ئومێد خۆشناو

سیاسەتوانێکی کورد

ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن ناسراو بە ئومێد خۆشناو (لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٧٧ لە ھەولێر)[١] سیاسەتوانێکی باشووری کوردستانە. لەوەتەی ٨ی شوباتی ٢٠٢١ بووەتە ٤٢ەمین پارێزگاری ھەولێر.[٢][٣] بەر لەوەش ئەندام بووە لە چوارەم و پێنجەمین خولی پەرلەمانی کوردستان.[٤] ئومێد لە پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.[٥]

ئومێد خۆشناو
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری ھەولێر
لە پۆستدا بووە
٨ی شوباتی ٢٠٢١ – ئێستا
سەرۆک کۆمار نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی
پێشینە فرسەت سۆفی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن
(١٩٧٧-٠٦-٠١) ١ی حوزەیرانی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٧ ساڵ)
ھەولێر
پارتی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
خوێندن لە زانکۆی سەلاحەدین

پێش ئەوەی ببێتە ئەندام پەرلەمانی کوردستان، ئومێد سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە، کە کۆمەڵە یان یەکێتییەکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە.[٦] ئومێد خۆشناو ھەڵگری بڕوانامەکانی دبلۆم و بەکالۆریۆسە لە ڕاگەیاندن ھەروەھا ماستەر لە یاسای گشتی.[١] ناوبراو ماوەیەکیش خەریکی کاری ڕۆژنامەوانیی و ڕاگەیاندن بووە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «ئومێد عبدالرحمن حسن». پەرلەمانی کوردستان (بە کوردی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ «ئومێد خۆشناو بە پارێزگاری نوێی ھەولێر ھەڵبژێردرا». www.kurdistan24.net. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «ئومێد خۆشناو 42ـەمین پارێزگاری ھەولێر». www.rudaw.net. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ Corporation، Nalia. «ئومێد خۆشناو لەکاتی جێهێشتنی پەرلەماندا: به‌پاکی و راستگۆیی کۆتایی به‌و ئه‌رکه‌م هات». nrttv.com. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «ئومێد خۆشناو: لەمڕۆوە ڕێکارەکانی بوون بە پارێزگاری ھەولێر دەست پێدەکەم». باسنیوز. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ «گوڵان میدیا - ئومێد خۆشناو سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بۆ گوڵان:ئەگەر ئەرکی لاوانی نەوەی کۆن بەدیھێنانی ئازادی بووبێت ئەوا ئەرکی لاوانی ئەمڕۆ پاراستنی ئەو ئازادییەیە». gulan-media.com. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]