ئەندازیاری پیشە، لقێکی زانستگایی و ھەروەھا ھونەری بەدەستھێنان یان بەکارھێنانی زانینە بۆ داڕشتن و دروستکردنی ماددەکان، پێکھاتەکان، ئامێرەکان، کەرەستەکان و سیستەمەکان. ئەندازییاری پشت دەبەستێت بە زانست و بنماکانی بیرکاری زۆر کەس لە مێژوودا بەهۆی بیرکارییەوە تانیویانە لە بیناسازی و بەشەکانی میکانیک کە لەو سەردەمەدا باوبووە باشبن و دوزینەوەکانی ئەندازیاری زۆرن

بنەڕەتی وشەی ئەندازیار لە کوردی و ئینگلیزی وشەی ئەندازییار لە ئینگلیزیدا (engineer) هەندێ بنەڕەتی هەیە لە خۆییدا (Ingenious) وەبە لاتینی (ingenium) کەبە مانای (داهێنەر) یان بلیمەت (عەبقەری) دێت لە عەرەبیدا کە (مهندس) پێدەوترێت لە دیزاینەر و بیناساز وەرگیراوە لە کوردی لە وشەی ئەنداز لەگەڵ یار پێکهاتووە کە هەریەکەییان مەبەستی تایبەتی هەیە لەم دوو وشەیە

بەشەکانی ئەندازیاری

دەستکاری

بە پێی ڕیزبەندی لە کوردستان [ژێدەر پێویستە]

  1. ئەندازیاریی تەلارسازی
  2. ئەندازیاریی شارستانی
  3. ئەندازیاریی بیناکاری
  4. ئەندازیاریی نەوت
  5. ئەندازیاریی دروستکردن
  6. ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی
  7. ئەندازیاریی کارەبا
  8. ئەندازیاریی ڕووپێوان
  9. ئەندازیاریی ئاودیری و بەنداو سەرچاوەی ئاو
  10. ئەندازیاریی میکانیک
  11. ئەندازیاریی کیمیا
  12. ئەندازیاریی جیۆ تەکنیک
  13. ئەندازیاریی فڕۆکەوانی

بەستەر بۆ دەروە

دەستکاری