تەرزە جاف (لەدایکبووی ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢، سلێمانی) نووسەر و شاعیری کوردی سەدەی بیست و بیست و یەکە.

تەرزە جاف

لەدایکبوون (١٩٧٢-١١-٠٥) ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ)
نیشتەجێیھەولێر
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترتەرزە جاف
پیشەنووسەر و وەرگێر
چالاکبوون٢٠٠٧
ئایینئیسلام
ھاوسەرفەرھاد پیرباڵ (جیابوونەتەوە)
مناڵ(ەکان)تنۆک و ڕۆدان
خزمەکانخەسرەو جاف

ژیاننامە دەستکاری

ناوی تەواوی تەرزە فایەق جافە، لە ساڵی ١٩٩٥ بەکالۆریۆسی لە بواری جوگرافیا بەدەست ھێناوە لە زانکۆی سەلاحەددین (ھەولێر)، ڕۆژنامەنووس و ھۆنەر و چالاکونێکی بواری ئافرەتانە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٧–٢٠٠٩ لە ئاژانسی (أصوات العراق) وەک نووسەر و وەرگێر کاری کردووە، ھاوسەری نوسەر و پرۆفیسۆر دکتۆر فەرھاد پیرباڵە کەبەھۆی ئەم پەیوەندیەیان بەھرە و توانستی ئەدەبیان بەرزە فڕ بووە زۆر لەژێر کاریگەری یەکترن، تەرزە جاف لە ٢٠١٦ لە دامەزراوەی میدیایی کوردستان ٢٤نووسەر و پێشکەش کارە، پێنووسەکەی بە نوکێکی تیژی ھێزی ژن ھەژماڕدەکرێت لە جیھانی ئەدەبیاتی کوردیدا

بەرھەمەکان دەستکاری

  • (توێژینەوەکان لەمێژووی کورد) کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی مێژوویی و جوگرافی (وەرگێران)
  • (پەتاتە بخۆن) کۆمەڵە کورتەچیرۆک ((وەرگێران)
  • (من ھەبم یاخود نا ئەمەیە زەڵکاوەکە) (ھۆنراوە)
  • (لە کەوتنە خوارەوەشدا باڵەکانم ئاسمانیان ھەژاند (ھۆنراوە)
  • چەندین بابەتە ھەمەلایەنە لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری