بەخێربێن

زانکۆ (بە ئینگلیزی: University) ناوەندێکە بۆ فێرکردن و توێژینەوە، بڕوانامەی باوەڕپێکراو دەبەخشێت بە دەرچووانی. زانکۆ خوێندن لە پلەی سێ و چوار فەراھەم دەھێنێت بۆ خوێندکاران وەک تەواوکەر بۆ خوێندنی (سەرەتای و ناوەندی)

وتاری باش

زانکۆی ئەسکەندەریە (بە ئینگلیزی: Alexanderia University) یەکێکە لە زانکۆ میللییەکانی وڵاتی میسر ، سێیەم زانکۆیە لە میسر لەدوای زانکۆکانی قاهیرە و زانکۆی ئەمریکی لە میسر ، لقی زانکۆکە لە پارێزگاکانی دەرەوەی ئەسکەندەریەش بوونی هەیە ئەویش لە پارێزگاکانی دمنهور و متروح ، زانکۆی ئەسکەندەریە لەساڵی ١٩٣٨ دامەزراوە ، زانکۆکە لە ١٩ کۆلێژ و ٣ پەیمانگا پێکدێت ، لە ئێستادا ئوسامە ئیبراهیم سەید ئەحمەد سەرۆکی زانکۆیەکەیە.


زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

شەقامی زانکۆی چیتاگۆنگ

وتاری پەیوەندیدار

زانکۆی ستانفۆرد (بە ئینگلیزی: Stanford University) یەکێکە لە زانکۆ زۆر ناسراوەکانی دنیا کە لە شاری سانفرانسیسکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکادایە. ئەم زانکۆیە لە ساڵی ١٨٩١ی زاینیدا بە یارمەتیی بنەماڵەی ستانفۆرد و بە ناوی کوڕەکەی ئەوانەوە(لە شانزە ساڵیدا کۆچی دوایی کردبوو) کرایەوە. زانکۆی ستانفۆرد لە بواری ئەندازیاری و زۆر بوارەکانی زانست وەکو زانستە مرۆڤایەتییەکان لە باشترین زانکۆکانی دنیایە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

زانکۆی کامبریج (بە ئینگلیزی: University of Cambridge) دەکەوێتە شاری کامبریج لە وڵاتی ئینگلتەرای سەر بە بەریتانیای مەزن. ئەم زانکۆیە لە ساڵی ١٢٠٩ دامەزراوە، دووەم کۆنترین زانکۆیە لەو ناوچانەی کە بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن و سێیەم کۆنترین زانکۆیە لە جیهاندا کە تا ئێستا ماوە.

زیاتر...

شاری کوردستان

زانکۆی سلێمانی (بە ئینگلیزی: University Of Sulaymaniyah) ناسراو بە زانکۆی دایک، چالاک و دەوڵەمەند لە ھەموو بوارە جیاوازەکانی زانست و مرۆڤایەتیدا کە ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی بەش و مامۆستا و خوێندکاری زیاتر لەخۆ دەگرێت یەکێکە لە گەورەترین زانکۆکانی کوردستان و ساڵانە ٤٠٠٠–٥٠٠٠ خوێندکاری نوێ وەردەگێت، بە ھەوڵ و کۆششی دڵسۆزان و مامۆستایان و خوێندکاران زانکۆی سلێمانی نەوەی نوێی خستووەتەوە و چەندین زانکۆی تری لە کوردستان لێکەوتووەتەوە و ھەموو سوچێکی ئەم کوردستانەی بە مەشخەڵی زانست و ڕووناکبیری ڕۆشن کردووەتەوە و ئەم زانکۆیەش ئێستا لە ٢٥ کۆلێژ پێکھاتووە نزیکەی ١٤٠٠٠ خوێندکار تێیدا دەخوێنن، جگە لە نزیکەی ٧٠٠ خویندکاری خوێندنی باڵا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە گەشەسەندن و پێشکەوتندایە.

زیاتر...

پۆلەکان


ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان