ئازاد بەرزنجی
ئازاد عەبدولمحەممەد بەرزنجی نووسەر و وەرگێڕی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە. نووسینەکانی زۆرتر لە بابەتی وێژە و ڕەخنەی ئەدەبییە و لە کۆڤارەکانی ئەدەبیدا ئەندامی دەستەی نووسینە. ئازاد بەرزەنجی لە دامەزرێنەرانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە و وەکوو سەرپەرشتیاری گشتیی زنجیرەی کتێبەکانی سەردەم چالاکی دەکات. بەرزەنجی ھەروەھا کارەکانی وێژەی کوردی وەکوو ھۆنراوەکانی شێرکۆ بێکەسی بو زمانی عەرەبی وەرگێڕاندووەتەوە.[١]
ژیان
دەستکاریئازاد بەرزەنجی لە شاری سلێمانی لە دایک بوو. بڕوانامەی دیپلۆمی لە شانۆ و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزیدا وەرگرتووە. ئازاد بەرزەنجی بە زمانەکانی ئینگلیزی، فارسی، عەرەبی و کوردی شارەزایە و بەم زمانانە نووسین یان وەرگێڕانی ھەیە. ئازاد بەرزەنجی ھەروەھا لە دەھەی ١٩٨٠ دەستی کردووە بە چالاکی لە چاپەمەنییەکان و لە چەندین رۆژنامە و گۆڤاردا بابەتی بڵاو کردۆتەوە. ئەو لەو سەردەمە دەستی کرد بە وەرگێڕانی کارەکانی وێژەی فارسی، ئینگلیزی و عەرەبی و کارەکانێکی زۆر لەم زمانانە بە کوردیی سۆرانی وەرگێراندەوە. بەرزەنجی لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمیان دامەزراندن و جگە لە کاری ڕۆژنامەوانی لەو دەزگایە وەکوو ئەندامی ئەنجومەنی دەزگای سەردەم چالاکی دەکات.
کارەکان
دەستکارینووسین
دەستکاری- تەرمی نەناسێک (پێنج کورتەچیرۆک)، چاپی یەکەم: ٢٠٠٤، چ٢: ٢٠١٧.
- چەند وێستگەیەکی فیکری و ئەدەبی (وتار و باسی فیکری و ئەدەبی) چ١: ٢٠٠١، چ٣: ٢٠١٠.
- لەگەڵ ئەقڵی خۆرئاوادا (گفتوگۆی فەلسەفی و ئەدەبی) چ١: ٢٠٠١.
- دەربارەی ئەقڵی مۆدێرن (گفتوگۆی فەلسەفی و ئەدەبی)، بە ھاوکاری لەگەڵ ئاوات ئەحمەددا، ٢٠٠٤.
- لاپەڕە پەرشەکان (چەند دەقێکی وەرگێڕراو و نووسراو)، چ١: ٢٠٠٥.
- شازادە خاتوون و کیژۆڵەی دارستان (شانۆنامە بۆ مناڵان)، ٢٠١٠.
- نیگاکان (وتار و باسی نووسراو و وەرگێڕراو)، چ١: ٢٠١١، چ٢: ٢٠١٣.
- وەرگێڕان لە گفتوگۆدا (وتار و گفتوگۆ لەسەر وەرگێڕان)، ٢٠١٢.
- مەرگ لە دەرگا دەدات (٣ شانۆنامە)، ٢٠١٤.
- تیۆریی دراما لای ئەریستۆ (لێکۆڵینەوە)، ٢٠١٦.
وەرگێران
دەستکاری- عەلەوی، بوزورگ، چاوەکانی (ڕۆمان)، چاپی یەکەم: ١٩٩٧، چاپی سیانزدەیەم: ٢٠١٧.
- باخ، ریچارد، جۆناسانی نەورەس (کورتە ڕۆمان)، چاپی چوارەم: ٢٠١٤.
- خەونێک لە وڵاتی پیاوە بچکۆلەکاندا (کورتە چیرۆکی جیھانی)، چ١: ١٩٩٧، چ٢: ٢٠١٠.
- فرۆم، ئەریک، بەناوی ژیانەوە (وتار و لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ)، چ١: ١٩٩٨، چ٥: ٢٠١٦.
- رۆلفۆ، خوان، پیدرۆ پارامۆ (ڕۆمان)، وەرگێڕان لەگەڵ ڕێبوار سیوەیلیدا، چ١: ١٩٩٩، چ٢: ٢٠١٠.
- نورەدین، محەمەد، تورکیا لە سەردەمی گۆڕاندا، چ١: ٢٠٠١.
- ستراتێرن، پۆڵ، نیچە، ٢٠٠١.
- ستراتێرن، پۆڵ، سارتەر، ٢٠٠٢.
- جەھانبەگلو، ڕامین، مۆدێرنەکان (وتار و باسی فیکری و ئەدەبی)، چ١: ٢٠٠٣، چ٢: ٢٠٠٩.
- ستراتێرن، پۆڵ، کیرکەگۆر، ٢٠٠٣.
- ستاسیناکیس، یۆرگۆس، کازانتزاکیس، ٢٠٠٤.
- کریشنامۆرتی، جیدۆ، چاکە و خراپە، چ١: ٢٠٠٤، چ٢: ٢٠١٥.
- باریکۆ، ئەلێساندرۆ، ئاوریشم (ڕۆمان)، چ١: ٢٠٠٤، چ٣: ٢٠١٥.
- فێرمین، ماکسێنس، بەفر (ڕۆمان)، چ١: ٢٠٠٤، چ٣: ٢٠١٥.
- فێرمین، ماکسێنس، کەمانچە ڕەشەکە (ڕۆمان)، چ١: ٢٠٠٥، چ٣: ٢٠١٥.
- فێرمین، ماکسێنس، ھەنگەوان (ڕۆمان)، چ١: ٢٠٠٦، چ٣: ٢٠١٥.
- ھامپڵ، ستیوارت و مارشاڵ، ئیریک، نامەی مناڵان بۆ خوا، چ١: ٢٠٠٥، چ٢: ٢٠١٧.
- ماکواری، جۆن، فەلسەفەی بوونگەرایی، چ١: ٢٠٠٥، چ٢: ٢٠٠٩.
- کۆییلیۆ، پاولۆ، حیکایەتەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ، چ١: ٢٠٠٦، چ٢: ٢٠١٦.
- دیورانت، ویڵ، مێژووی شارستانێتی، وەرگێران بە ھاوکاریی دانا ئەحمەد و نەبەز کەمال، ٢٠٠٧.
- ئۆکۆنۆر، جۆزیف ، سازی ئاسنین (شانۆنامە)، ٢٠٠٧.
- باریکۆ، ئەلێساندرۆ، بەبێ خوێن (ڕۆمان)، ٢٠٠٨.
- باریکۆ، ئەلێساندرۆ، نۆڤێچێنتۆی پیانۆژەن (یان ئەفسانەی ١٩٠٠)، چ١: ٢٠٠٨، چ٢: ٢٠١٦.
- وایڵدەر، ثۆرنتۆن، شارۆچکەکەمان (شانۆنامە)، ٢٠١٠.
- حوسەینی، خالید، ھەزار خۆری درەوشاوە (ڕۆمان)، چ١: ٢٠١١، چ٢: ٢٠١٥.
- رەحیمی، عەتیق، خاک و خۆڵەمێش (ڕۆمان)، ٢٠١١.
- کامۆ، ئەلبێر، مرۆڤی یاخی، چ١: ٢٠١٢، چ٢: ٢٠١٦.
- کامۆ، ئەلبێر، ئەفسانەی سیزیف، چ١: ٢٠١٣، چ٢: ٢٠١٥.
- رەحیمی، عەتیق، ھەزار ماڵ لە خەون و ترس (ڕۆمان)، ٢٠١٢.
- زەنگەنە، محێدین، گوڵەکان بۆ کێن؟ (سێ شانۆنامە)، ٢٠١٢.
- ئۆشۆ، نھێنییەکانی ژیان، چ١: ٢٠١٣، چ٢: ٢٠١٥.
- رەحیمی، عەتیق، نەفرەت لە دۆستۆیڤسکی (ڕۆمان)، چ١: ٢٠١٣، چ٢: ٢٠١٥.
- دەوڵەت ئابادی، مەحموود، کۆڵۆنێل، ٢٠١٤.
- یەسریبی، یەحیا، قەلەندەر و قەڵا (ڕۆمان)، ٢٠١٥.
- ئەرنائووت، عەباس، حەللاج (ڕۆمان)، ٢٠١٦.
- بن جەللون، تاھیر، بابە تیرۆریزم چییە؟ (گفتوگۆ لەسەر تیرۆر)، چ١: ٢٠١٧.
- خەزرا، یاسمینە، دواھەمین شەوی سەرۆک (ڕۆمان)، ٢٠١٦.
- حوسەینی، خالید، چیاکانیش دەنگیان دایەوە (ڕۆمان)، چ١: ٢٠١٥.
- ژنێ لەبەردەم وەرزێکی سارددا: ژیان و شیعری فروغ فەڕوخزاد، چ١: ٢٠٠٢، چ٥: ٢٠١٦.
- عاشق ھەمیشە تەنیایە: شیعر و ژیانی سوھراب سپھری، چ٥: ٢٠١٦.
- لەبیر دەچیتەوە وەک ئەوەی ھەرگیز نەبووبیت: ژیان و شیعری مەحموود دەروێش، چ١: ٢٠١٧.
- کاتێ کە من خۆشم دەوێیت: ژیان و شیعری نزار قەببانی، چ١: ٢٠١٧.
وەرگێڕان بۆ عەرەبی
دەستکاری- مضيق الفراشات (قصيدة طويلة للشاعر شيرکو بيکس)، بيروت، لبنان ط١: ١٩٩٦، ط٢: السليمانية، دار سردم للطباعة والنشر، ٢٠٠٧.
- عار تماما کالماء (مختارات شعرية للشاعر دلاوەر قرەداغي) سوريا، دمشق، ط١: ٢٠٠٠.
- سفر الروائح (قصيدة طويلة للشاعر شيرکو بيکەس)، دار نينوی، دمشق، سوريا، ٢٠٠١.
- انبھارات (مختارات للشاعر شيرکو بيکس) المرکز القومي للترجمة، القاھرة، ٢٠١١.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ جامی کوردی: دوو وەرگێرانی نوێی ئازاد بەرزەنجی ڕوو لە بازاڕی کتێب دەکەن (بە کوردی)، نووسراو لە ٢١ی تەمموزی ٢٠١٧؛ ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٠.
- کوردپیدیا
- sardem.info
- https://www.goodreads.com/author/list/11863955._