ئەردەڵانی یا سنەیی یەکێک لە شێوەزارەکانی کوردیی ناوەندییە کە لە سنە و شارەکانی دەوروبەری وەک کامێران، دیواندەرە، دێولان و بەشێک لە سەقز، مەریوان و تکاب و قوروە و بیجاڕ قسەی پێ دەکرێ. شێوەزاری ئەردەڵانی بە بۆنەی نزیکبوونی سنە بە ناوچەی ھەورامانەوە، ھەروەھا بەو بۆنەیەوە کە حاکمانی ئەردەڵان بەر لەوەی سنە بکەنە پایتەختی خۆیان، ناوەندی حکوومەتییان ھەورامان بووە، کاریگەریی تا ڕادەیەک زۆری زاری ھەورامی بە سەرییەوە دەبینرێت.

کاریگەریی زمانی ھەورامی لە سەر شێوەزاری ئەردەڵانیدەستکاری

سۆرانی ئەردەڵانی ھەورامی
بووک وەوی وەیوە
پشیلە کتک کتە
تا یاو یاو
سپی چەرمگ چەرمە