەرتەقی، فەرمانڕەواکانی شای ئەرمەنە، سوڵتانەکانی فەرمانڕەوایی زەنگی، ئەتابەگییەکانی ئازەرباینجان، ئەتابەگی لوڕستان و هەولێر.[١] نازناوی ئەتابەگ یەکەم جار بە نیزامەئەلمولکی تووسی وەزیری مەلەکشای سەلجووقییەکان درا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ عەلی سەعید، ئارام, سەڵاحەددینی ئەیووبی گەورەتر لە ڕەخنەگرانی, (پڕۆژەی تیشک, ٢٠٠٦), ل٢١.
  2. ^ ئەتابەک, ویکیی عەرەبی.