زانکۆی سەڵاحەدین – کۆلێژی زمان

کۆلێژی زمان یەکێکە لە کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە سالی ٢٠٠٥ دامەزراوە پێشتر بە شێک بووە لە کۆلێژ ئاداب خوێندن لەم کۆلێژە ٤ ساڵە دەرچوانی ئامادەیییەکان ھەر دوو بەشی وێژەی و زانستی بە نمرەی دیاری کراو دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لەم کۆلێژە

ئامانجی کۆلێژ دەستکاری

پێگەیاندن و شارەزاکردنی فێرخوازان لەسەر زمان و ئەدەبی نەتەوە جیاوازەکان و پێگەیاندنی کەسانی شارەزا

بەشەکانی کۆلێژ دەستکاری

 

زمانی کوردی: لەسالی ١٩٧١ دامەزراوە فێرخوازان لەم بەشە ئاشنا دەکرێن بە چەند بابەتێکی دیاری کراو وەک سیسەتەمی زمان، دەنگ سازی و وشە سازی، ڕستە سازی، واتا سازی ھەروەھا تیۆرەکانی زمان زمانەوانی کۆمەلایەتی، زمانەوانی دەروونی لە ڕووی ئەدەبی ئاشنا دەکرێن بە ئەدەبی نەتەوەیی و فۆلکلۆری، ئەدەبیاتی کلاسیک، ئەدەبی نوێ ھەروەھا ڕێبازە ئەدەبییەکان - ڕەوانبێژی و شێوازی نووسینی نووسەران دەرچوانی ئەم بەشە لە داھاتوودا دەبنە توێژەر، وەرگێر، مامۆستا، نووسەر

زمانی ئینگلیزی: لە سالی ١٩٨٥ دامەزراوە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە دووبابەتی سەرەکی ئەویش زمان و ئەدەبە دەرچوانی ئەم بەشە دەتوانن لە ناوەندەکانی خوێند ببنە مامۆستا وانە بلێنەوە ھەروەھا دەتوانن ببنە وەرگێر ھەندێک لە وانەکانی ئەم بەشە بریتین لە کوردەلۆجی، ئەدەب* ئینگلیزی، زمان* فەرەنسی، شعر، گفتوگۆی ئەکادیمی، رۆمان* ئینگلیزی، داڕشتن، وەرگێڕان، شێوازی توێژینەوە

زمانی ئەڵمانی: ئەم بەشە لە ساڵی ٢٠١١ کرایەوە بەمەبەستی ئاشنا بوون بە زمان و ئەدەبی ئەڵمانی فێرخوازان لەم بەشە چەند بابەتێکی پەیوەندی دار بە زمانی ئەلمانی دەخوێنیت دەرچوانی ئەم بەشە لە داھاتوو دەبنە وەرگێر، مامۆستا، فەرمانبەر

زمانی فارسی: ساڵی ١٩٩٨ کرایەوە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە زمان و ئەدەب و کەلتوری فارسی و نەتەوەی ئێران چەند بابەتێکی دیکە دەخوێنن دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە وەرگێر، مامۆستا، توێژەر

زمانی عەرەبی: ئەم بەشە لە ساڵی ١٩٧٦ کرایەوە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە زمان و ئەدەبی عەرەبی گرینگی بە فێربوونی زمانەکە لەلایەن فێرخوازانی دەدات بەھۆی ئەوەی زمانێکی جیھانی و سەرچاوەیەکی گرینگی دەستکەوتنی زانست و زانیارین لەگەل ئەوەش چەند بابەتێکی دیکەی گشتی وەک کردۆلۆجی ، زانستی کۆمپیوتەر ئینگلیزی دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە وەرگێر، مامۆستا، توێژەر

زمانی تورکی: لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە لەم بەشە فێرحوازان ئاشنا دەکرێن بە زمان و ئەدەبی تورکی

زمانی فەڕەنسی: لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە لەم بەشە فێرخوازان لەسەر زمان و ئەدەب و کلتوری فەڕەنسی ئاشنا دەکرێن زمانی خوێندن فەرەنسییە دەرچوانی دەبنە مامۆستا، وەرگێر

سەرچاوەکان دەستکاری

١- ماڵپەری زانکۆ ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

٢-ماڵپەری زانکۆی سەلاحەجین

٣- کۆلێژی زمان بەشی زمانی فارسی

٤- کۆلێژی زمان بەشی زمانی کوردی

٥- کۆلێژی زمان بەشی زمانی ئینگلیزی

٦- کۆلێژی زمان - ڕاگری کۆلێژ