بزووتنەوەی ھیوا

بزوتنەوەیەکیی نەتەوەیی نیشتیمانیی کوردیە

بزووتنەوەی ھیوا جووڵانەوەیەکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی دێمۆکراتیکی کوردستان خەبات و تێکۆشان دەکات. بزووتنەوەی ھیوا لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ( ۲۳ی سەرماوەزی۲۷۱۹ کوردی ) لە لایان کۆمەڵێک چالاکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە و بە شێوەی ئەنجومەن بەڕێوە دەچێت. ‌

بزووتنەوەی هیوا
بزووتنەوەی هیوا.jpg
دامەزران ١٤ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۹
ئامانج دامەزراندنی دەوڵەتی دێمۆکراتیکی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان


240×240پیکسڵ

بزووتنەوەی هیوا، خەبات و تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی دێمۆکراتیکی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. هیوا خاوەن ئایدۆلۆژێکی دیاری کراو نییە، باوەڕی بە ئیڕادەی ئازادی تاکەکانی ناو کۆمەڵگا هەیە، سەروەری یاسا لە سەر بنەماکانی مافی مڕۆڤ لە کۆمەڵگایەکی دێمۆکراتیک، بە بنەما وەردەگرێت. هیوا لە سیاسەت و خواستەکانی خاوەن پرەنسیپەو، ئامانج و ستراتیژیی دیاریی خۆی هەیە.


ماڵپەڕە=https://dengihiwa.com/