دەروازە:مۆسیقای کوردی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٧

ئەیوب عەلی (لە دایکبووی ١٩٧٣، سەنگاو، چەمچەماڵ) گۆرانیبێژێکی کورد، بە زاراوەی سۆرانی گۆرانی دەڵێت، چەند بەرهەمێکیشی ھەیە بەزاری کرمانجی.

ئەیوب عەلی قۆناغی خوێندن سەرەتایی لە شارۆچکەی سەنگاو تەواوکردووە، دواتر چۆتە سلێمانی خوێندنی ئامادەیی تەواوکردووە. دواتر لە ساڵی ١٩٩٣ دەچێتە زانکۆ، ئەیوب بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری میکانیک بەدەستھێناوە لە زانکۆی سەلاحەدین لە ساڵی ١٩٩٨. ئەیوب عەلی لە قۆناغی زانکۆدا چالاکییەکانی لەبواری میوزیک و گۆرانی دەستپێکرد بەبەشداریکردن لە چالاکی و گرووپەکانی ناو زانکۆ، دواتریش لە ساڵانی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٨ لە ڕادیۆ کوردییەکان گۆرانی تۆمارکرد.

لە ساڵی ١٩٩٩، کوردستانی جێھێشت و ڕوویکردە ئینگلتەرا و ئێستاش لەوێ دەژی. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣، گۆرانی «دڵم مەشکێنە» ی بڵاوکردەوە بەدەنگی خۆی کە ئاواز و تێکستی خۆی دایڕشتبوو. لە ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٦ دوو ئەلبوومی گۆرانی بەناوەکانی «خە‌مێکی بێ کۆتایی» و «ماڵئاوایی» بڵاوکردەوە.

زیاتر...