فرسەت سۆفی

سیاسەتوان و پارێزگاری پێشووی ھەولێر

فرسەت سۆفی عەلی (٢١ی ئایاری ١٩٧٨ لە باڵەکایەتی ، گوندی گەزنە ، چۆمان - ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ئەنقەرە، تورکیا)[١][٢] سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، و پارێزگاری ھەولێر بوو.

فرسەت سۆفی
فرسەت سۆفی
پارێزگاری ھەولێر
لە پۆستدا بووە
١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ – ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
سەرۆک کۆمار نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی
پێشینە نەوزاد ھادی
پاشینە ئومێد خۆشناو
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
لە پۆستدا بووە
٢٠١٣ – ٢٠١٨
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون فەرسەت سۆفی عەلی
(١٩٧٨-0٥-٢١) ٢١ی ئایاری ١٩٧٨
گەزنە، چۆمان
مردن ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-١١-١٨) (٤٢ ساڵ ژیاوە)
ئەنقەرە، تورکیا
پارتی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
ھاوسەر(ەکان) ویسال عەبدولعەزیز
منداڵ(ەکان) ٤
خوێندن لە زانکۆی سەلاحەدین

لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ کرا بە پارێزگاری ھەولێر، دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ھەڵبژێردرا.[٣] فرسەت دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی ھەیە، و ماوەیەک لە زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر مامۆستای زانکۆ بووە.[٤] ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بوو لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان. یەکەمین ئەندام پەرلەمانی کوردستانە کە مووچەی خانەنشینی ڕەتکردەوە و گەڕایەوە سەر کارەکەی پێشووی.

ژیان دەستکاری

دەستپێکی ژیان و خوێندن دەستکاری

فرسەت سۆفی لە ٢١ی ئایاری ١٩٧٨ لە گوندی گەزنە لە قەزای چۆمان لەدایکبووە. خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەییی لە سۆران تەواو کردووە. بۆ خوێندنی زانکۆ چووەتە ھەولێر. لە ٢٠٠٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە، و ھەر لەو زانکۆیە بڕوانامەی ماستەری لە یاسای گشتی لە ٢٠٠٩ و بڕوانامەی دکتۆرای لە ٢٠١٢ بەدەستھێناوە. لە ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر وانەبێژ بووە.[٥]

ژیانی سیاسی دەستکاری

لە ٢٠٠١ بووەتە ئەندامی یەکێتیی قوتابیانی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ٢٠١٣ تا ٢٠١٨ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە. لە ٢٠١٦ تا ٢٠١٩ ئەندامی کۆمیتەی چاکسازیی ھەرێمی کوردستان بووە. لە ئەیلوولی ٢٠١٩ لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا بە پارێزگاری ھەولێر. ھەروەھا ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان بووە.[٥]

مەرگ دەستکاری

لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، فرسەت سۆفی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، و بەھۆی خراپیی تەندروستییەوە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بە فڕۆکەیەکی تایبەت ڕەوانەی تورکیا کرا. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە کۆچی دواییی کرد.[٢][٦][٧] تەرمەکەی لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ گەڕێنرایەوە ھەولێر و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد نێژرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر کۆچی دواییکرد، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ڕۆژی ١٨ی شترینی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ ئ ا "فرسەت سۆفی بە فڕۆکەیەکی تایبەت ڕەوانەی تورکیا دەکرێت". www.xendan.org. ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. Retrieved 18ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ فرسەت سۆفی بە پارێزگاری ھەولێر ھەڵبژێردرا، باسنیوز، دیار عزیز، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ نووسراوە.
  4. ^ پارێزگاری نوێی ھەولێر: فرسەت سۆفی، ڕووداو، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩.
  5. ^ ئ ا "پارێزگار - د. فرسەت سۆفی". www.hawlergov.org (بە ئینگلیزی). پارێزگای ھەولێر. Retrieved 18ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  6. ^ Corporation, Nalia. "پارێزگاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد". www.nrttv.com. Retrieved 18ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد". www.basnews.com. Retrieved 18ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری