نورەدین وەیسی
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە ڕێکخستن بێت تاکوو لەگەڵ سیاسەتی شێواز بگونجێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
نورەدین وەیسی (لەدایکبووی ٥ی نیسانی ١٩٧٤) شیکەرەوە و ڕۆژنامەنووسێکی سیاسی کوردە. دامەزرێنەری ھەریەک لە دەزگاکانی پەخشی میدیایی کوردی ڕووداو و کوردستان ٢٤ ە. لە ساڵی٢٠١٥ تا ٢٠١٩ وەک بەڕێوەبەری گشتی دەزگای کوردستان ٢٤ لە ھەولێری پایتەختی کوردستان خزمەتی کردووە، وەیسی لە ئێستادا سکرتێری ڕۆژنامەوانی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانە.
پێشینەی ژیانی
دەستکاریوەیسی لە گوندی گرتک لە دەڤەری باڵەکایەتی لە نزیک سنووری ئێران لە دایک بووە. وەیسی و خێزانەکەی لە دوای ئەوەی شۆڕشی کورد لە ساڵی ١٩٧٥ لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە تێکشکێندرا لە ناوچەکەی خۆیان ھەڵھاتن ئەوان (لەگەڵ ھەزاران کوردی دیکەی کوردستانی عێراق) پێش گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەند مانگێک وەک پەنابەر لە ئێران ماونەتەوە. گوندی گرتک یەکێک بوو لەو ھەزاران گوندەی کە سەدام حوسێنی دیکتاتۆر عێراقی وێرانی کرد. ئەمەش وەک بەشێک لەکرداری وێرانکردنی زەوی و بوومی کوردان و ھاوتەریب لەگەڵ سیاسەتی بەعەرەبکردن. وەیسی و خێزانەکەی بەزۆر ئاوارەی پارێزگاکانی باشووری عێراق بوون و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ئەلدیوانییە و بەعقوبە نیشتەجێ بوون
لە ساڵانی ١٩٨٠دا ئامادەیی لە سۆران تەواو کردووە، دواتر توانی لە زانکۆی سەلاحەدینی شاری ھەولێر بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردن و ئابووری بەدەست بھێنێت.
ژیانی پەنابەری
دەستکاریلە ساڵی ٢٠٠٢ وەیسی پێش ڕووخانی ڕژێمی سەدام لە عێراق بەرەو سووریا ھەڵات. پێگەی کورد لە کوردستانی عێراق لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژییە سەربازییانەدا لاواز بوو، وەک ھێرشی سەربازی تورکەکان بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و مەترسی دووبارە کیمیابارانکردنەوەی کوردستان لەلایەن ڕژێمی عێراق و ئێران لە ئارادابوو.
لە ساڵی ٢٠٠٤ وەیسی دوای ڕووخانی سەدام و لەکاتی دەستپێکردنی شەڕی عێراق - ئۆپەراسیۆنی ئازادی عێراق، وەک پەنابەرێک کۆچی کرد بۆ کەنەدا[ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە].[١] لە کەنەدا لەگەڵ چەندین پەنابەری دیکەی کورد لە تۆرۆنتۆ نیشتەجێ بوو و یارمەتیدا ماڵی کوردی ناوچەی تۆرۆنتۆی گەورە دروست بکرێت لە کۆتاییدا ڕەگەزنامەی کەنەدی وەرگرت.[٢]
لە ساڵی ٢٠٠٨ وەیسی گەڕایەوە کوردستان و لەوێ ھەوڵی دا بۆ دامەزراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو کە سەرەتا سنووردار بوو بە ڕۆژنامە و ماڵپەڕێک دواتر دەزگاکە پەخشی تەلەڤیزیۆنەکەی خۆی دەستپێکرد.
لە ساڵی ٢٠١٢ وەیسی وەرگری سکۆلارشیپ شۆڤینینگی بەریتانی بوو بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ھەرتفۆرد شایر لە لەندەن. بڕوانامەی ماستەری ھونەرەکانی لە ڕۆژنامەوانی و پەیوەندییەکانی میدیا وەرگرت. پێش سەرھەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق، وەیسی ساڵی ٢٠١٣ گەڕایەوە ھەولێر بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژەیەکی نوێی ڕاگەیاندن. ساڵی ٢٠١٥ و لە بەرزایی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە باکوور و ناوەڕاستی عێراق، ڕێک لە دەرەوەی سنووری ھەولێر، وەیسی تۆڕێکی سەرەکی ھەواڵی دەستپێکرد، لە کوردستان ٢٤ وەک دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی دەست بەکاربوو.
وەیسی نووسەرێکە بڵاوکراوەکانی بە زمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزین. ئەو بەشداری کردووە لە چەندین ئاژانسی ھەواڵی نێودەوڵەتی و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە ڕۆژنامەی واشنتن تایمز، ئۆرشەلیم پۆست،[٣] تەلەگراف[٤] و ئەوانی تر لە کوردستان. وەیسی وەک شیکەرەوەیەکی سیاسی لە کەناڵی ئەلجەزیرە عەرەبی[٥]و ئینگلیزی و فەرەنسا ٢٤[٦]و فۆکس نیووز و بی بی سی عەرەبی و کەناڵەکانی دیکەی پەخشی ناوخۆیی دەرکەوتوە[٧][ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]. ھەروەھا بەردەوامە لە دەرکەوتنی لە تۆڕە سەرەکییەکانی تەلەڤیزیۆن و لە چاپەمەنییەکان کە باس لە کێشەکانی کوردستان دەکات.[٨]
وەک بەڕێوەبەری گشتی کوردستان ٢٤، وەیسی ھەروەھا ڕێکخەری کۆنگرەی سەرەکی بوو کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە کۆنگرەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پێش ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان لەسەر سەربەخۆیی بەڕێوەچوو. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ەوە کە لەلایەن کوردستان ٢٤ و ڕۆژنامەی واشنتن تایمزەوە بە ھاوبەشی پاڵپشتی دەکرێت بە ناونیشانی «ھەرێمی کوردستان: ھاوپەیمانی ستراتیژی ئەمریکا لە گەڕەکێکی سەخت»[٩] وەیسی ھاوئاھەنگی لەگەڵ ڕۆژنامەی واشنتن تایمز کرد بۆ بەڕێوەبردنی چاپی تایبەت بە ڕیفراندۆم.
ڕووداوێکی ھاوشێوەی لە لەندەن لەگەڵ سەنتەری پێشکەوتنەکانی کورد ڕێکخست و ھاوکات لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی بەریتانی ڕۆژنامەی تەلەگراف چاپی تایبەتی بەڕێوەبرد.[١٠]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://www.facebook.com/KurdishhouseTO/
- ^ «Kurdish People Fast Facts». CNN (بە ئینگلیزی). ١٨ی ئابی ٢٠١٤. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Baghdad increases repression of the Kurds while the US looks on». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Time for Britain to fix its mistake». The Telegraph (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2017-09-18. ISSN 0307-1235. لە 2021-08-28 ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Kurdistan 24. «Kurdistan24». www.kurdistan24.net (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ https://www.kurdistan24.net/en
- ^ https://www.washingtontimes.com، The Washington Times. «Why America should support independent Kurdistan». The Washington Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی)|دوایین=
- ^ «Independent Kurdistan would be strategic US ally, retired Generals say». www.kurdistan24.net (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ https://www.washingtontimes.com، The Washington Times. «Special Section: The Kurdistan Region: Strategic U.S. Ally in a Tough Neighborhood». The Washington Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی)|دوایین=