شەھابەی ھەولێرێ قورئانخوێن و ھەستانبێژ ی ھەولێرێ ناوی تەواوی (شەھابەدین ئەحمەد ئامەدی) لە ساڵی (١٩٠٠) لە شاری ئامەد لەدایکبووە، لەباوکێکی کورد و دایکێکی ئەرمەنی لەتەمەنێکی زۆرمنداڵی دابوە کاتێک باوکی کۆچی دوایی کردوە، بەھۆی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لەڵایان تورکەکانەوە ناچار دەبێت لەگەڵ دایکی کۆچ بکات بۆ ناوچەی موسل دوای کۆچی دوایی دایکیشی لە مووسڵ کۆچ دەکات بەرەو ھەولێر، دەبێت بەخزمەت کار لە مزگەوتی گەورەی سەرقەڵات، بەڵام بەھۆی دەنگەخۆشەکەیەوەدەبێتە جێگای گرنگی پێدانی لەلایەن مەلافەندیەوە، جگەلەبانگدان مەولودیشی پێ دەخوێندەوە، لەتەمەنی ھەرزەکاری دا لەلایەن مەلافەندیەوە دەنێردرێتە کەرکوک تا فێری مەقام خوێندن بێت، مەقامەکانی (سیگا و کورد و حیجازی) بەتەواوی زانیوە، بەڵام مەلا فەندی ئارەزووی بوە بە مەقامی (نەھاوەند) بۆی بخوێنێت بۆیە دەینێرێتە لای (مەردان کەرکوکی) تا بەباشی بخوێنێت، لەبەرخۆشەویستیان و بێ کەس و کاری مەلا فەندی زۆری خۆشدەویست و بۆ ھەمو شوێنێکی دەبرد.

شەھابەی ھەولێرێ

لەدایکبوون١٩٠٠
ئامەد
مەرگ١٩٣٩
ھۆکاری مەرگنەخۆشیی سیل
شوێنی گۆڕنادیار
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترشەھابە
پیشەدەنگبێژ و خۆشنووس
چالاکبوون١٩٢٢
ئایینئیسلام

کاتێک ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەسەروبەندی ھاتنی ئینگلیزەکان بۆ ھەولێر ئۆتۆمبێلێکی ئەڵمانی وەک دیاری بۆ مەلا فەندی دەھێنن، مەلافەندیش شەھابە وەک شوفێر لای خۆی بەکاردێنێت، بەمە شەھابە وەک یەکەم شوفێری کورد ھەژماردەکرێت، دوای ڕوخانی ئیمپراتۆری عوسمانیەکان و پێک ھێنانی شانشینی ئێراق، شای ئێراق سەردانی ھەولێر دەکات ولەماڵێ مەلا فەندی دەمینێتەوە، لەوکاتەدا شای ئێراق گوێبیستی دەنگی دەبێت وزۆر پێی سەرسام دەبێت بۆیەداوالە مەلا فەندی دەکات کە شەھابەی وەک خزمەت کارێک پێشکەش بکات، بەڵام مەلافەندی دەڵێت داوای ھەرچیم لێدەکەی سەرچاو تەنھا ئەمەیان نا، دوای ڕەت کردنەوەی داواکەی شا لەلایەن مەلافەندیەوە شا داوای لێدەکات کەبۆماوەی چەند ڕۆژێک شەھابەی لەگەڵ بدات لەکاتی سەردانی بۆلای میرە کوردەکان، مەلافەندی بەمە ڕازی دەبێت، بۆیە شەھابە لەگەڵ شافەیسەلی یەکەم دەچێت بۆ شەقڵاوە بۆ لای میر عوسمان، لەکاتی کردنەوەی بەندەری فاو لەشاری بەسرای باشووری عێراق شافەیسەڵ بەتایبەت داوەتنامەدەنێرێت بۆلای مەلا فەندی تاشەھابەی بۆ بنێرێت بەشداری ئاھەنگی کردنەوەی بەندەرەکە بکات بەوەی زۆربەی مەقام بێژو گۆرانیبێژانی عێراق و ولاتە عەرەبیەکان بەشداریان کردوە، لەوێ چاوی بەگەلێک ھونەرمەند و مەقامبێژی گەورە دەکەوێت.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ھەولێرم وادیوە وام بیستوە (مەولوود بێخاڵی)
  • مێژووی گۆرانی و ھونەری کوردی (باکووری)