دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
پێشەکی
دەستکاریپرۆژەی رووناکبیری یەکێکە لەئەرکە ھەرە گرنگەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، دەزگاو ناوەندی سەربەخۆو بیروڕای ئازادو بیری ھەمە لایەنەو قبوڵکردنی جیاوازییەکانو ھەڵسەنگاندنی ژیانی شارستانیو تاووتوێکردنی پرۆژەکانی داھاتوو مامەڵەکردنێکی جدییانەیە لەگەڵ سەردەمو خۆ سازدان بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی ھەمە لایەنە بەدنیای ئەمڕۆوە. ئەوڕۆکە ناوەندو پرۆژەی سەربەخۆ دیاردەیەکی جیھانییەو ئایندەی سەرجەم ئەو بیرو ھزرە نوێیانەی دنیایە. ململانێی شارستانییەکانیش بۆ خۆی ھەڵگری ھەماھەنگی دروستکردنی پەیوەندی ھەمەلایەنەیە لەنێوان کۆمەڵگە جیاوازەکانو نەتەوە جۆراو جۆرەکاندا، بەھەمان شێوە جیھانگیریش دەرەنجامی گەڵاڵە بوونی ئەو پەیوەندیانەیە لەڕووی رۆشنبیریو فەرھەنگییو ئابووریو سیاسییەوە. سالانە، لەجیھاندا سەدان ھەزار گۆڤارو کتێب بەزمانە زیندووەکانی دنیا دەردەچێتو دەچێتە خانەی فەرھەنگو بزاڤی رۆشنبیرییەوەو تێکەڵاوی دنیای ئەمڕۆ دەبنو کاریگەرییەکی گەورەش لەسەر ئاستی رۆشنبیریو فەرھەنگو ژیاریو پێشکەوتن جێدێڵن، جیھانگیریش بۆخۆی تەنھا دیاردەیەک نییە بەڵکو تەواو ریشەیەکی مێژووییو ژیارییە بۆ تێکەڵاوکردنی دنیاو کۆکردنەوەی ئاستە جیاجیاکانی ژیاریو گەردونگەرایی ئەو زەمەنە دەکات کەلەپێشدا لایان وابووە سنوورەکانی دنیاو شورای نێوان دەوڵەتەکانو زمانی گفتوگۆی جیاوازو فەرھەنگی جۆراو جۆر دابڕانێکی چۆنایەتی فەرھەنگو ژیاری نەتەوە جیاجیاکانە. لێرەوە ئەتوانین بڵێین راگەیاندنو چاپەمەنییەکان بھگۆڤارو کتێبو رۆژنامەوە بۆ خۆی بارگاوی دەبن بەو پێشکەوتنە سەرتاسەرییەی تەکنەلۆژیاو زانستو رۆشنبیری، دیارە ھاوچەرخ بوونی بەرھەمە فیکریو ئەدەبیو رووناکبیرییەکان لەکاری وەرگێڕانو ئاگایی سەرتاسەری لەجیھان بەجیھانیکردنی زمانی خۆمانەوە دەبێ، رەنگە ئەمە بۆ خۆی ئەرکێکی قورسو دوا رۆژێکی چاوەڕوانکراوی ھەبێ، بەڵام ئەگەر زیادەڕۆیی نەبێت ئەکرێ ئێمەی کوردیش جارێکی ترو بەھەنگاوێکی ترەوە تێکەڵ بەدنیای ئەمڕۆو ئاستی رۆشنبیریو فەرھەنگی جیھان بین دەنا لەوێستگەی یەکەمی ئەم شەمەندەفەرە تیژڕەوەی جیھانگیریدا بەکۆڵێ باری گرانەوە جێدەمێنینو بەفریادی تۆمارکردنی مێژووی شارستانی خۆمان ناکەوین.
دەربارەی دەزگا
دەستکاریدەزگای چاپو پەخشی سەردەم وەک ناوەندێکی رۆشنبیری مەدەنی کۆمەڵێ ئەرکی رۆشنبیری گرتۆتە ئەستۆ کەپێکھاتووە لەچاپکردنو بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێ گۆڤار کەگرنگی دەدەن بەبوارە جیاجیاکانی رۆشنبیریو وەرگێڕانی کولتوری بیانی لەئەدەبیاتو فیکری سەردەمو فەلسەفەی نوێو بواری زانستی جیاجیا سەرەڕای چاپکردنو بڵاوکردنەوەی گۆڤاری سەردەم کەتایبەتە بەوەرگێڕانو گۆڤاری زانستی سەردەم تایبەتە بەبوارە جیاجیاکانی زانست کەپشتیوانە بەنوێترین ئامرازی بڵاوکردنەوە کەئینتەرنێتە، گۆڤاری ئایندە تایبەتە بەبواری رۆشنبیریو ئەدەبی کوردیو جیھانی، گۆڤاری منداڵی سەردەم کەتایبەتە بەبڵاوکردنەوەی بابەتی تایبەت بەمنداڵانو گرنگیدان بەرۆشنبیری منداڵان، رۆڤار کەڕۆژنامە گۆڤارێکە تایبەتە بەو نووسەرو ناودارانەی بواری ئەدەبیو رۆشنبیری کوردی کەسەردەمانێکی بەر لەئێستا مێژوویەکی ئەدەبیان دروست کردووە. ھەروەھا زنجیرە کتێبەکانی سەردەم، وەک زنجیرەی کتێبی سەردەم و کتێبی گیرفان و کتێبی زانستی و کتێبی عەرەبی، کە بایەخ بە بوارە جیاجیاکانی فەلسەفە و فیکرو ئەدەب و زانست دەدەن.
دامەزراندنی دەزگا
دەستکاریدەزگای چاپو پەخشی سەردەم بەپێی بڕیاری ژمارە (٩٨)ی رۆژی ٢٥/١٠/١٩٩٨ی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دامەزراوە.
دەستەی دامەزراندنی دەزگا بریتیبوون لە (شێرکۆ بێکەسو رەووف بێگەردو حسێن عارفو محەمەد موکریو دڵشاد عەبدوڵلا)، خودی بڕیارەکەش لەبڕگەی یەکدا بڕیار دەدات بە "دامەزراندنی دەزگایەک بەناوی دەزگای چاپو پەخشی سەردەم" بەپێی ئەو پەیڕەوەی لەگەڵ بڕیارەکەدایە پەیڕەوەکەش بریتییە لەدوازدە مادە کەناوی دەزگاو مەڵبەندە گشتییەکەیو چۆنێتی بواری فراوان بوونی شێوە یاساییەکەی وەک کەسایەتییەکی مەعنەویو سەربەخۆ ئامانجەکانی چۆنیەتی بەدیھێنانیان لەڕێگەی پێکھاتەکەیەوە دیاری دەکەن.
ئامانجەکانی دەزگا
دەستکاری- لەمادەی سێی پەیڕەوی دەزگای چاپو پەخشی سەردەمدا ھاتووە کەدەزگا ئەم ئامانجانە بەجێ دێنێ:
- .دامەزراندنی چاپخانەو دابین کردنی پێویستییەکانیو بەگەڕخستنی یا بەکرێگرتنو بەکرێدانی چاپخانەو بەگەڕخستنی لەلایەن خۆیەوە یان بەڕێککەوتن لەگەڵ لایەنی تردا.
- .دەرکردنی گۆڤارو رۆژنامەو کتێب و بڵاوکراوە بەکوردیو بەزمانی تر.
- .لەچاپدانو بڵاوکردنەوەی گۆڤارو رۆژنامەو بڵاوکراوەو کتێبی لایەنو خەڵکانی تر.
- .دابین کردنی پێویستییەکانی گۆڤارو رۆژنامەو بڵاوکراوەو کتێبەکانی لەکاغەزو مەرەکەبو فلمو پلێتو ھەر بابەتێکی تر.
- .ھاندانی بزووتنەوەی رووناکبیری بەبەستنی ڤیستیڤاڵو سیمینارو دیداری ئەدەبیو ھونەریو رووناکبیریو یاریدەدەرانی رێکخراوە ئەدەبیو ھونەریو رووناکبیرییەکان.
- .ھەر چالاکییەکی تر خزمەت بەبزووتنەوەی رووناکبیری بکات.
ێکھاتەکانی دەزگای چاپو پەخشی سەردەم
دەستکارییەکەم: ئەنجومەنی بەڕێوەبردن کەدەسەڵاتی باڵایە لەدەزگاداو پێکھاتووە لەسەرۆکو جێگری سەرۆکو سکرتێرو لێپرسراوی بەشی کارگێڕیو سەرنووسەرانی گۆڤارو رۆژنامەکانیو بەڕێوەبەرانی بەشەکانیو ھەر پسپۆڕێک بوونی بەپێویست بزانرێ، دیاریکردنی سەرۆکو جێگرو سکرتێر بەھەڵبژاردن دەبێو ئەنجومەن لەیەکەم دانیشتندا رۆژی (٢٨/١٠/١٩٩٨) بەڕێزان شێرکۆ بێکەسی شاعیر بەسەرۆکو حسێن عارفی رۆماننووس بەجێگر دانا، ئێستا ئەنجومەنی دەزگا پێکھاتووە لەم بەڕێزانە (شێرکۆ بێکەس، رەووف بێگەرد، دڵشاد عەبدوڵلا، ئازاد بەرزنجی، ھەڵکەوت عەبدوڵلا).
پێکھاتەکانی بەشی گۆڤارو ڕۆژنامەگەری
دەستکاری- گۆڤاری سەردەم: تایبەتە بەوەرگێڕانو ئەدەبی بێگانە، کەسەرنووسەرەکەی بەڕێز رەووف بێگەردو بەڕێوەبەری نووسین شوان ئەحمەدەو دەستەی نووسین بەڕێزان (رێبین ئەحمەد ھەردی، دکتۆر شاھۆ سەعید)ە.
- . زانستی سەردەم: تایبەتە بەبوارە زانستییەکانو پێشکەوتنی زانستیو نوژداریو پزیشکیو تەکنەلۆژیەکان، سەرنووسەری فەخریی بەڕێز ئەکرەم قەرەداخی یە.
- . گۆڤاری ئایندە: تایبەتە بەنووسینو رەخنەو لێکۆڵینەوەو ئەدەبیات لەبوارە جیاجیاکاندا، کەسەرنووسەرەکەی بەڕێز دڵشاد عەبدوڵلایە.
- . گۆڤاری منداڵی سەردەم: گۆڤارێکی تایبەتە بەمنداڵانو گرنگی بەئەدەبو رۆشنبیری منداڵان دەدات، سەرنووسەرەکەی بەڕێز (ھەڵکەوت عەبدوڵلا)یە.
- .رۆڤار: رۆژنامە گۆڤارێکە بەقابەری نیو رۆژنامەو بە (٢٠-٣٠) لاپەڕە سێ مانگ جارێک دەردەچێت، ھەر ژمارەیەک تەرخان دەبێ بۆ رێزلێنان لەکەسایەتییەکی ئەدەبیو رووناکبیری کورد، یان غەیری کورد لەوانەی خزمەتی رووناکبیری کوردیان کردووە، لەزیندووانو کۆچکردووان، ژیانو کۆششو بەرھەمەکانیان، سەرپەرشتیاری رۆڤار بەڕێز دڵشاد عەبدوڵلایەو سکرتێرەکەشی بەڕێز (یاسین عومەر)ە.
بەشی ھەڵسەنگاندنو لەچاپدانی کتێب
دەستکاریکاری ئەم بەشە بەچاپگەیاندنی کتێبە لەبەرھەمی نووسەرانی کوردو غەیری کورد، لەھەموو بوارەکانی رووناکبیریدا، لیژنەیەکی ھەڵسەنگاندن لەپسپۆڕان بڕیار لەسەر چاپکردنی کتێبەکە دەدەن، دوا بەدوای ئەوە بەشی ھونەری ئەرکی کاروباری لەچاپدانەکەی دەگرنە ئەستۆ لەڕووی ھونەریو تەکنیکییەوە بەشی بلاوکردنەوەش ئەرکی دابەشکردنو سەرپەرشتی کردنی کتێبەکان دەگرنە ئەستۆ. چەندین پسپۆڕو شارەزا لەزمانە جیاجیاکانداو بوارە فەلسەفیو ئەدەبیو کۆمەلایەتیو زانستییەکاندا کاروباری ھەڵسەنگاندنی کتێبیان گرتۆتە ئەستۆ سەرپەرشتیاری گشتیی زنجیرەی کتێبەکانی سەردەم بەڕێز (ئازاد بەرزنجی)یە.
بەشی ھونەری
دەستکاریئەم بەشە ئەرکو کاروباری لەچاپدانی کتێبو گۆڤارەکانی لەئەستۆدایەو بەشی ھونەری ھەر گۆڤارو بلاوکراوەیەک تایبەتەو، پێکھاتووە لەچەند ھۆبەیەک:
- . ھۆبەی کۆمپیوتەر: (تایبەتە بەلەچاپدانو کڵێشەسازیو ئەرشیفو ھەڵەچنی کتێبو گۆڤارەکان).
- . ھۆبەی نەخشەسازی: ئەم ھۆبەیە کاری نەخشەسازیی کتێبو گۆڤارەکانیان لەسەر شانە، چەند ھونەرمەندێک ئەو ئەرکە جیبەجێدەکەن.
- . ھۆبەی چاپخانە: .
بەشی ژمێریاری
دەستکاریئەم بەشە بەپێی پەیڕەوو پڕۆگرامی دامەزراندنی دەزگا دروست بووە، بۆ دابین کردنو دانانو داڕشتنی بودجەی تایبەت بۆ دەزگاو دابین کردنو دانانو داڕشتنی بودجەی تایبەت بۆ دەزگاو دابینکردنی سەرجەم خەرجییەکانو پێداویستییەکانی بەشە جیاجیاکانو دابینکردنی مووچەو خەلاتی نووسەرانو کارمەندانی دەزگاو دەرەوەی دەزگاو کارمەندە ئیداریو ھونەریو خزمەتگوزارییەکان، ئەم بەشە پێکھاتووە لەژمێریاریو ھۆبەی گەنجینە.
- تێبینی: سەرجەم پلانو نەخشەسازییەکانی ئێستاو ئایندەی دەزگاو کاروباری چاپو بلاوکردنەوەی لەڕێی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەزگاوە بڕیاری لەسەر دەدرێتو دەست نیشان دەکرێت.
بەشی کارگێڕی
دەستکاریئەم بەشە پێکھاتووە لەبەڕێوەبەرێکی گشتیی ئیداریو دوانزە کارمەندی ئیداری کەسەرجەم کاروبارە ئیداریو کارگێڕییەکانیان گرتۆتە ئەستۆ.
بەشی دابەشکردن
دەستکاریپێکھاتووە لەدابەشکردنو بلاوکردنەوەی سەرجەم چاپکراوەکان لەکتێبو گۆڤارو ئامادەکردنی فۆڕمی دابەشکردنی بەسەر ناوەندو کتێبخانەو ھۆکانی راگەیاندندا.
بەشی ماڵپەڕو ئای تی
دەستکاریئەرکی ئەم بەشە بەڕێوەبردنی ماڵپەڕی دەزگای چاپو پەخشی سەردەمو سەرپەرشتی کردنی ھونەریی سەرجەم ئامێرەکانی دەزگایە، ھەروەھا ئەرکی چاککردنەوەی تەواوی ئەو ئامێرانەی لەئەستۆیە کەتووشی کێشە دەبن، ئەم بەشە پێکھاتووە لەبەڕێوەبەری ماڵپەڕی سەردەمو بەڕێوەبەری بەشی چاککردنەوەو سەرپەرشتی ئامێرەکان.
ماڵپەڕی سەرەکی دەزگا
دەستکاریدەزگاو پەخشی سەردەم ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.