دەروازە:زمانی کوردی/شێوەزارەکانی زمانی کوردی
شێوەزارەکانی زمانی کوردی ١
دەروازە:زمانی کوردی/شێوەزارەکانی زمانی کوردی/١ کوردیی باکووری یان کورمانجی یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە. کورمانجی زۆرترین ئاخێوەری ھەیە لەناو ھەموو زارە کوردییەکان، لە ھەر چوار پارچەی کوردستان قسەی پێ دەکرێت، بە تایبەتی لە باکور و ڕۆژاوای کوردستان.
شێوەزارەکانی زمانی کوردی ٢
دەروازە:زمانی کوردی/شێوەزارەکانی زمانی کوردی/٢ کوردیی ناوەندی، کرمانجیی خواروو یان سۆرانی یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە کە لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان قسەی پێ دەکرێت. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، باشووری پارێزگای ورمێ (ناوچەی ھەوشار و موکریان) لە شارەکانی شنۆ، نەغەدە، پیرانشار، مەھاباد، بۆکان، سەردەشت، ساینقەڵا، تیکاب و بەشی ھەرە زۆری پارێزگای کوردستان، شارەکانی سنە، سەقز، بانە، مەریوان، دیواندەرە، کامیاران، دێولان، قوروە، بیجار،جوانڕۆ و ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانی دەشتی زەھاو و بەشێک لە شاری کرماشان و ناوچەیەک لە کولیایی لە پارێزگای کرماشان بەم زارە قسە دەکەن. لە باشووری کوردستان لە پارێزگاکانی کەرکووک، پارێزگای سلێمانی و ھەولێر بە ئەم شێوەزارە دەدوێن. شێوەزاری فەرمیی شانشینی کوردستان و کۆماری کوردستان بووە و ئێستا زمانی فەرمیی ھەرێمی کوردستان و کۆماری عێراقە. زۆر جار بە ھەڵە بەم زارە دەڵێن سۆرانی بەڵام سۆرانی خۆی شێوەزارێکی کوردیی ناوەندییە. سلێمانی، ھەولێر، کەرکووک، سنە، بۆکان، مەھاباد، سەقز، مەریوان، بانە و پیرانشار لە ئەو شارە گەورانەن کە خەڵکەکەی بە ئەم زارە دەدوێن.
شێوەزارەکانی زمانی کوردی ٣
دەروازە:زمانی کوردی/شێوەزارەکانی زمانی کوردی/٣ کوردیی باشووری (ھەروەھا کوردی کهلهوری، کوردیی خوارین یان کوردی خوارگ) یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە و لە ھەرێمەکانی کرماشان، ئیلام، خانەقین و بەشێک لە پارێزگای سنە وھەمەدان و لوڕستان و لەنێو کوردەکانی شێخ بزەینی لە تورکیا قسەی پێدەکرێت. ھەندێک جار بەم زارە کەڵھوڕییش دەگوترێت، بەڵام کەڵھوڕی خۆی شێوەزارێکی کوردیی باشوورییە. کوردیی کرماشانی، کوردیی کەڵھوڕی، کوردی پاڵەیی،، کوردیی لەکی و کوردیی فەیلی ھەموویان کوردیی باشووری پێکدەھێنن.
شێوەزارەکانی زمانی کوردی ٤
دەروازە:زمانی کوردی/شێوەزارەکانی زمانی کوردی/٤ گۆرانی-زازایی یەکێک لە شێوەزارەکانی سەرەکی زمانی کوردییە.