ئەلفوبێکانی کوردی

ئەلف و بێی زمانی کوردی
(لە ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە ئەلفوبێکانی کوردی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کوردی (ڕوونکردنەوە).

ئەلفوبێکانی کوردی ئەو ئەلفوبێیانەن کە بۆ نووسینی زمانی کوردی کەڵکیان لێ وەرگیراون. تا ئێستا بۆ نووسینی زمانی کوردی ئەلفوبێی جۆراوجۆر بەکارھاتووە. بەکارھێنانی ئەم ئەلفوبێیانە لە ژێر کاریگەریی زمان و ئەلفوبێی ئەو وڵاتانەدا بووە کە کوردەکان تێیدا ژیاون. ئەمڕۆ بۆ نووسینی زمانی کوردی دوو جۆر ئەلفوبێ بەکاردەھێنرێت، کە لەیەکتری جیاوازن، ئەوانیش: ئەلفوبێی عەرەبی و ئەلفوبێی لاتینییە، پێشتر ئەلفوبێی کیریلیش لای کوردانی یەکێتیی سۆڤیەت بەکاردەھات.

ڕۆژنامەی کوردستان کە لە ساڵی ١٨٩٨ دامەزرا، پێش لاتینیسازی، نووسینی کوردیی باکووری بە ئەلفوبێی عەرەبی دەنووسی.

ئەلفوبێی کوردیی عەرەبی

دەستکاری
ئەلفوبێی کوردیی عەرەبی
جۆرئەلفوبێ
زمانەکانزمانی کوردی
وەرگیراوە لە
ISO 15924Arab, 160
ئاڕاستەڕاست بۆ چەپ
ناسناوی لە یوونیکۆدArabic
سنووری لە یوونیکۆد

ئەلفوبێی عەرەبیی کوردی کە زۆرتر بە ئەلفوبێی سۆرانی ناسراوە، لە ئەلفوبێی عەرەبییەوە ھاتووە. لەم ئەلفوبێیە بۆ نووسینی شێوەزاری کوردیی ناوەندی لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان، و ھەروەھا بنشێوەزاری بادینی لە باشووری کوردستان و شێوەزارەکانی ھەورامی، کوردیی باشووری و لەکی کەڵکی وەردەگیرێت. ئەم ئەلفوبێیە لە ۳۷ دەنگ و ٣٤ پیت پێکھاتووە و بە پێچەوانەی ئەبجەدی عەرەبی، پیتە بزوێنەکان بە نیشانەوە نانووسرێن، بەڵکوو بۆ ھەموویان پیتێکی جیاواز ھەیە. ھاوشێوەی ئەلفوبێی عەرەبی، ئەمەش لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسرێت.

ڕیزبەندیی پیتەکان

دەستکاری

ڕیزبەندیی پیتەکان و شوێنی تایبەتیان لە ئەلفوبێی کوردیدا تا ئێستا بە جوانی ڕوون بووەتەوە، و ھەر کەس بە جۆریکی پیتەکانی ڕیز کردووە. ڕیزبەندیی ئەلفوبێی کوردی لە ناو نووسەرانی فەرھەنگ و وشەنامە کوردییەکانەوە بەم شێوەیە:

  1. فەرھەنگی خاڵی شێخ محەمەد خاڵ: ا، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ر، ز، ژ، س، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، م، ن، و، ھ، ی[١]
  2. قامووسی زمانی کوردیی عەبدوڕەحمان زەبیحی: ء، ا، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ر، ڒ، ز، ژ، س، (ص)، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، ڵ، م، ن، و، ۆ، و͞، ھ، ە، ی، ێ، ی͞[٢]
  3. ھەنبانە بۆرینەی مامۆستا ھەژار: ﺋ، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ر، ڒ، ز، ژ، س، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، ڵ، م، ن، و، ۆ، ھ، ی، ێ[٣]

ناوی پیتەکان

دەستکاری

ناوی پیتەکانی ئەلفوبێی کوردیی عەرەبی لە ناوی پیتەکان لە ئەلفوبێی عەرەبییەوە ھاتوون و تەنیا کەمێک جیاوازییان ھەیە بەم جۆرە:

  • ئەو ناوانەی کە لە ئەلفوبێی عەرەبیدا بە «اء» کۆتایییان دێ، لە ئەلفوبێی کوردیدا دەبنە «ێ»؛ وەکوو پیتی «ب» کە لە عەربیدا ناوی «باء»ە بەڵام لە کوردیدا «بێ». ئەم پیتانە بریتین لە: ب، ت، ح، خ، ر، ز، ف، ھ، ی.
  • بۆ ھەندێک لەو پیتانەی کە تایبەت بە زمانی کوردین و لە ئەلفوبێی عەرەبیدا نین لە ڕووی پیتی پێشەوەی ناویان لێ‌ناوە. وەکوو پیتی «چ» کە لە ڕووی پیتی پێشەوەی «ج» (جیم) ناویان ناوە «چیم». ئەم پیتانە بریتین لە: پ، چ، ژ، ڤ، گ.
  • بۆ ناوی ھەندێکی تریشی لەو پیتانەی کە تایبەت بە زمانی کوردین و لە ئەلفوبێی عەرەبیدا نین تا ئێستا کۆدەنگییەک نییە و ناوەکانیان بە جوانی ڕوون نەبۆتەوە. ئەم پیتانە بریتین لە: ڕ، ڵ، ۆ، وو، ێ.

بزوێنەکان

دەستکاری

لە ئەلفوبێی کوردیدا بە پێچەوانەی ئەلفوبێی عەرەبی کە بزوێنەکان نیشان نادرێن یان زۆر بە ناتەواوی نیشان دەدرێن، بۆ بزوێنەکانیش پیتی تایبەت دابین کراون و ئەمە گەورەترین ھەڤیازی ئەلفوبێی کوردییە بەسەر ئەم ئەلفوبێیانەی کە لە ئەلفوبێی عەرەبی کەوتوونەتەوە.

بزوێنە کورتەکان
پیت ناو بە ئەلفوبێی لاتینی IPA
ە سەر E e /æ/
و بەر U u /ʊ/
بزوێنە درێژەکان
پیت ناو بە ئەلفوبێی لاتینی IPA
ا ئەلف A a /aː/
ۆ بەری کراوە O o /oː/
وو واوی قووچاو Û û /uː/
ی ژێری داکشاو Î î /iː/
ێ ژێری کراوە Ê ê /eː/

بزرۆکە

دەستکاری

بۆ بزرۆکە ھیچ پیتێک نییە لەم ئەلفوبێیەی کوردیی عەرەبی؛ ھەندێک لە نووسەران، وەک ھەژار لە فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینەدا ھێمای زەنەیان ( ْ) بەکارھێناوە بۆ ئەم پیتە.

ئەلفوبێ

دەستکاری

ئەلفوبێی کوردیی عەرەبی

دەستکاری
پیتەکانی ئەلفوبێی کوردیی عەرەبی
ناو بە ئەلفوبێی لاتینی IPA کێسمەکانی پیت
کۆتا ناوین سەرەتا تەنیا
ھەمزە (') /ʔ/
ئەلف A a /aː/ ئا
بێ B b /b/
پێ P p /p/ پ
تێ T t /t/
جیم C c /d͡ʒ/
چیم Ç ç /t͡ʃ/
حێ (Ḧ ḧ) /h/ ـحـ
خێ X x /x/
دال D d /d/
ڕێ R r /ɾ/
ڕێی قەڵەو - /r/ ـڕ ـڕ ڕ ڕ
زێ Z z /z/
ژێ J j /ʒ/ ژ ژ
سین S s /s/
شین Ş ş /ʃ/
عەین (') /ʕ/
غەین (Ẍ ẍ) /ɣ/
فێ F f /f/
ڤێ V v /v/ ڤ
قاف Q q /q/
کاف K k /k/ ک
گاف G g /ɡ/ گ
لام L l /l/
لامی قەڵەو - /ɫ]/ ـڵ ـڵـ ڵـ ڵ
میم M m /m/
نوون N n /n/
واو W w / U u /w/, /u/
بەری کراوە O o /oː/ ئۆ
واوی قووچاو Û û /uː/ ﻮﻭ ﻮﻭ ئوو ﻭﻭ
ھێ H h /h/
سەر E e /æ/ ـە ـە ئە ە
یێ Y y / Î î /j/, /iː/ ﯿ
ژێری کراوە Ê ê /j/, /eː/ ـێ ـێـ ئێـ ێ

پێشنیاری گۆڤاری ژین

دەستکاری
پیتە پێشنیارکراوەکانی گۆڤاری ژین
پیت ناو بە ئەلفوبێی لاتینی IPA میناک میماک بە ئەلفەبێی لاتینی
آ ئەلف / سەری داکشاو A a /aː/ آگی‌ر agir
ە سەر E e /ɛ/ رەز rez
و بەر U u /ʊ/ كور kur
ۉ بەری داکشاو Û û /uː/ دۉر dûr
ۆ بەری کراوە O o /oː/ بۆر bor
ی ژێر I i /ɪ/ بی‌ر bir
ؽ‌ ژێری داکشاو Î î /iː/ بؽ‌ر bîr
ێ ژێری کراوە Ê ê /eː/ بێ‌ر bêr

پیتەکانی تر

دەستکاری

جگە لەم پیتانە کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێ کراوە، ھەندێک پیتی تریش ھەن کە کەڵکیان لێ وەردەگیرێ بۆ نووسینی زمانی کوردی بە ئەلفوبێی عەرەبی.

پیتە ناوچەییەکان

دەستکاری

زۆرینەی ئەم پیتانە لە کوردیی ناوەندیدا نین (جگە لە پیتی ص) و تایبەت بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردین. ئەم پیتانە بریتین لە:

  • ڎ - ئەم پیتەت تایبەتە بە شێوەزاری کوردیی ھەورامی و دەنگێکی ھەیە لە نێوان دوو پیتی «د» و «و». لە ھەندێک لە بنشێوەزارەکانی کوردیی ناوەندیدا وەکوو ئەردەڵانی ئەم دەنگە ھەیە. دەربڕینی ئەم پیتە بە پیتی «د» مانای وشە ناگۆڕێ.[٤]
  • ص - ئەم پیتە بەکەمی لە ناو نووسراوەکانی کوردیی ناوەندیدا دەبینرێ. دەربڕینی ئەم پیتە لەگەڵ پیتی «سین» (س) جیاوازە و زیاتر لە پیتی «صاد»ی (ص) زمانی عەرەبی دەچێ. ژمارەی ئەم وشانەی کە لە کوردیی ناوەندیدا ئەم پیتەیان تێدایە کەمە (وەکوو صەت، صەگ و ...) بەڵام لە ناو کوردیی باکووریدا زۆرە و تەنانەت دەربڕینەکەی بە پیتی «س» مانای وشە دەگۆڕێ.[٢][٤]
  • ۊ - ئەم پیتە بزوێنە و تایبەتە بە شێوەزاری کوردیی باشووری. لە کوردیی باشووریدا بزوێنێکی تریش ھەیە[٣] و زۆربەی ئەو وشانەی لە کوردیی باکووری و ناوەندیدا «ئوو»یان تێدایە، لە کوردیی باشووریدا دەبنە «ۊ». لە ھەندێک لە بنشێوەزارەکانی کوردیی باکووریشدا ئەم دەنگە ھەیە. لەبەر نەبوونی ئەم بزوێنە لە ناو کوردیی ناوەندیدا زۆر جاران ئەم پیتە بە دوو پیتی «وی» نیشان دەدەن بۆ وێنە وشەی «دوور» لە کوردیی باشووریدا «دویر» دەنووسن ئەگەر نەنووسن «دۊر». لە ئەلفوبێی یەکگرتوودا پیتی «Ù ù» بۆ ئەم بزوێنە دابین کراوە.

پیتە جێگۆڕاوەکان

دەستکاری
  • ڒ - وێنەیەکی تری پیتی «ڕ»یە و پێش باوبوونی «ڕ» لەم پیتە کەڵک وەردەگیرا بەڵام لەبەر وێکچوونی لەگەڵ پیتی «ژ»، پیتی «ڕ» جێگای ئەم پیتەی گرتەوە.

پیتە ناباوەکان

دەستکاری
پێڕستی پیتە ناباوەکان
ناو بە ئەلفوبێی لاتینی IPA کێسمەکانی پیت
کۆتا ناوین سەرەتا تەنیا
ڕێی قەڵەو (rr) /r/ ـڒ ـڒ ڒ ڒ
- - -
صاد - /sˤ/
- - /ʉː/ ـۊ ـۊ ۊ ۊ
واوی قووچاو Û û /uː/ ـۇ ـۇ ۇ
ـو͞ ـو͞ و͞ و͞
ژێری داکشاو Î î /iː/ ـی͞ ـی͞ـ ئی͞ـ ی͞

سیستمی یوونیکۆد

دەستکاری
پیتەکانی سیستمی یوونیکۆد
پیت ناوی یوونیکۆد ژمارەی
یوونیکۆد
پیت ناوی یوونیکۆد ژمارەی
یوونیکۆد
ئ Yeh with Hamza above 0626 غ Ghain 063A
ا Alef 0627 ف Feh 0641
ب Beh 0628 ڤ Veh 06A4
پ Peh 067E ق Qaf 0642
ت Teh 062A ک Keheh 06A9
ج Jeem 062C گ Gaf 06AF
چ Tcheh 0686 ل Lam 0644
ح Hah 062D ڵ Lam with small V 06B5
خ Khah 062E م Meem 0645
د Dal 062F ن Noon 0646
ر Reh 0631 و Waw 0648
ڕ Reh with small V below 0695 ۆ Oe 06C6
ز Zain 0632 ھ Heh Doachashmee 06BE
ژ Jeh 0698 ە Ae 06D5
س Seen 0633 ی Farsi Yeh 06CC
ش Sheen 0634 ێ Yeh with small V 06CE
ع Ain 0639

ژمارەکان

دەستکاری

لە ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیدا بۆ نووسینی ژمارەکان لە ژمارەکانی عەرەبیی ڕۆژھەڵاتی کەڵک وەردەگیرێ. لە ژێرەوە پێرستی ژمارەکان و ناوەکانیان لە ناو شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا ھاتووە.

پێڕستی ژمارەکانی نێو ئەلفوبێی کوردیی عەرەبی
ژمارە بە کوردیی باکووری بە کوردیی ناوەندی بە کوردیی باشووری بە کوردیی ھەورامی
٠ سفر سفر سفر سفر
۱ یەک، ئێک یەک، یێک یەک، یەگ، یەی یەک، یۆ
۲ دوو دوو د، دۆ، دۊ دوە، دوێ
٣ سێ سێ سێ یەرە، یەرێ
٤ چار چوار چوار چوار
٥ پێنج پێنج پەنج پەنج
٦ شەش شەش شەش شەش
٧ حەفت حەوت ھەفت حەوت
٨ ھەشت ھەشت ھەشت ھەشت
٩ نەھ نۆ نوو ،نۆ نۆ
۱٠ دەھ دە دە دە

ئەلفوبێی کوردیی لاتینی

دەستکاری
ئەلفوبێی کوردیی لاتینی
جۆرئەلفوبێ
زمانەکانزمانی کوردی
وەرگیراوە لە
تێبینی: ئەم پەڕە ھێما فۆنەتیکییەکانی IPAی تێدایە.

ئەلفوبێی کوردیی لاتینی ھەتا ئێستا بۆ نووسینی زمانی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینی کەڵکی لێ وەرگیراوە. ئەلفوبێیەکە زیاتر لە باکووری کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان بەکاردەھێنرێت. ھەتا ئێستا بۆ نووسینی زمانی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینی لە چەند جۆر ئەلفوبێی جیاواز کەڵک وەرگیراوە، لەوانە:

ئەلفوبێی مارۆگولۆڤ شەمۆ

دەستکاری
 
ئەلفوبێی مارۆگولۆڤ شەمۆ

یەکەم ئەلفوبێی لاتینیی کوردی لە ساڵی ١٩٢٨دا بە دەستی ئیسحاق مارۆگولۆڤ و عەرەب شەمۆ لە کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئەرمەنستاندا ئامادە کرا. پیتەکانی ئەم ئەلفوبێیە ئەمانەن:

A a B b C c Є є Ç ç D d E e Ә ә
F f G g Ƣ ƣ H h I i Ь ь J j K k
Ⱪ ⱪ Q q L l M m N n O o P p Ҏ ҏ
R r S s Ş ş T t Ţ ţ U u Y y V v
W w X x Z z Ƶ ƶ Ħ ħ Ә́ ә́

ئەلفوبێی ھاوار (بەدرخانی)

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٣٢دا جەلادەت عالی بەدرخان لە گۆڤاری ھاواردا دەستی کرد بە بڵاوکردنی ئەلفوبێیەکی دیکەی لاتینی بۆ کوردی کە بە ئەلفوبێی ھاوار یان بەدرخانی ناسراوە. ئەم ئەلفوبێیە زیاتر بۆ نووسینی کوردیی باکووری و زازاکیییە لە باکووری کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان. یەکێک لەو ھۆکارانە کە ئەلفوبێی ھاوار کەمتر بۆ شێوەزارەکانی کوردیی ناوەندی، کوردیی باشووری، ھەورامی و لەکی بەکارھاتووە، نەبوونی پیتی جیاوازی ستانداردە بۆ «ح»، «ع»، «غ»، «ڕ» و «ڵ». ئەلفوبێی ھاوار لە ٣١ پیت پێکھاتووە، کە بریتین لە:

A a B b C c Ç ç D d E e Ê ê F f
G g H h I i Î î J j K k L l M m
N n O o P p Q q R r S s Ş ş T t
U u Û û V v W w X x Y y Z z

ئەلفوبێی کیریلی

دەستکاری

لەم ئەلفوبێیە زیاتر بۆ نووسینی زمانی کوردی لە یەکێتیی سۆڤیەت کەڵک وەردەگیرێ. ئەم ئەلفوبێیە بریتییە لە:

А а Б б В в Г г Г' г' Д д Е е Ә ә
Ә' ә' Ж ж З з И и Й й К к К' к' Л л
М м Н н О о Ö ö П п П' п' Р р Р' р'
С с Т т Т' т' У у Ф ф Х х Һ һ Һ' һ'
Ч ч Ч' ч' Ш ш Щ щ Ь ь Э э Ԛ ԛ Ԝ ԝ

ئەلفوبێی لاتینیی سۆڤیەتی

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٢٨ زمانی کوردی لە تەواوی یەکێتیی سۆڤیەتدا بە کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئەرمەنستانیشەوە گۆڕدرا بۆ ئەلفوبێیەکی لاتینی کە ھەندێک پیتی کیریلی تێدا لەخۆ دەگرت.

لە ١٩٢٩ چاکسازی تێدا کرا و ئەم ئەلفوبێیەی خوارەوە جێگەی گرتەوە:[٥]

A a B b C c Ç ç D d E e Ə ə
Ə́ ə́ F f G g Ƣ ƣ H h Ħ ħ I i J j
K k Ⱪ ⱪ L l M m N n O o Ɵ ɵ P p
Ҏ ҏ Q q R r S s Ş ş T t Ţ ţ U u
V v W w X x Y y Z z Ƶ ƶ Ь ь

لەئێستادا ئەم ئەلفوبێیە ھیچ بەکارھێنانێکی نییە.

ھەڵسەنگاندنی ئەلفوبێکانی کوردی

دەستکاری
ھەڵسەنگاندنەکان
ھاوار (بەدرخانی) یەکگرتوو کیریلی عەرەبی (سۆرانی) IPA
جیا سەرەتایی ناوینی کۆتایی
A,a A,a A,a ا ئا ـا a:
B,b B,b Б,б ب بـ ـبـ ـب b
C,c J,j Щ,щ ج جـ ـجـ ـج d͡ʒ
Ç,ç C,c Ч,ч چ چـ ـچـ ـچ t͡ʃ
D,d D,d Д,д ـد d
ڏ ـڏ ð
E,e E,e Ә,ә ە ئە ـە æ
Ê,ê É,é E,e (Э э) ێ ئێـ ـێـ ـێ e:
F,f F,f Ф,ф ف فـ ـفـ ـف f
G,g G,g Г,г گ گـ ـگـ ـگ ɡ
H,h H,h h,h ھ‎ ھ ـھ ـھ h
(Ḧ,ḧ) (H',h') h’,h’ ح حـ ـحـ ـح ħ
(E' e') Ә’,ә’ ع عـ ـعـ ـع ʕ
I,i I,i Ь,ь ɯ
Î,î Í,í И,и ی ئیـ ـیـ ـی i:
J,j Jh,jh Ж,ж ژ ـژ ʒ
K,k K,k K,k ک کـ ـکـ ـک k
L,l L,l Л,л ل لـ ـلـ ـل l
ll Л’,л’ ڵ ڵــ ـڵـ ـڵ ɬ
M,m M,m M,m م مـ ـمـ ـم m
N,n N,n Н,н نـ ـنـ ـن n
O,o O,o O,o ۆ ئۆ ـۆ o:
P,p P,p П,п پ پــ ـپـ ـپ p
Q,q Q,q Ԛ,ԛ ق قـ ـقـ ـق q
R,r R,r P,p ر ـر ɾ
rr Р’,р’ ڕ ـڕ r
S,s S,s C,c س سـ ـسـ ـس s
Ş,ş Sh,sh Ш,ш ش شـ ـشـ ـش ʃ
T,t T,t T,т ت تـ ـتـ ـت t
U,u U,u Ö,ö و ئو ـو ʊ
Û,û Ú,ú У,у وو ئوو ـوو
Ù,ù (ۊ) (ئۊ) (ـۊ) ʉː
V,v V,v B,в ڤ ڤـ ـڤـ ـڤ v
W,w W,w Ԝ,ԝ و ـو w
X,x X,x X,x خ خـ ـخـ ـخ x
(Ẍ,ẍ) (X',x') Ѓ,ѓ غ غـ ـغـ ـغ ɣ
Y,y Y,y Й,й ی یـ ـیـ ـی j
Z,z Z,z З,з ز ـز z

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ نانەوازادە ٢٠٠٥، ل ٢١
  2. ^ ئ ا ب پ زەبیحی ١٣٦٧، لاپەڕەکانی ٥٩، ٦٣، ٧٠ و ١١٠
  3. ^ ئ ا ب ھەژار ١٣٨٨، لاپەڕەکانی ٣١، ٣٢ و ٣٤
  4. ^ ئ ا ابراهیم‌پور ١٣٧٣، لاپەڕەکانی ١٣ و ١٨
  5. ^ Культура и письменность Востока (بە ڕووسی). Изд. В.Ц.К.Н.Т.А. ١٩٢٨.
  • عەبدوڕەحمان زەبیحی، قامووسی زمانی کوردی، ورمێ، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبیاتی کوردی
  • ئیبراھیمپوور، محەممەدتەقی، واژه‌نامە فارسی-کردی، تاران، بڵاوکراوەی قەقنووس
  • ھەژار، ھەنبانەبۆرینە، تاران، چاپەمەنی سرووش، ISBN 978-964-376-516-3
  • نانەوازادە، عەلی، فەرھەنگی کوردیی ھەرمان، ھەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠٥

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری