حیکایەتەکانی باوکم
حیکایەتەکانی باوکم ڕۆمانێکی کوردییە لەلایەن فەرهاد پیرباڵ نووسراوە.[١][٢] ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن چاپخانەی بەدرخان بڵاو کراوەتەوە.[٣]
شوێنی ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە لە شاری هەولێرە، ساتەوەختی ڕۆمانەکەش بۆ سەرەتاکانی سەددەی بیستەم (١٩٠٠ بۆ ١٩٣٥) دەگەڕێتەوە.[٤] لە پاڵ باسکردنی ژیانی ئاسایی خەڵک، ڕۆمانەکە کاریگەریی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی عوسمانی، ئیمپراتۆری ڕووسیا و فەڕمانڕەوایی ئینگلیز بەسەر خەڵک و بۆچوونیان پشان دەدات.
چیڕۆک
دەستکاریڕۆمانەکە بەندە بە پێنج خەونەوە کە تێیدا ژیانی کەسی خەونبینەکە دەگۆڕێت.
خەونی سەهیۆن
دەستکاریسەهیۆن شاگردێکە لە چایخانەکەی مام موراد مھاجیری چایەچی، ئەو بەهۆی بێکەسی و بێشوێنی ئەوا شەوانیش لە چایخانەکە دەمێنێتەوە. شەوێک خەونی ئەوە دەبینێت کە ئەگەر بچێتە شاری ئەسفەهان ئەوا دەگاتە خەون و ئاواتەکانی بە دۆزینەوەی گەنجینەیەکی بەنرخ. دواتر سەهیۆن بڕیاردەدات بەشوێن خەونەکەی بچێت و بەپێ دەچێتە ئەسفەهان.
خەونەکەی شەهابە
دەستکاریشەهابە گۆرانیبێژ، مەقامبێژ و قورئانخوێنی هەولێرە. ئەو لە منداڵییەوە لەلایەن مەلا فەندییەوە گەورە کراوە، هەربۆیە وەک باوکی دەردەکەوێت. لە زۆرێک لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی مەلا فەندی مەقام، گۆرانی و قورئانخوێندنی کردووە.[٥]
کارەکتەرەکان
دەستکاری- فەرهاد خودی نووسەر خۆیەتی، بەڵام ڕۆمانەکە باس لە سەرەتای سەدەی بیستەم دەکات ئەمەش لەوکاتەی نووسەر خۆی لە ١٩٦١ لەدایکبووە.
- پیرباڵ باوکی فەرهادە، لە ڕۆمانەکە بە چاوی هەولێر وەسف کراوە و بەشێکی زۆری گێڕانەوەی ڕۆمانەکە لەسەر قسەی ئەوە.
- حاجی پوشۆی بازرگان بازرگانێکی دەوڵەمەندە، هاوڕێی پیرباڵە.
- مام موراد مھاجیری چایەچی خاوەن چایخانەیەکە لە هەولێر کە زۆرێک لە ڕێبواران و ئەو پیاوانەی کە کێشەی خێزانییان هەیە شەوان لە چایخانەیەکەی دەمێننەوە، بەمەش فۆرمێکی هۆتێلیشی وەرگرتووە.
- سەهیۆن یەکێکە لە شاگردەکانی چایخانەکەی مام موراد
- مەلا فەندی موفتی هەولێر بووە، هەمیشە دیوەخانەکەی پڕ بووە لە کەسایەتی سیاسیی، ئایینی و پیاوماقوڵانی وڵات.
- شەهابە گۆرانیبێژ، مەقامبێژ و قورئانخوێنی هەولێر بووە، ئەو لەلای مەلا فەندی گەورە بووە، بەڵام دواتر مەلا فەندی دەبێتە ڕێگر لە گەیشتن بە خۆشەویستەکەی.
- پورە گولعوزار پووری فەرهاد و خووشکی پیرباڵە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ: دەربارە». galawej.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «فەرهاد پیرباڵ سزا دەدرێت». speemedia.com. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «ھونەرمەندێکی جوو، ڕەنگدانەوەی لە سێ ڕۆمانی کوردیدا». CHRA.TV. ١ی ئازاری ٢٠٢١. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «بینینی جۆراوجۆری زمانی لە ڕۆمانی (حیکایەتەکانی باوکم)ی فەرهاد پیرباڵدا». journal.ka.gov.krd. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Administrator. «دەسماڵەکەی شەهابەی هەولێری بە دەستی ئوم کەلسومەوە... بەکر شوانی». kurdistannet.info (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.