زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر

زانکۆیەک لە باشووری کوردستان لە عێراق

زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر (بە ئینگلیزی: Erbil Polytechnic University، بە عەرەبی: جامعة أربيل التقنية‎) زانکۆی پۆلیتەکنیکی گشتییە لە ھەولێر، کوردستان کە لە ١٩٩٦ دامەزرا.[١] زانکۆکە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێننی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق پشتڕاست کراوەتەوە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر
لۆگۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر
بە لاتینی: Erbil Polytechnic University
دامەزراندن١٩٩٦
جۆرزانکۆی گشتی
سەرۆکی زانکۆئیدریس محەممەدتاھیر ھەرکی
شوێنھەولێر, پارێزگای ھەولێر,  عێراق
ماڵپەڕwww.epu.edu.iq/kurdi/

دامەزراندن دەستکاری

زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر یەکەمین دامەزراوەی ئەکادیمیی تەکنیکییە لە ھەولێر و لە ساڵی ١٩٩٦ لەژێر ناوی «دەستەی پەیمانگا تەکنیکییەکان» دامەزراوە، و دواتر بوو بە «دەستەی خوێندنی تەکنیکی» و لە ساڵی ٢٠١٢ کرا بە «زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر».

سەنتەری توێژینەوە دەستکاری

زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر گرنگی تەواو بە توێژینەوەی زانستی دەدات و سەنتەرێکی تایبەتی بەناوی «سەنتەری توێژینەوە» دامەزراندووە. سەنتەری توێژینەوە پێنج بەش لەخۆی دەگرێت ئەوانیش: (بایۆمێدیکەڵ، ئەندازیاری، تەکنۆلۆژیای زانیاری، کشتوکاڵ، و زانستە مرۆڤایەتییەکان). کاری ئەم سەنتەرە پێشخستن و ھاندان و پشتگیریی توێژەرەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێرە بۆ ئەوەی داھێنان ئەنجام بدەن لە لێکۆڵینەوەکانیان. کارێکی دیکەی ئەم سەنتەرە، کردنەوەی خولی فێربوونە و پەرەپێدانی تواناکانە لە بابەتە جیاجیاکاندا.

بڕوانامەکان دەستکاری

زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر ناوەندێکی زانستی ئەکادیمیی حکوومیی سوودنەخوازە، ئامانجی پێگەیاندنی کادری تەکنیکی ناوەندییە لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا؛ و بڕوانامەی دیپلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دیپلۆمی باڵا پێشکەش دەکات.

کارمەندان و قوتابییان دەستکاری

زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر ٣٧ پسپۆڕی جیاواز، نزیکەی ١١٬٠٠٠ قوتابی، و ٥٠٠ مامۆستای بە بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا ھەیە، و زیاتر لە ١٨٦٥ کارمەندی تەکنیکی و ئیداری لە ١١ دامەزراوەی جیادا ھەیە کە دابەشبوونە بەسەر تەواوی شار و شارۆچکەکانی پارێزگای ھەولێر.

کۆلێژ و پەیمانگاکان دەستکاری

کۆلێژەکان دەستکاری

پەیمانگاکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر - ڕیزبەندی و پێداچوونەوە". www.4icu.org. Archived from the original on 8ی Decemberی 2017. Retrieved 25ی Mayی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری